کێشه‌ی شەتداونی ویندۆز
بەڕێزان سڵاو
من ویندۆزی ڤێستام هەیە،هەندێک جار لە خۆیەوە شەتداون دەبێت،وە دەبێت خۆم سەرلەنوێ دایبگیرسێنمەوە،،،نزیکەی 3 هەفتە جارێک یان مانگی جارێک ئەم کێشەیە ڕودەدات،،تکایە گەر دەتوانن یارمەتیم بدەن....لە گەڵ ڕێز‌و خۆشەوئستیم بۆ هەمووتان
چاوه‌ڕێ بكه ١بۆ ٢ مانگی تر SP1 دا‌ده‌به‌زێت ، زۆر له‌و كێشانه چاره‌سه‌رده‌كات.
لای منیش جام ده‌بێت تا ڕیستارت نه‌كه‌مه‌وه ، زۆر جار پرۆسێسه‌ری وێبگه‌ڕه‌كه‌شم له تاسك مانیجه‌ر ناكوژێته‌وه.
بەڕای جەنابتان کاک زەندی دوومانگ یان مانگێک چاوەڕێی چارەسەر بکرێت ئەگەر چاریان کرد!؟ ئەم سیستەمە شایەنی ئەوەیە لەسەر کۆمپویوتەری خۆت دایبەزێنیت؟
من پێم وابێت هیج نەبێت down grade بکەن بۆ XP لەوکارە باشترە.
بژین
__________________________________________________________
[url=http://www.ku-ubuntu.com/]پرۆژه‌ی ئوبونتو و ماڵپه‌ڕه‌که‌ی[/url]
[url=http://www.germeser.net/]گه‌رمه‌سێـــــــــــر[/url]
سڵاو هاوڕێیان!
به‌ئاره‌زووی خۆم بوایه ، به خۆڕاییش ئه‌و سیسته‌مه‌م به‌کارنه‌ده‌هێنا ، به‌ڵام هه‌ڕاجێکی باشمان بۆ هات له شوێنی کاره‌که‌م ، که بوواری گۆڕانکاری نه‌بوو. ئیتر بته‌وێو نه‌ته‌وه‌ێت ئه‌وه‌یه.
هه‌موو براده‌رکانم ده‌یان کێشه‌یان هه‌یه ، ئیتر هه‌موو چاوه‌ڕیی Sp1 ده‌که‌ین.
کێشه‌ی کوژانه‌وه هۆکاری زۆرن هه‌ر له ڤایرۆس تا بچوکی ڕام .
ناتوانی داونگرەیت بکەت بۆ ئێکس پی
ئەوەش یەکێکە لە کێشەکانی خاڵە ڤێستا.
ئەرێ پرسیارێکی سەیر لام دروستبووە، هۆکارچییە دەستبەرداری نابن ئەم ویندۆزە؟
باشە خۆ ئێستا سیستەماکنی تر لەڕووی ئاسانکاریەوە تەواو تەواو ئاسانکراونەتەوە، وەپشتگیری خوێنندنەوە و نوسینی کوردی دەکەن زۆربەیان.
بۆ ناگوێزنەوە؟
چی ئەدۆڕێنن یان چیتر ناتوانن بیکەن گەر ویندۆز نەما؟
بژین
__________________________________________________________
[url=http://www.ku-ubuntu.com/]پرۆژه‌ی ئوبونتو و ماڵپه‌ڕه‌که‌ی[/url]
[url=http://www.germeser.net/]گه‌رمه‌سێـــــــــــر[/url]
ئه‌مرۆ ئه‌م هه‌واڵه‌م خوینده‌وه كه ده‌توانی داونگره‌یدی بكه‌یت بۆ XP یاخود هه‌ردوو XP وه Vista دابمه‌زرێنیت له‌كاتی داگیرسانی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت خۆت هه‌ڵیده‌بژێریت كه‌كام OS لێده‌خوڕی.
[url=http://www.informationweek.com/news/showArticle.jhtml?articleID=205101355]فه‌رموون بۆ داونگره‌ید[/url] به‌ڵام چه‌ند كاتژمێرێكی ده‌وێت.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاركه‌ت كاك سیا!
هۆكار زۆرن:-
من لیسانسی هه‌ردوو XP و Vista م هه‌یه‌و به‌زۆر پێمفرۆشراوه.
وه خاڵێكی تریش لێره ئه‌وبراده‌رانه‌ی كه پێویستیان به‌هاوكارییه ئه‌و دوو OS ه به‌كارده‌به‌ن.
هۆكارێكی تریش OS كانی تریش بێ كێشه نین و پشتگیری هه‌موو پرۆگرامێك ناكه‌ن. هه‌ر له‌ماكه‌وه تاده‌گاته ئوبنتو ، ده‌زانم بۆ ئه‌مه‌یان له‌گه‌ڵمانیت.
:) من سەرم سوڕماوە لەم هەموو فۆرمات و شەتداونەی ئێوە، بەڕاستی کاتی باشی بۆدابین دەکەن.
گەر دڵتان بەوە خۆشە لەشتان ساغ، بژی ڤیستا !!
__________________________________________________________
[url=http://www.ku-ubuntu.com/]پرۆژه‌ی ئوبونتو و ماڵپه‌ڕه‌که‌ی[/url]
[url=http://www.germeser.net/]گه‌رمه‌سێـــــــــــر[/url]