تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

وەرگێڕێک بۆ جۆرەپیتەکان

aras

Aras

بڵاوکراوەتەوە

2007/12/27

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔6۔ )

 

وەشانی تاقیکاریی وەرگێری جۆرەپیتەکان fonts خرایە بەردەست بۆ تاقیکردنەوە.
ئەم بەرنامەیە دەقی نووسراو بە یونیکۆد دەگۆڕێت بۆ جۆرەپیتی عەلی و بەپێچەوانەیشەوە.

دەکرێت دەقەکە لە پەڕگەیەکدا هەڵگیراو بێت یاخود پاش وەرگێران و دەستکاریی کردنی لە پەڕگەیەکدا بەشێوەی دەق text هەڵبگیرێت.
لە وەشانی داهاتوو دا وەرگرتنی دەقێکی هەڵگیراو لە بەرنامەکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیس office داجێبەجێ دەکرێت، هەروەها گۆڕینی جۆرەکانی تری وەک دیلان کاری بۆدەکرێت.

هەنووکە تاکوو بەرنامەکە کاری خۆی بکات جۆرەپیتی یونیکورد-وێب و عەلی-ماڵپەر دەبێت لە سیستەمەکەدا هەبن. ئەم بەرنامەیە لەسەر سیستەمی ویندۆز دادەمەزرێت.

بۆ داگرتن

بۆچوونەکان

ده‌سته‌كانتخۆش كاك ئاراز!
به‌ڕاستی خه‌ڵكانێكی زۆر چاوه‌ڕوانی ئه‌م پرۆگرامۆكه‌یه‌ بوون ، زۆر ئه‌و پرسیاره‌م بینیوه‌ ، چونكه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌كوردستان زۆر له‌ فه‌رمانگه‌و نووسه‌ران تا ئێستا به‌ فۆنتی مام علی ده‌نوسن و كێشه‌یان زۆر بۆ دروست ده‌بێت . ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه‌ وه‌رگێڕی یونیكۆده‌ بۆ علی ، چونكه‌ لێره‌ خۆمان علی بۆ یونیكۆدمان هه‌یه‌ ، به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌یمان نه‌بوو .
پیم وایه‌ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ دروست نه‌كرابووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستانیش یونیكۆد به‌كاربهێنن.

دەستخۆش کاک ئاراس،
وەک پێشتر لەمەکۆی وێبچن تاوتوێ کرا.
تێبینیەکەم هەبوو:
باشتر نییە لەجیاتی بەستەری داگرتنەکە، پەڕەیەک بێت. پەڕەیەک بێت بۆ وەشاندنی ئەم پڕۆگرامە؟ چەند وێنەیەکی پڕۆگرامەکە لەسەر ویندۆز؟ پاشان لەکام کۆمپیوتەر دەتوانرێت دابمەزرێنرێت؟
دەزانم کاتت کەمە :) نوسینەکانم بۆ بنێرە من بۆت دەکەمە پەڕەیەک.
وەک ئەمە:
http://www.flos-freeware.ch/notepad2.html
ئەگەر لە sourceforge هەژمارت هەبێت دەتوانیت وەک پڕۆژەیەک لەوێ دایبنێی. بەڵکو پەڕەی پی بدرێت.
http://notepad-plus.sourceforge.net/uk/site.htm
__________________________________________________________
[url=http://www.ku-ubuntu.com/]پرۆژه‌ی ئوبونتو و ماڵپه‌ڕه‌که‌ی[/url]
[url=http://www.germeser.net/]گه‌رمه‌سێـــــــــــر[/url]

ده‌ستخۆش کاک ئاراس
چه‌ند سه‌رنجێکم هه‌یه‌ بۆ باشترکردنی وه‌رگێره‌که‌:
1. ڕێگه ‌له‌‌ maximize گیراوه‌، به‌ڵام له‌ گۆشه‌ی په‌نجه‌ره‌که‌وه‌ ئه‌کرێت ڕابکێشرێت و گه‌وره‌ بکرێت.
2. ئێستا onchange وه‌رگێره‌که‌ ده‌خاته‌ ئیش، به‌ڕای من یان button ێک هه‌بێت، یان یه‌که‌م option تێکستێک بێت وه‌ک ' گۆڕینی جۆره‌پیت'، چونکه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا دوای ئه‌وه‌ی جارێک وه‌رگێڕه‌که‌ به‌کار ده‌هێنرێت، تایتڵه‌که‌ (واته‌ ' گۆڕینی جۆره‌پیت' ) دیار نامێنیت.
3. وه‌رگێڕه‌که‌ 'کراش' ده‌کات ئه‌گه‌ر تێکستێکی عه‌لی فۆنت دابنێم و 'به‌ هه‌ڵه‌' یونیکۆد بۆ عه‌لی فۆنت هه‌ڵبژێرم، بێگومان پێویسته‌ ئاگادارییه‌کم بداتێ، نه‌ک 'کراش' بکات.
4. خۆزگه‌ هه‌ندێک زانیاری زیاتر له‌ help دا داده‌نرا (هیچ نه‌بێت به‌روار)
5. لای من پیته‌کان له‌ ' مێنو'ه‌که‌دا پیت پیت له‌ چه‌په‌وه‌ بۆ ڕاست نووسراون‌، ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ په‌یوه‌ندی به‌ سیستمه‌که‌ی منه‌وه‌ هه‌بێت (WINXP SP2)م هه‌یه‌، خۆزگه‌ ڕێنماییه‌کتان بۆ ده‌ناردم بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌مه‌، زۆر سوپاس.

ڕێز و پێزانینم بۆ هه‌وڵ و ماندووبوونتان.
هێمن عومه‌ر

ده‌ ست خۆش، خزمه‌تێکی گه‌وره‌یه..

‌دەستخۆش کاک ئاراس
بەهیوای سەرکەوتن

سوپاس بۆ پێشنیار و دەستخۆشییەکانتان.

@سیا: لە راستیدا ڕاژەم داناوە بیکەم بە پێگەیەکی وا، خۆت وتەنی کات کەمه.

@هێمن: چارەسەری زۆر لەو وردەکارییانەم کردووە و، بەشی یارمەتیشم بۆ زیادکردووە، لەکرداری وەرگێڕەکە دڵنیا نیم، چوونکە تەنها لەسەر یەک دەقی بچووک تاقیم کردەوە، هەموو بەرنامەکە سێ کاتژمێر خەریکی بووم، وەشانی داهاتوو پاش 15.01 بڵاویدەکەمەوە بەهیوام زۆر کەلێنی بنەبڕ کردبێت. سوپاس بۆ سەرنجەکانتان.