تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

شه‌ت داوونی ویندۆوز

halorasty

Halorasty

بڵاوکراوەتەوە

2008/01/30

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔11۔ )

سڵاو خۆشه‌ویستان
لێپتۆپه‌که‌م ویندۆزی xp ئەڵمانی لەسەر بوو... بۆکاری پێویستی خۆم گۆریم بە xp ئینگلیزی ئێستا کێشەم بۆ دروست بووە نە ئەکوژێتەوە نە شەتداوون ئەکا ...چاوەرێی هاوکاریتانم
تێبینی:
هەردوو ویندۆزەکە ئۆرگیناڵن
لێپتۆپەکه‌ش مارکەی (sony vaio) ه

٤چركه‌ په‌نجه‌ت له‌سه‌ر دوگمه‌ی داگیرساندنی ڕابگره‌ ده‌كوژێته‌وه. دوای ئه‌وه‌ دایبگیرسێنه‌وه‌ بزانه‌ چۆنه‌!.‌

پاش سلاو
سوپاس کاک زەندی ئەزانم بەو رێگایە ئەکوژێتەوە بەڵام من نامەوێ هەموو کاتێ وا بیکوژێنمەوە....

وا تێگه‌یشتم كه‌ ته‌نیا له‌دوای ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ ناكوژێته‌وه‌ ، بۆیه‌ زۆر جار به‌ ڕیستارت چاك ده‌بێت.
----------------------------------------------------------------
هه‌وڵبده‌ به‌م شێوه‌یه‌ گۆڕانكاریه‌ك له‌ ڕیجیسته‌ردا بكه‌ ، بزانین چاك نابێت.
Start - Run - Regedit - Enter
پاشان
HKEY_LOCAL_MACHINE\SYSTEM\CurrentControlSet\Control
دوو كلیك له‌سه‌ر «WaitToKillServiceTimeout» بكه‌و ئه‌و ژماره‌یه‌ كه‌ ستاندارت ٢٠٠٠٠ میلیچركه‌یه‌ بیگۆڕه‌ بۆ ژماره‌یه‌كی كه‌متر بۆ نمونه‌ ١٠٠٠ یا ٥٠٠ دوایی .OK
پاشان كۆمپیوته‌ركه‌ت بكوژێنه‌ره‌وه‌و تاقیبكه‌ره‌وه‌ بزانه‌ چۆنه‌!

تێبینی:-
تۆزێ به‌ووردی ئه‌م وه‌ڵامه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌و له‌ ڕیجیسته‌ر ده‌ستكاری هیچ شتێكی تر نه‌كه‌یت ، چونكه‌ تووشی كێشه‌ ده‌بیت. باشتر وایه‌ پاڵپشتێكی (Backup)ێكی ڕیجیسته‌ر بكه‌یت پێش هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك ، ده‌توانی به‌ پرۆگرامی كراب كلینه‌ر CCleaner ئه‌و كاره‌بكه‌یت.

سڵاو
سوپاس بۆ هاوکاریت بەرێزم
هەنگاوەکانم کرد بەڵام ئەم دەستەواژەیە نابینم WaitToKillServiceTimeout
ئەو پرۆگرامەشم داگرت بەس راستیەکەی نازانم چۆن ئەو کارەی پێ بکەم.

کاتێک گه‌یشتیته‌ سه‌ر Control ته‌ماشای ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی لای ڕاستیه‌وه‌ بکه‌ نوسراوه‌ Wait toKill service Timeout دووکلیکی له‌سه‌ربکه‌ په‌نجه‌ره‌یه‌کی بچووکت بۆ ده‌کرێته‌وه‌ ژماره‌که‌ له‌خواه‌وه‌ دیاره‌ ده‌توانی بیگۆڕیت.

بۆ ئه‌و پرۆگرامه‌ش که‌ داتمه‌زراند ئه‌و پاشماوه‌ی ئینته‌رنێت و ریجیسته‌ر پاک ده‌کاته‌وه‌.پرۆگرامه‌که‌ بکه‌ره‌وه‌و له‌لای چه‌پ یه‌که‌م وێنه‌ی فڵچه‌یه‌که‌ تۆ کرته‌ له‌وه‌ی دوومیان بکه‌ که‌ نوسراوه‌ Register دوای له‌خواره‌وه‌ Scan for Issus پاشان که‌ پرۆسه‌که‌ی گه‌ڕانه‌که‌ی ته‌واوبوو له‌لای ڕاسته‌وه‌ کلیکی Fix selected Issus له‌دوای ئه‌وه‌ په‌نجه‌ره‌یه‌ک ده‌کرێته‌وه‌ گه‌ر Yes هه‌ڵبژێری ئه‌وا ده‌توانی Save ی بکه‌یت ، ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ Backup ی ڕیجیسته‌ر . گه‌ر تووشی کێشه‌بویت ده‌توانی Restore ی بکه‌یته‌وه‌.

سڵاو
سوپاس بۆ ئەرککێشانت جارێکی کە..
بەداخەوە ئەو هەنگاوانەش نەبووە چارەسەری کێشەکەم.

كاك هه‌ڵۆ هۆكار یه‌كجار زۆرن بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌!

یه‌ك له‌وانه‌ له‌وانه‌یه‌ پرۆگرامیك یاخود پرۆسێسه‌رێك ڕێگه‌ له‌كوژانه‌وه‌ بگرێت ، ئه‌وه‌ش له‌ تاسك مانیجه‌ر ده‌بێت ته‌ماشای پرۆسێسه‌ره‌كان بكه‌یت و ئه‌وه‌ی نه‌یناسی ده‌توانی بیكوژێنیته‌وه‌.
Ctrl+Alt+delete دابگره‌ بۆ تاسك مانیجه‌رو بیبنینی پرۆسێسه‌ره‌كان.
وه‌ ده‌توانی سوود له‌م لینكه‌ http://www.processlibrary.com/directory/ وه‌ربگریت بۆ ناسینی پرۆسێسه‌ره‌كانت.

ئه‌مه‌ یه‌ك له‌ هۆكاره‌كانه‌ ، گه‌ر Service Pack1 ت هه‌یه‌ ئه‌وا SP2 دابگره‌ ، ئومێدیكی زۆرم هه‌یه‌ چاكی بكات.

ئه‌گه‌ر لاپتۆپه‌كه‌ت هه‌ر خۆت به‌كاریده‌هێنیت واته‌ یه‌ك به‌كارهێنه‌ره‌ ئه‌وا Terminal Services ناچالاك بكه‌ ئه‌وه‌ش بۆی هه‌یه‌ چاره‌سه‌ری بكات. به‌م شێوه‌یه‌ :-
start - run - services.msc له‌و په‌نجه‌ریه‌ی ده‌كرێته‌وه‌ له‌ خواره‌وه كرته‌یه‌ك له‌سه‌ر Terminal Services بكه‌ با ئیشاره‌ت بێت دوای كلیكی راستی له‌سه‌ر بكه‌و Properties له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی بۆت ده‌كرێته‌وه‌ ده‌توانی ناچالای بكه‌یت وابزانم ده‌بێته‌ Disable به‌ ئینگلیزی دوای Apply وه‌ OK.

جگه‌ له‌وانه‌ش بوونی هه‌ڵه‌ له‌ درایڤه‌ره‌كانت وه‌ Update كردنی ویندۆس هۆكاری گرنگن بۆ ئه‌و كێشانه‌.
بزانه‌ له‌ دیڤایس مانیجه‌ر هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك له‌ درایڤه‌ره‌كانتدا نییه‌.
Start - Run - devmgmt.msc - ok
له‌وێدا ئیشاره‌تی هه‌ڵه‌ ده‌بینیت گه‌ر هه‌بێت.

سڵاو
بمبورە کەمێک دواکەوتم و لەگەڵت بەردەوام نەبووم
لەراستیا ئەوکێشەیە کاتێک توشم هات کە ویستم داریڤی دەنگ ئنستاڵبکەم .کاتێ ویستم ئنستاڵی کەم لە پەنجەرەیەکی بچوک داوای لێکردم کە سیستەمەکە رێستارت بکەم لەو کاتەوە کێشەکەم بەردەوامە ...لە دیڤایس مانیجەر تەنها PCI Device نیشانەی پرسیاری لەسەرە

پێم وایه‌ کێشه‌که‌ت درایڤه‌ره‌کانه‌ ، گه‌ر دوا وه‌شانی هه‌مویان دابگریت ئه‌وا کێشه‌که‌ت چاره‌سه‌رده‌بێت ،بچۆ له‌ماڵپه‌ڕی سۆنی Update ی درایڤه‌ره‌کانت بکه‌.

ئەتوانی ریپەیری بکەیت!
سی دی ویندۆزت لایە بێگومان!

سڵاو
سوپاس بۆ هاوکاری و ماندووبونتان دەستان خۆش و سەرکەوتووبن(کاک زەندی و کاک هێمن)
بیرێکی باش بوو!
سەرلەنوێ ریپەیر م کردو درایڤەکانم ئینستاڵ کردەوە ئێستا کێشەم نەما....