سیسته‌می كارپێكردنی گوگل (Google OS).
كۆمپانیای "Everex" ئه‌مڕۆ له بازاڕدا كۆمپیوته‌ری ئاسایی ده‌فرۆشێت له‌وانه (Wal-Mart) كه نرخی ٢٠٠دۆلاره ، به‌ڵام له‌هه‌ڵ و گه‌شه‌كردنێكی سه‌رنج ڕاكێشادان.
له ماوه‌ی ساڵی داهاتوو (٢٠٠٨) دا ئه‌م كۆمپانیایه به‌به‌رهه‌مێكی نوێ وه دێته مه‌یدان ئه‌وه‌ش به كۆمپیوته‌ری لاپتۆپی چینی داهاتوو ناوی بردووه ( Next Generation Laptop).
ئه‌م لاپتۆپه سیسته‌می كارپێكردنی "Linux distribution Google OS " تێادا داده‌مه‌زرێت و به‌نرخێكی گونجاو نزیكه‌ی ٣٠٠ دۆلاری ئه‌مریكی ده‌كه‌وێته بازاڕه‌وه.
سیستمه‌ی كارپێكردنی گووگڵ "Google OS" مۆدیرنكردنه‌وه‌ی سسیته‌می ئوبنتو " Ubuntu - Distribution"ه.
"David Liu" داڕێژه‌ری سیسته‌می كارپێكردنی گووگڵ ده‌یه‌وێت هه‌مان كاربكات كه " Steve Jobs" ی به‌ڕیوه‌به‌ری ئه‌یپڵ (Mac OX) كردی.
داڤید لیوو ده‌ڵێت په‌یدابوونی ویندۆس ڤیستا زیانێكی زۆری به زۆر له‌وكۆمپانیایانه گه‌یاند كه كۆمپیوته‌ریان به‌نرخی زۆر گونجاو ده‌فرۆشت له‌گه‌ڵ سیسته‌می كارگێڕی چالاك و خۆڕا .
بۆچوونەکان
ده‌ستخۆش کاک زه‌ندی بۆ ئه‌و هه‌واڵه.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم بابه‌ته‌که باس له gOS ده‌کات که Distro ـه‌کی لینوکس و له‌سه‌ر بنه‌مای ئوبونتو دامه‌زراوه.
gOS سه‌ر به گووگڵ نیه، به‌ڵکوو زۆربه‌ی پرۆگرامه‌کانی گووگڵ وه‌ک Gmail, Gtalk, Calendar و Maps ی تێدا پێشوه‌خت دامه‌زراوه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه زۆر له گووگڵ نزیکی ده‌که‌نه‌وه.
منیش زۆرم پێخۆش ده‌بێت گه‌ر سیسته‌مێکی کارپێکردنی گووگڵ ببینم، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مه‌یان نیه.
دوێنێ بۆ خۆم تاقیم کرده‌وه شاینی باسه که زۆر زۆر له ئوبونتو خێراتره، چوونکه زۆبه‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی سیسته‌مه‌که‌یان تێدا سڕیوه‌ته‌وه و ته‌نیا شته زۆر پێویسته‌کان ماونه‌ته‌وه که بووه‌ته هۆی خێرابوونی ئه‌و سیسته‌مه.
gOS له زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌کاندا وه‌ک Green OS ناوده‌برێت که سه‌وزی سیسته‌مه‌که ده‌سه‌لمێنێ.