تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

به‌رزكردنه‌وه‌یه‌كی خۆڕایی - nVidia

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2008/02/18

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔3۔ )

 

كۆمپانیای گرافیك كارتی " nVidia" پێش ماوه‌یه‌ك ته‌كنلۆجیایه‌كی نوێی كڕی له‌ " Ageia" به‌ناوی « PhysX technology» ، به‌ڵام ئاشكرا نه‌بوو كه‌ بۆ چی مه‌به‌ستێك ئه‌م ته‌كنلۆجیایه‌ به‌كاردێنێت.
شایانی باسه‌ ته‌كنلۆژیای « PhysX technology» به‌كاردێت بۆ ژماره‌یه‌‌كی زۆر یاری.
ئێستا " nVidia" ئاشكرای كرد كه‌ بۆ چ مه‌به‌ستێك ئه‌م كۆمپانیایه‌ی كڕیوه‌، " nVidia" سوود له‌ ته‌كنیكی « PhysX technology» ی Ageia وه‌رده‌گرێت به‌ پرۆگرامكردنه‌وه‌ی گرافیك كارتی (GeForce 8 ) له‌گه‌ڵ « PhysX technology» وه‌ ده‌یه‌وێت به‌ شیوه‌ی پرۆگرام هه‌موو گرافیك كارته‌كانی (GeForce 8) به‌رز بكاته‌وه‌ (Upgrade) به‌ خۆڕایی.
جێگای ئاماژه‌ پێكردنه‌ پێشتر ده‌بوایه‌ گرافیك كارتێكی زیاده‌ت بكڕیایه‌ ، به‌ڵام ئێستا ده‌توانی به‌خۆڕایی گرافیك كارته‌كه‌‌ت به‌رزبكه‌یته‌وه‌ ، به‌مه‌رجێك وه‌شانی هه‌شته‌می GeForce بێت.

بۆچوونەکان

ئه‌م هه‌واڵه‌ بۆ خۆم زۆر دڵخۆش كه‌ربوو ،گرافیك كارتكه‌كه‌م GeForce 8400 GS ، به‌ڵام نازانم كه‌ی Upgrade ته‌واو ده‌بێت بۆ داگرتن.

سڵاو کاك زەندی. من هەرئەمەندە زنیاریم لە سە کارتی شاشەکەم هەیە fx GeForce
جا نازانم وەک تۆ ئپدایت دەبێ یان نا سەربەرزبیت.
http://henasekanm.kurdblogger.com

ئه‌گه‌ر كلیكی ڕاست له‌ شوێنێكی به‌تاڵی دیسكتۆپه‌كه‌ت بكه‌یت وه‌ properties پاشان Settings له‌وێدا ژماره‌كه‌شی ده‌رئه‌كه‌وێت.
ئه‌گه‌ر پێش ٢٠٠٧ كڕیوته‌ كه‌واته‌ كه‌متره‌ له‌ ٨ و upgrade نابێت.