AVG Anti Virus
سڵاو.
به‌ڕێزان چۆن پرۆگرامی AVG Anti Virus وا لێکه‌م که ئیتر ئۆپداته نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه کاتێ کۆمپیوته‌ره‌که‌م هه‌ڵده‌که‌م خۆی ئه‌وتۆماتیک ده‌ست ده‌کات بۆ ئۆپداته‌و له هه‌مان کات ده‌ست ده‌کات به سکان کردن، جا ئه‌مه‌وێت به‌رگیری له‌که‌م ناشزانم چۆن؟؟
زۆر سپاس
ده‌ی به ریزان هیمه تیکمان بۆ بکه ن منیش هه مان گرفتم هه یه ... ئوپده یته که با بمینیت به لام سکانه که زۆر پیویست نیه هه موو کاتیک
باشتر وایه پێش سه‌ردانی نێت ، Update بكه‌یت ، چونكه ڕۆژانه ترووجان و ڤایرۆسی نوێ دروست ده‌كرێن.
٢ ئه‌نتی ڤیارۆس باش نییه ، گه‌رنا ئێستا دام ده‌مزراند و بۆم ڕوونده‌كردنه‌وه ، به‌ڵام له‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه ده‌توانن هه‌ندێ زانیاری وه‌رگرن .
له‌دوای خوێندنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌م دووومیش بخوێننه‌وه زانیاری زیاتر له‌وێدایه.
[url=http://www.associatedcontent.com/article/306668/how_to_change_the_update_settings_for.html]فه‌رموون[/url]
سلاو ئه گه ر زیاتر روونی بکه نه وه بۆ مان جۆن سیتنتنه که ی باش بکه ین .... یان ئه نتی فایرۆسیکی باش ترمان پی بناسینن گه له ک مه منوون !!!!
کێشه‌که له‌وه‌دایه ، ده‌بێت ئه‌نتی ڤایرۆسه‌که دامه‌زرێنم و ئه‌وه‌ی خۆم لابده‌م هه‌ندیك کاتی ده‌وێت ، منیش کاتم که‌مه گه‌رنا ئه‌گه‌ر ئه‌وکاره به‌و پرۆگرامه بکرێت ده‌یدۆزمه‌وه.
به‌پێی ئه‌وسه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌وه‌ش ده‌کرێت.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نتی ڤایرۆسێکی باشتر ، به‌ڕای من ده‌که‌ن AVG لابه‌رن ، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو سیسته‌مه‌که‌تان ناپارێزێت ، مه‌ترسیه‌کان ته‌نیا ڤایرۆس و ترووجان نین وه AVG یش پرۆگرامێکی خۆڕاییه و ئاگره‌دیوار و ئه‌نتی سیخوڕ‌و ئه‌نتی سپامی له‌گه‌ڵ نییه ، گه‌ر وه‌شانه خۆڕاییه‌که‌یتان هه‌بێت.
من بۆخۆم مام کافی به‌کارده‌هێنم ، Mcafee Security Center وه ئابوونه‌ی ٣ ساڵم هه‌یه بۆ هه‌ردوو کۆمپیوته‌ره‌که‌م دامه‌زراندووه به‌ڕاستی وابۆ ٤ مانگه به‌کاری ده‌هێنم ته‌نانه‌ت یه‌ک سپایوایه‌ریش نه‌هاتۆته سیسته‌مه‌کانمه‌وه که XP و ڤیستام هه‌یه ، به‌ڵام له XP که‌دا هه‌ندێک جار ئادوایه‌ر دێت ئه‌وه‌ش منداڵه‌کان یاری سه‌رهێڵ ده‌که‌ن ، زۆرئاساییه.
وه له ٣ ساڵی دوایدا مام کافی هیچ ڤایرۆسێکی تێپه‌ڕنه‌کردووه ، خۆم نزیکه‌ی ١٠ تاقیکردنه‌وه‌م بینیوه نه‌مبینیوه ڤایرۆس تێپه‌ڕبکات.
پێم باشه Internet Security به‌کاربهێنن باشتره ، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی سیسته‌مه‌که‌ت ده‌پارێزێت وه به‌کارهێنانی ژماره‌یه‌ک پرۆگرام ئه‌نتی ڤیارۆسێک به ته‌نیا و ئه‌نتی سپایوایه‌ر و ئاگره‌دیوار ئه‌و هه‌موو پرۆگرامه سیسته‌مه‌که‌ت خاوده‌کاته‌وه‌و کاتی زۆریشی ده‌وێت ئه‌و هه‌موو سکانه به‌جیا بکه‌یت.
یاخود [url=http://www.eset.com/products/index.php]ESET® Smart Security[/url] زۆر باشه‌و نرخی هه‌رزانیشه گه‌ر بتانه‌وێت بیکڕن بۆ خۆتان ئازادن ئه‌وه‌یان.
ته‌ماشای پاشکۆ بکه‌ن وێنه‌ی نوێترین تاقیکردنه‌وه‌م داناوه نۆد و مام کافی هیچ ڤایرۆسیان بزرنه‌کردووه ، به‌ڵام Antivir و کاسپێرسکای ٦ وه ٤ ڤایرۆسیان نه‌گرتووه.
هاوڕێیه‌کم هه‌یه لێڕه AVG هه‌بوو ، هه‌ندێک ترووجان و سپایوایه‌ر چووبونه سیسته‌مه‌که‌یه‌وه پێش ٣ هه‌فته به ٢-٣ کاتژمێر ئه‌وجار توانیم سیسته‌مه‌که‌ی پاک بکه‌مه‌وه ، AVG م له‌به‌رچاوکه‌وت.
هه‌رچه‌ند ئه‌نتیڤایرۆس باشیش بێت ده‌بێت خۆشت هه‌ندێک شاره‌زایی له‌کۆمپیوته‌ر هه‌بێت ، به‌ڵام AVG نه‌یتوانی ئه‌وتروجانانه لابه‌رێت.
Norman یش که ئه‌نتی ڤایرۆسێکی نه‌رویجییه ئه‌م ساڵ باشترین Intenret Security بوو له PC World ، به‌ڵام زۆر له‌ئه‌نتی ڤایرۆسه‌کان له‌یه‌ک ئاست ڕانه‌وه‌ستن جارێک یه‌که‌من و تاقیکردنه‌وه‌ی دووه‌م ١٠ ڤایرۆس نادۆزێته‌وه.
بۆ نۆرمان سه‌ردانی ئه‌م به‌سته‌ره بکه‌ن.
http://www.norman.com/Product/Home_Home_office/no
به‌ڕای من Nod32 له‌هه‌مویان باشتره‌و خێرا‌و سیسته‌میش زۆر خاوناکاته‌وه.
سڵام برایان
بە نسبەت ئەوەشەوە دەبێت لە کاتی دامەزراندنی بەرنامەکە لە سەر کۆمپیوتەرەکە کە تەواو دەبێت چەند خەتەواتێک دێت لەوێد پێت دەڵێت ڕۆژانە دەتەوێت خۆی سکانی ڤایرۆس بکات تۆش سەحێک(ئیشارە‌تێک)ی لەسەرە لایبەرە چاک دەبێت
بڕۆ بۆ AVG Security Centre لەوێش کلیکی Scheduler بکە ویندۆیەکی نوێ دەکرێتەوە لە بەشی خوارەوەیدا دوگمەیەک هەیە بە ناوی Edite Schedule کلیکی لەسەر بکە لەوێشەوە دەتوانیت کاتی ئەپدەیت یان سکان کردن بگۆڕیت یان هەر لایبەریت.
بەڵام کارێکی باش نییە !!!!!