پێنج یهکی ڕایهڵهی بێتەل نە پارێزراوە.
گەر بەکارهێنەری ڕاوتهری بێتەلیت، ئەوە بزانە کە یەك لە سەر پێنجی ئەو ئامێرانە دەتوانرێت لەلایەن دراوسێکەتەوە بەکار بهێنرێ گەر خۆت نەپارێزیت بەووشەی نهێنی( پاسۆرد ). نزیکەی 20% ئەم ئامێرانەوە لە لایەن بەکار هێنەرەکانیەوە ناپارێزرێن بەووشەی نهێنی، بۆیە ئێستا زیاتر لە یەك لەسەر پێنجیان دەتوانرێت بە دزە بەکار بهێنرێت لە لایەن خەڵکانی دیەوە. ئەمە لێکوڵینوەک بوو لە لایەن کۆمپانیای D-Link کەوە لە پشووی هەفتەیکدا لە مانگی دیسەمبەری ڕابردوو لە شەقامەکانی شاری کۆپنهاگن کرا. بۆیان دەرکەوت لە 8000 تۆڕدا 1.600 بە ووشەی نهێنی نەپارێزراوە..سەرجەم 156.000 کەس بێ ووشەی نهێنی ئینتەرنێت بەکار دێنی لە ووڵاتی دانیمارک.
بۆ دەبێت ووشەی نهێنیمان هەبێت؟
گەر بێ ووشەی نهێنی ئەو ئامێرانە بەکار دێنیت ئەوا دەرگایەک بۆ خەڵکان واڵا دەکەیت بۆ ئەوەی بە ئاسانی لەڕێی تۆوە پرۆگرام یان گۆرانی بە شێوەیەکی نایاسیی دابگرن..لەوە ستەم تر گەر هاکەرێک دراوسێت بێت ئەوا دەتوانێت کۆدەکانت بدزێت و ببێت بە شەریکە بەشت لە کۆنتۆی بانکەکەت..ئەوسا کێچ لە گیرفانتا سەوزەڵێ خانم دەڵێت.
بەبەکار هێنانی کۆدێک زیاتر بێت لە شەش پیت و تێکەڵ لە ژمارە و پیت دەتوانیت خۆت پپارێزیت
ههواڵنێڕ : Burhan
بۆچوونەکان
دهستخۆش !
ئهوهش له ڕێگهی Configration ی ڕاوتهرهکهوه یاخود ههندێک له Internet Securtiy دهتوانرێت بکرێت ، بهڵام له شوێنێک خویندمهوه گهر ووشهی تێپهڕبوون له ٢٨ پیت کهمتر بێت ، کراک دهکرێت.
سوپا س بۆ ئەو زانیاریانە
سوپاس بۆ ئەم زانیاریەجوانانەی کە بڵاوی دەکەنەوە.. بەڵام جوانتردەبو ئەگەر چارەسەرەکەشی دیاری بکرابا.زۆر سوپاسو دەستان خۆش.