تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

ویندۆسی ڤیستا

komar

Komar

بڵاوکراوەتەوە

2008/03/22

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔4۔ )

سڵاو.
به‌ڕێزان ویندۆوسی ڤیستام داگرت به‌ شێوازانی RAR پاشکه‌وت کرابو دوای کردنه‌وه‌ کێشه‌یه‌کم بۆ دروست بو ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که SETUP.exe ناکرێته‌وه وه وێنه‌که‌شی ڕه‌نگی فایلی ڤیستا نادات بوه به فایلێکی بێ ناو نیشان.
هیوادارم یارمه‌تیم که‌ن گه‌ر شتێکتان پێ ده‌کرێت.
زۆر سپاس.

برام سڵاو
دڵنیایت کە ویندۆزی ڤیستات داگرتووە یان لینکی نەرمەواڵایەکی ترت داگرتووە ، ئایا ئەو فایلەی دات گرتووە تێک نەچووۆ

کاک سه‌رکه‌وت سڵاو.
به‌ڵێ دڵنیام که دامگرتوه و قه‌باره‌که‌شی 3.43 GB به‌ winrar پاشکه‌وت کراوه،
کاتێ ئه‌یکه‌مه‌وه فایلی سه‌ره‌کی وه‌کو Setup.exe ناکرێته‌وه.

من بزانم ئەو فایلەی داتگرتوە ISo یە بۆ ئەوەی بتوانی ڕاستەوخۆ بیخەیتە سەر سی دی کاتی بەکار خستنی لە ڕێگەی سی دی درایڤەرەوە خۆی( بووت) بکات ئەبێ پرۆگرامێکی iso کردنەوەت هەبێ یا بە نێرۆ بیسوتێنە.

زۆر ڕاسته کاک سه‌رکه‌وت فایله‌که ISO یه
کا‌تێ کیلکم له‌سه‌ر ده‌کرد به‌ شێوه‌ی خۆکار له‌گه‌ڵ نیڕۆ ده‌کرایه‌وه بۆ سووتاندن هه‌ر بۆ تاقیکاری له‌سه‌ر DVD سوتاندن به‌ڵام ئه‌وه‌ش هه‌ر سه‌ری نه‌گرت.