رۆژنامەی ئافتونبلادیت بانگهێشتنی هاککه‌ره‌کان ده‌کا بۆ قاوه‌خواردنه‌وه.
به‌رپرسی رۆژنامه‌ی ئافتونبلادیت " Jan Helin" هاککه‌ره‌کان بانگ ده‌کا بۆ قاوه خواردنه‌وه , ناوبراو ده‌ڵێ:" وه‌رن و سه‌ردانم بکه‌ن. من گوێتان بۆ راده‌گرم و بۆتان شی ده‌که‌مه‌وه که چۆن سه‌یری مه‌سه‌له‌که ده‌که‌م.
گروپێک که ناوی خۆیان ناوه‌ته "هه‌که‌ره گه‌وره تووڕه‌کان" (Vuxna Förbannade Hackare (VFH)) حه‌ز له رۆژنامه‌ی ئافتونبلادیت ناکه‌ن. ئه‌م گروپه له بواری زانستی کومپیۆته‌ردا زۆر زانان. ئه‌م گروپه خاڵ به خاڵ لاوازییه‌کانی سیسته‌می کومپیۆته‌ری ئافتونبلادیتیان شی کردووه‌ته‌وه.
ئه‌م به‌رپرسه له نووسینه‌که‌ییدا ئیشاره به‌وه ده‌کا که، ئه‌م کاره بۆ ئێمه که لێره‌دا کار ده‌که‌ین چتێکی باش نیه و وه‌ک کومپانیاش بۆ ئێمه کۆسپێکی گه‌وره‌یه.
به‌ڵام خاڵیکی پۆسه‌تیڤ له‌م کاره‌ی ئه‌واندا هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که بۆ هه‌موو خاڵێکی لاواز ئه‌وان ئیشاره‌یان پێ کردووه، ئێمه له داهاتوودا له بواری پارستندا تێده‌کۆشین باشتر بین. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش سیسته‌می کومپیۆته‌ر له بواری پاراستندا هه‌رگیز ناگاته ئه‌وپه‌ڕی خۆی، ئه‌مه‌ش هه‌ر وه‌ک کلیلی درگای ماشینه‌کانه، که‌سێک که بیهه‌وێ بچێته نێو ماشینێکه‌وه، هه‌ر جۆرێک بووه هه‌ر ده‌چێ. هێزی به‌رگری ئامریکا "په‌نداگۆن" به‌هێزترین سیسته‌می کومپیۆته‌ری له بواری پاراستنه‌وه هه‌یه، به‌ڵام مانگی 6ی ساڵی رابردووه هه‌که‌ره‌کان رۆیشتنه نێوی.
دوێنه "هه‌که‌ره گه‌وره تووڕه‌کان" (VFH) سه‌لماندی که ترسه‌که‌ی ئێمه راسته. به‌ڵام ئه‌وان رۆیشتوونه‌ته نێو به‌شێک له سیسته‌مه‌که‌ی ئێمه‌وه که له راستیدا هه‌ر ئه‌و به‌شه‌شیان بڵاو کرده‌وه که زیاتر زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و مشته‌ریانه‌مانی تێدا بوو که ئاگاریی بڵاو ده‌که‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه که ئه‌وان چوونه‌ته نێو به‌شی دۆمه‌ن و ئه‌م به‌شه‌ش زیاتر به‌رپرسی یه‌که‌می ئافتونبلادیت واته " Carl Gyllfors" ده‌گرێته‌وه که من له سه‌ری نارۆم.
بێجگه له‌مانه‌ش زانیاری نوێ له‌م باره‌وه شتێکی دیکه‌ش روون ده‌کاته‌وه: له‌وه ده‌چی ئه‌م گروپه زانیاری وایان ده‌ست که‌وتبێ که به پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵاتی سوید ده‌بێ سه‌رچاوه‌که‌ی پارێزراو بێ. به کورت و کرمانجی پێوه‌ندی نێوان رۆژنامه‌نووس و سه‌رچاوه‌کانیان. ئه‌مه‌ش به‌شه هه‌ره پیرۆزه‌که‌ی کاری ئێمه‌یه. ئه‌گه‌ر گروپی (VFH) ئه‌و زانیاریانه بڵاو بکه‌نه‌وه، ئه‌و جار ئیتر ده‌رده‌که‌وێ که هێرشه‌که‌یان ته‌نیا دژ به رۆژنامه‌ی ئافتونبلادیت نیه. ئه‌وکات ئه‌وه تۆ وه‌ک هاووڵاتیت که ده‌بیته ئاماجی هێرشه‌که‌ی (VFH). لێره‌دایه مافی تۆ وه‌ک سه‌رچاوه ناپارێزرێ بۆ ئه‌وه‌ی له کاتی خۆیدا په‌نا ب‌به‌یته رۆژنامه‌نووسێک تاکوو په‌رده له سه‌ر ناعه‌داڵه‌تییه‌ک هه‌ڵداته‌وه و یان لێکۆلێنه‌وه‌یه‌کی له سه‌ر بکا.
بۆ ئه‌م گرووپه هه‌که‌ره ئه‌م کاره‌یان کردووه؟ با سه‌یرێکی نووسراوه‌کانی پرۆگرامه‌که‌یان بکه‌ین که نووسیویانه:" خه‌ڵک ده‌بێ هوشیار بکرێته‌وه له‌و گ.. که مێدیاکان دیکا و له سه‌ر ئێمه‌ی ده‌نووسن هه‌مووی راست نیه. هه‌ر بۆی ئه‌وان دایم ئه‌و به‌شه‌ی هه‌ڵده‌بژێرن که ده‌فرۆشرێ و مێژووی ناخۆش و به‌دناوکردنی خه‌ڵکه."
من چاوم به‌و دواین رۆژنامانه‌دا ده‌خشتاند که خۆم به‌رپرسی بڵاو کردنه‌وه‌یان بووم بۆ ئه‌وه‌ی بزانم ئه‌وه چیه که بوه‌ته هۆی تووڕه‌بوونی (VFH).
ـ ئایا پرده‌هه‌ڵدانه‌وه‌کانی ئێمه‌یه له سه‌ر یارمه‌تییه‌ماڵیه‌کان به وڵاتی تانزانیا؟
ـ یان به‌سه‌رهاتی چه‌ند که‌سی زۆر ناسراوی سویدین که دیانهه‌وێ له دادگادا دژی سویدییه‌کی ناسراوی جیهانی شایه‌تی بده‌ن؟
ـ یان باسه‌کانی ئێمه بووه له سه‌ر کاره‌ساته‌که‌ی "رۆدبی" (Rödeby)؟
ـ ئایا په‌رده‌هه‌ڵدانه‌وه‌که‌ی ئێمه بووه له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگه زۆر نهێنیه له‌شکه‌رییانه که له کتێبخانه‌یه‌کدا به ئاوه‌ڵایی ماونه‌ته‌وه؟
ـ یان بڵاو کردنه‌وه‌ی وێنه‌کانمان بوون له‌سه‌ر "بریتنی سپیرس" (Britney Spears) له کاتێکدا به ئامبولاند ده‌یانبرد بۆ به‌شی دروونی نه‌خۆشخانه؟
ـ یان ده‌ربڕینی هه‌سته‌کانمان به‌رانبه‌ر به "شا‌رلۆت کالا" (Charlotte Kalla) بوو؟
ئێستاش من به‌رپرسی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی ئافتونبلادیتم و زۆر حه‌ز ده‌که‌م بزانم ئه‌وه چیه له کاری رۆژنامه‌وانی ئێمه‌دا که (VFH) وه‌ها تووڕه کردووه که ده‌ست ب‌ده‌نه ئه‌م کاره نایاساییه. هه‌ر بۆیه روویان لێ ده‌که‌م و ده‌ڵێم:
"ده‌توانن ئیمڕۆ کاتژمێر 15 وه‌رن بۆ بنکه‌که‌مان و چاوێکتان به من بکه‌وێ. یان رۆژی دووشه‌ممه هه‌مان کات. ده‌توانین پێکه‌وه دانیشین قاوه‌یه‌ک بخوه‌ینه‌وه. من به دڵه‌وه گوێتان بۆ ده‌گرم و بۆیشتان شی ده‌که‌مه‌وه که من چۆن سه‌یری مه‌سه‌له‌که ده‌که‌م.
به‌رپرسی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی ئافتونبلادیت
یان هه‌لین Jan Helin
تێبینی:
بێگومان ئه‌گه‌ر پێتان خۆشه ده‌شتوانن به نهێنی بمێننه‌وه. یاسای بنه‌ڕتی سوید ئه‌و مافه به من نادا که هۆییه‌تی ئێوه بکۆڵمه‌وه.
بۆچوونەکان
بژین
لە سەرەتای دەست پێکی بابەتەکە ئەم دێڕە چاک بکەن
"به‌رپرسی رۆژنامه‌ی ئافتونبلادیت " Jan Helin" که‌ره‌کان بانگ ده‌کا بۆ قاوه خواردنه‌وه"
سەرکەوتوو بن
سوپاس کاک کارزان!
کاک کارزان ، کۆمینتێکت نوسیبوو ، هه‌واڵه‌که‌مان گواسته‌وه بۆ به‌شی لینک و پرۆگرام ، له‌وێش وه‌ڵامم بۆ داناویت ، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌م توانی هه‌موو کۆمێنته‌کان بگوێزمه‌وه.
ده‌ستکانت خۆش بۆ ئه‌و هه‌واڵه دڕێژه!
کاک حامید له زانستپه‌روه‌ران ووشه‌یHacker :" خۆترنجاندن" یان داناوه. خۆشمان هاکک به ٢ ک ده‌نوسین ، بڕیاریش لای خۆته ، به‌ڵام پێم وایه گه‌ر هه‌کک یا هاکک بێت باشتره له هه‌ک ، بریاریش لای به‌ڕێزتانه .
له زۆر ماڵپه‌ڕ بینیومه هاکک یا هاککه‌ر ده‌نوسن.
له‌گه‌ڵ ڕێزم دا.