ئه‌نتی ڤایرۆسێك XP سویدی ده‌كوژێت.
نوێكردنه‌وه‌یه‌كی ویندۆزXP كێشه‌یه‌كی گه‌وره دروست ده‌كات بۆ به‌كارهێنه‌رانی ویندۆز ئێكسپه‌رتی سویدی و [url=http://shop.trendmicro.com/]Trend Micro ("PC-cillin") Internet Security 2008[/url]. له‌دوای ئه‌و نویكردنه‌وه‌یه "Update" ئه‌م پرۆگرامه په‌ڕگه‌یه‌كی گرنگی سیسته‌می لێده‌بێت به ترووجان و لایده‌بات وه داوا له‌به‌كارهینه‌ر ده‌كات كه كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی دابگیرسێنێته‌وه بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و ڤایرۆسه ، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه كێشه بۆ سیسته‌مه‌كه‌ت دروست ده‌كات.
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه ده‌بێت په‌یوه‌ندی بكرێت به كۆمپانیای پاراستنی Trend Micro به‌مه‌رجێك كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت دانه‌گیرساندبێته‌وه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ت ئه‌نجام دابێت ئه‌و فایله‌ی سیسته‌مه‌كه‌ت له‌ناوچووبێت كێشه‌كه به‌وانیش چاره‌سه‌ر ناكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای Trend Micro له سوید " Kaja Narum" ڕوونیكردۆته‌وه كه ئه‌و هه‌ڵه‌یه به‌هۆی به هه‌ڵه دۆزینه‌وه‌ی فایلێكی DLL ه به‌ناوی « kernel32» دروست ده‌بێت ، وه‌ئه‌م كێشه‌یه ته‌نیا بۆ ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه دروست ده‌بێت كه ویندۆز ئێكسپه‌رتی سویدی و Trend Micro ("PC-cillin") Internet Security 2008 به‌كارده‌به‌ن.
وه هه‌روه‌ها " Narum" ڕایگه‌یاند كه‌وا كۆمپانیاكه‌یان له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌دان له‌ڕێگه‌ی دابه‌زاندنی (Update) ی ئه‌نتی ڤایرۆسه‌كه‌وه ، وه داوا له‌و به‌كارهێنه‌رانه ده‌كات كه پێشتر تووشی ئه‌م كێشه‌یه هاتوون په‌یوه‌ندی بكه‌ن به Support ی كۆمپانیای [url=http://us.trendmicro.com/us/about/contact_us/united_states_canada/index.html]Trend Micro[/url]