Windows XP 64 bit یانی چی
سڵاو به‌ڕێزان
ئایا جیاوازی نێوان Windows XP 32bit یان XP 64 bit چیه?
زۆر سپاس.
ئەوە خۆڕێخستنی سیستەمەکەیە لەگەڵ پرۆسێسەری 32 یا 64 بیت. بەڕای خۆم پێم وانییە ویندۆز وەکو سیستەم ئەو شێوەیە langeMode بۆی سەرکەوتووبێت، هەندێک هەڤاڵس تاقیان کردۆتەوە 64بیت کێشەی زۆرە بەتایبەتی نوسینی کوردی و تەختەکلیلی کوردی زۆر وردەکاری تر.
برادەرانی ویندۆز تووڕە نەبن :)
ئەمە بازرگانییە لەلایەن ویندۆزەوە نەک پێشکەوتن.
http://www.softwaretipsandtricks.com/windowsxp/articles/581/1/The-difference-between-64-and-32-bit-processors
__________________________________________________________
[url=http://www.ku-ubuntu.com/]پرۆژه‌ی ئوبونتو و ماڵپه‌ڕه‌که‌ی[/url]
[url=http://www.germeser.net/]گه‌رمه‌سێـــــــــــر[/url]
جیاوازی نێوان 64 بیت و 32 بیت ئەگەر نەچینە ناو قوڵایی باسەکەوە، 32بیت پشتگیری تەنها بو 4 گیگا بایت هەیە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی مێمۆری لە کاتێکدا 64 بیتپشتگیری زۆر لەوەزیاتر ئەکات ، بەشیوەیەکی سادەتر ئەگەر یاریەکی کۆمپیوتەری پێویستی بە زیاتر لە 2 گیگا میمۆری هەبێ ئەوە لە سه‌ر سیستێمێکی 32 ئەستەمە کار بکات.
بەڵام باسەکە تەنها لەسەر ویندۆز یا ئوپراتیڤ سیستێم نیه به‌ڵکو پەیوەندی هەیە بە هەردوو هاردوێر وسۆفتوێرەوە.
واتە ناتوانی سیستێمێکی 64 لەسەر کۆمپیوتەرێک دابمەزرینی ئەگەر هاردوێرەکەنی پشتیوانی نەبێ بۆ 64 بیت
پێده‌چیت براده‌ران كاتیان نه‌بێت بچنه قوڵایی باسه‌كه‌وه ، « گۆم تا قول بێت مه‌له‌ی خۆشه».
Xp 32 bit یان XP 64 bit وه هه‌روه‌ها Vista ش به‌هه‌مان شێوه ، ئه‌مانه وه‌شانی ویندۆزن.
Bit كورتكراوه‌ی binary digit وه هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك ئه‌توانێت ٢ ئه‌ركی به‌یه‌كه‌وه گرێدراوی هه‌بێت ئه‌مانه پێناسه ده‌كرێن به ٠/١ یان ڕاست/ ناڕاست یان ڕاست و هه‌ڵه. bit ێك به‌هه‌مان شێوه دوو دیوی هه‌یه . به‌م شێوه‌یه كۆمپیوته‌ر كارده‌كات.
Bit ێك به‌ته‌نیا كاربكات كۆمپیوته‌رێكی خراپ و خاومان بۆ به‌ه‌ست ده‌هێنێت ، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك Bit پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنه‌كه خێراتر ده‌كه‌ن.
له‌هه‌مان كاتدا یه‌ك Bit دوو ئه‌ركی هه‌یه ١ / ٠ وه ٢ BIt چواری هه‌یه (00, 01, 10, 11) وه ٣ بیت هه‌شتی هه‌یه (000, 001, 010, 011, 100, 110, 101, 111) به‌م شێوه‌یه هتد...................
٨ Bit ده‌بێت به‌یه‌ك Byte ئه‌مه‌ش ٢ ێكی هه‌شت جامان ده‌داتێ به‌داخه‌وه لێره نانوسرێت له‌وانه‌یه له ماتماتیك دووجاو سێجا خوێندبێت و له‌بیرتان مابێت.
وه هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی 256 (0-255) په‌یوه‌ندی نێوان سفره‌كان و یه‌كه‌كان هه‌ر بۆیه هیچ ئای‌پی ئه‌درسێك له ٢٥٥ زیاتر به‌رز نابێته‌وه یاخود پێوانه‌ی خێرایی به Bit دراوه له چركه‌یكدا بۆ یه له‌ئنجامی به‌شكردنی Byte یه‌ك ژماره‌یه‌ك Bit مان ده‌ست ده‌كه‌وێت.
هه‌ر بۆیه 10MB/s واته ١٠ میگابایت له چركه‌یه‌كدا هه‌روه‌ك ئه‌مه‌یه (10/8) 1,25 megabyte/s.) ، به‌ڵام په‌وه‌یندی ئه‌مانه 32Bit وه 64 Bit چییه به سیسته‌می كارگێڕیه‌وه؟.
وه‌ك له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد یه‌كان و سفره‌كان به‌یه‌كه‌وه كۆمپیوته‌رێك وه‌گه‌ڕده‌خه‌ن ، كاتێك پرۆسێسه‌رێك كارده‌كات به‌هه‌مان شێوه په‌وه‌یدنی یه‌كان و سفره‌كان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن ، له‌هه‌مان كاتتدا Byte ه‌یه‌ك به‌كاردێت له میمۆری یابیرگه‌دا ، پرۆسێسه‌رێك ئه‌توانێت زۆر په‌یوه‌ندی زیاتر له ٢٥٦ تاقیبكاته‌وه .
كاتیك پرۆسێسه‌رێكی 32Bit كاربكات ئه‌وه ٤،٣ ملیارد په‌یوه‌ندی دروست ده‌بێت ، لێره‌دا پرۆسێسه‌ر سنوور بۆ ژماره‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه واته خێرایه‌كه‌ی داده‌ننێت وه هه‌روه‌ها Ram یش سنووری بۆ داده‌نێت وه‌ك له‌سه‌ره‌وه كاك هێمن ئاماژه‌ی پێكردووه.
32 bit ێك له‌به‌رئه‌وه‌ی ناتوانێت زۆر په‌یوه‌ندی نێوای سفر و یه‌كانه‌كان دروست بكات بۆیه كۆمپیوته‌ركه‌كه ناتوانێت پشتگیری زیاتر له ٤ گیگابایت بیرگه دروست بكات.
سیسته‌می كارگێری ٦٤ بیت :-
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م OS ه به‌كارببه‌ین ده‌بێت پرۆسێسه‌ریكی ٦٤ بیت مان هه‌بێت وه‌ئه‌م جۆره پرۆسێسه‌ره ساڵانێكی زۆره له بازه‌ڕه‌كاندا هه‌یه بۆ نمونه AMD له ٢٠٠٣ دا یه‌كه‌م پرۆسێسه‌ری ٦٤ بیت ی دروستكرد. بۆیه ماوه‌یه‌كی زۆر كورت دوای ئه‌وه به‌كارهێنه‌رانی لینوكس توانیان سوود له‌و پرۆگرامانه وه‌ربگرن كه پشتگیری 64bit یان ده‌كرد ، دوای ماوه‌یه‌كی زۆر مایكرۆسۆفت به‌خه‌به‌ر هاته‌وه و Windows XP Professional x64 Edition دروستكرد.
ئێستا زۆربه‌ی به‌كارهینه‌ران 32 Bit به‌كارده‌به‌ن بۆ یه OS ێك و پرۆسیسه‌ریكی 32 bit ی نا‌توانیین سوود له‌و شتانه وه‌ربگرین كه بۆ 64Bit دروستكراون ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه زۆر له‌و پرۆگرامانه‌ی كه‌بۆ 32Bit دروستكراون ده‌توانرێت له ویندۆزیكی 64Bit دا به‌كاربهێنرێن.
بۆ ڤیستا 64bit كێشه‌ی زیاتره وه پشتگیری زۆر پرۆگرام ناكات ، له‌وه‌ش گرنگتر كه‌می درایڤه‌ری 64bit به‌تایبه‌تی درایڤه‌رێك دیگیاتلیز نه‌كرابێت ٦٤ بیت پشتگیری ناكات ، به‌ڵام بۆ ٣٢ بیت ئه‌و به‌ربه‌سته نییه ، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندیشی هه‌یه باشتره له ڕووی Security پاراستن وه كێشه‌ی كراشی كه‌متره له ٣٢ بیت.
گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی ٦٤ بیت ، سنوور ڕامه‌كه‌یه وه‌ك له‌سه‌ره‌وه باسمان كردووه ، به‌ڵام به‌كارهێنه‌رانی ئه‌مڕۆ له ٢ بۆ ٤ گیگا زیاتر رامیان پێویست نییه.
له‌م كاته‌ی ئێستادا 64bit كێشه‌ی زۆرتره له تایبه‌تمه‌ندییه باشه‌كانی.
-------------------------------------------
به‌داخه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌زمانی كوردیدا زۆر ووشه‌مان نییه ، ئه‌م باسانه زۆر به‌ئاسانی شیناكرێنه‌وه .
هیوادارم سوود له وه‌ڵامه‌كانمان وه‌ربگریت.