تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

FOSDEM

Bardaqani

Bardaqani

بڵاوکراوەتەوە

2008/02/24

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔8۔ )

 

ئەمڕۆ یەکشمە کاتژمێری 14:30 بە کاتی ناوەڕاستی ئەوروپا لە شاری برۆکسێل، بەردەقانی بابەتێک پێشکەش دەکات لەسەر بەکارهێنانی پرۆگرامی سەرچاوە کراوە لە دەزگا حکوومییەکان دا. پێشکەشکردنی ئەم سیمینارە لە چوارچێوەی کۆنگرەی FOSDEM دا خۆی دەگرێتەوە.
Free and Open Source Software Developers' European Meeting
یا خود کۆنگرەی ئەوروپی داڕێژەرانی نەرمەکاڵای خۆڕا و سەرچاوە کراوە، لەلایەن چەند دەزگایەکی بێلایەن بە سەرپەرشتی زانکۆی برۆکسێل Université Libre de Bruxelles بەڕێوەدەچێت.
هاتن بۆ هەمووانە.

بۆچوونەکان

دوای سڵاو:
شانازی دەکەم لە ئاست خۆمە وە ئەگەر منیش لە برۆکسێل بومایە ئەوا یەکەم کە س دەبووم کە دەهاتمە ژورێ گوێم لە قسەکانت دەگرت کاکە . ئەگەر بکرێت بەشێوەی ڤیدیۆیی
ئەم سیمینارە بیبینم زۆر باشتر لە وەی کە هەر نەی بینم هیوام سەرکەو تنتە کاکە
http://henasekanm.kurdblogger.com

جێگای شانازیه و هیوای سه‌رکه‌وتن.
بێگومان دووای سیمیناره‌که ئه‌م بابه‌ته لێره بڵاو ئه‌کرێ بۆ سوود وه‌رگرتنی هه‌ڤاڵان!

وەڵا ئەگەر پێشتر ئاگاداربومایە ئەوا سەفەرم ئەکرد بۆ باشداری لەواها سیمینارێکدا.
بەهەر حاڵ هیوای سەرکەوتن بۆ کاکە بەردە

له‌ڕاستیدا هه‌واڵه‌كه‌م خوێنده‌وه‌ پێشتر، ئاره‌زووم ده‌كرد بچووبام.
http://www.fosdem.org/2008/

هیوام وایه‌ كاك به‌رده‌، هه‌ندێك دیمه‌نی ئه‌وێمان بۆ دانێ!
ئه‌گه‌ر كۆنفراسه‌كه‌ ته‌واو بێت ڤیدیۆكانه‌ ده‌خه‌نه‌ ئێره‌وه‌.
http://ftp.belnet.be/mirrors/FOSDEM/
http://www.fosdem.org/2008/media/video

بژین
__________________________________________________________
[url=http://www.ku-ubuntu.com/]پرۆژه‌ی ئوبونتو و ماڵپه‌ڕه‌که‌ی[/url]
[url=http://www.germeser.net/]گه‌رمه‌سێـــــــــــر[/url]

لێرە دەتوانیت بەردەقانی ببینیت:
http://video.google.com/videoplay?docid=-2817592190398530246
سیمنارەکە دوو بەشە، بەشی بەردەقانی لە دەقیقەی 26 دەست پێدەکات.
ئەگەر بەدڵتان نەبوو، پارەکەی مەدەن.

خۆشحاڵبووم کاک به‌رده‌قانی!
سه‌رکه‌وتوبیت ، ته‌ماشایی هه‌مویم کرد.
به‌دڵمان بوو .

خۆشحاڵبووم بە زیاتر ناسینی ئەو سیستەمە لەڕێگەی بەڕێزتانەوە. سەرکەوتن و بەردەوامیت دەخوازم.
کاک بەردەقانی نەمزانی چاویلکەش لە چاوان دەکەیت. شەڵا بەشەکەی تۆ بەجیا بووایە لە فیلمێکی سەربەستدا.

سوپاس هاوڕێیان،
سیمنارێکی ترم هەیە لەمانگی داهاتوو، ئەمجارەیان تەنها خۆمم.
کاک ئاراس، چاویلکەکە تەنها بۆ کاتی تەنگانەیە، بۆ ڕۆژانی ئاسایی بەکاری ناهێنم.
جارێکی تریش سوپاس