هۆتمێل قه‌باره‌ی ئیمه‌یله خۆڕاییهكهی ده‌كاته 5 گێگا
ئێستاكه كێبڕكێیه‌كی زۆر گه‌وره هه‌یه له نێوان كۆمپانیاكانی خزمه‌تگوزاری ئیمهیل بۆ پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تی زیاتر به میوانه‌كانیان ، بۆیه زوو زوو ئه‌م كۆمپانیانه خزمه‌تگوزاری زیاتر بۆ میوانانیان راده‌گه‌یه‌نن.
یه‌كێك له‌و خزمه‌تگوزارییانه زیاد كردنی قه‌باره‌ی ئیمهیلهكانه به‌م دواییانه كۆمپانیای مایكرۆسۆفت خاوه‌نی ئیمهیلی هۆتمێل له زنجیره خزمه‌تگوزارییه‌كانی Windows Live هه‌ستا به زیاد كردنی قه‌باره‌ی ئیمه‌یله خۆڕاییه‌كان بۆ 5 گێگا. كه ئه‌مه‌ش وای كرد به پێش هه‌ردوو كۆمپانیای یاهوو گۆگڵ بكه‌وێته‌وه له‌م خزمه‌تگوزارییه
بۆچوونەکان
سوپاس بۆ ماندووبوونت .
چه‌ند تێبینییه‌کم هه‌یه :
1. پێم وابێت ماوه‌ی چه‌ند مانگێک ئه‌بێت که هۆتمه‌یڵ قه‌باره‌که‌ی گه‌یاندۆته 5 گێگا و شتێکی تازه نییه له ئێستادا به‌ڵام گۆڕانکاری زۆری تێدا کردووه ، به‌ڵێ زۆریش .
2. پێم وانییه که پێش یاهوو و جی مه‌یڵ که‌وتبێت چونکه یاهوو خزمه‌تگوزاری ئیمه‌یڵی قه‌باره بێ سنوور ده‌به‌خشێت به هه‌مووان و جی مه‌یڵیش له ئێستادا گه‌یشتۆته 6.5 گیگابایت، ئیتر ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ی مایکرۆسۆفت با هه‌ر له گوپ خۆی بدا‌و پێشکه‌ش بێت به خۆیان.
به‌ڕاستی جی مه‌یڵ شایه‌نی به‌کارهێنانه .
ڕێزم بۆت .
-----------
http://www.kanigraphics.net
منیش ماوه‌یه‌كی زۆره هۆتمایلهكهم بۆته 5 گیگابایت.
هه‌مان رای كاك هاوكارم هه‌یه گ.مه‌یل و هۆتمایل جیاوازیان زۆره له‌هه‌مو ڕویه‌كه‌وه به‌تایبه‌تی له رووی پاراستن Security . تا ئێستا نهم بیستووه كه‌سیك له گ.مه‌یل هاكك كرابێت یا ووشه‌ی تێپه‌ڕبوونی دزرابێت ، به‌ڵام هۆتمایل بۆ به‌كارهینه‌رانی جێ ده‌هێڵم.