تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

Windows Live Messenger

Qandil

Qandil

بڵاوکراوەتەوە

2007/10/28

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔14۔ )

خۆشه‌ویستان، مه‌به‌ستم له‌ بوونی به‌رنامه‌یه‌ک بۆ کۆنترۆلکرنی مه‌سه‌نگه‌ر ئه‌وه‌بوو‎‎‎‎‎‎: ئایا ده‌کرێ کاتێک له‌ چه‌تدای به‌ wlm یان msn له‌گه‌ل یارانت بزانی له‌ هه‌ریه‌که‌یان و له‌ کوێوه‌ و له‌ چ کامپیوته‌رێکه‌وه‌ له‌گه‌ڵتان. بۆ کاک زاندی خۆشه‌ویست: بۆنموونه‌ من 10 نه‌فه‌ر له‌گه‌ڵمان له‌ مه‌سه‌نگه‌ردا، یه‌کێکیان ده‌ڵی من له‌ به‌رلینم، به‌ڵام له‌ ئه‌سڵا له‌به‌رلین نیه‌.‌ به‌پێی لۆجیکی ده‌بێ بکرێ بزانری له‌ چ کامپیوته‌رێکه‌وه‌ و له‌کوێوه‌ له‌سه‌ر خه‌ته‌ چونکه‌ هه‌موو کامپیوته‌رێک به‌ناوێک و ژماره‌یه‌کی دیاریکراو تۆمارکراوه‌، بۆنموونه‌ کامپیوته‌ره‌که‌ی من ناوی قه‌ڵای دمدمه‌، کاتێک دێمه‌ ناو مه‌سه‌نگه‌ر هیچبه‌رنامه‌یه‌ک هه‌یه‌ تۆماریکا که‌ من له‌ قه‌ڵای دمدمه‌وه‌ له‌په‌یوه‌ندیدام له‌گه‌ڵت: کاک زه‌ندی خۆشه‌ویست من به‌ ئی مایلی {{[[>>]]}}
دیمه‌ ناو مه‌سه‌نگه‌ر، زۆر شادی ده‌کردم ئه‌گه‌ر جارجار تۆشم بینیبا و ناوه‌که‌ت لای خۆت تۆمار کردبا .

خۆشه‌وه‌یستیم بۆ هه‌موو لایه‌ک

پێم وایه‌ پرۆگرامی[url=http://www.spectorsoft.com/]Spector Pro[/url] وه‌ پرۆگرامی Spector 360 هه‌ر له‌هه‌مان به‌سته‌ر بتوانن ئه‌و کاره‌ت بکه‌ن ، پرۆگرامی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن.
__________________________________________________

ناوه‌که‌تم کرده‌ لیستی کۆنتاکته‌وه ، به‌ڵام ئێ مه‌یله‌که‌ت هه‌ڵه‌یه‌ وابزانم پیتی " N" له‌بیر چووه‌. هه‌رچه‌ند من زۆر که‌م MSN ده‌که‌مه‌وه‌.

كاک زه‌ندی خۆشه‌ویست به‌رنامه‌کان زۆر گرانن و فریی داونلۆه‌دیان نییه‌. چاره‌سه‌رێکی تر هه‌یه‌؟

سڵاو کاك قه‌ندیل!
پێم وایه‌ پرۆگرامی [url=http://www.soft32.com/Download/free-trial/MSN_Chat_Monitor_andamp_Sniffer/4-80267-1.html]MSN Chat Monitor & Sniffer[/url] ئایپی ئه‌و که‌سانه‌ت پیشان بدات له‌گه‌ڵ هه‌موو چات ، به‌زم و ڕه‌زم. که‌ ئایپیت ده‌ستکه‌وت ، دۆزینه‌وه‌ی ئاسانه‌.

له‌وانه‌یه‌ بتوانم هاوکاری زیاترت بکه‌م ، گه‌ر لێم تێبگه‌یت!

وه‌ک ئه‌وه‌ی کار نه‌کات وایه‌، ته‌نیا بۆ تاقیکردنه‌وه‌ به‌کارم هێنا، هێشتا لیسێنسه‌که‌م وه‌رنه‌گرتووه‌ و له‌وانه‌شه‌ بڕێک ئاڵۆز بێت. ئه‌گه‌ر ڕێنوێنی هه‌یه‌ داواده‌که‌م...

وه‌ زۆر سپاس بۆ لابرنی ئی مه‌یله‌که‌ :)

ئه‌و پرۆگرامه‌م تاقی کرده‌وه‌ ، به‌داخه‌وه‌ هه‌موو چاته‌کانت بۆ تۆمارده‌کات ، وه‌ ته‌نیا ئایپی خۆت پیشان ده‌دات ، ته‌نیا یه‌ک به‌شی ماوه‌ له‌ Config - Enable automatic E-mailing og chat logs ئه‌گه‌ر لێره‌دا چاته‌كانت به‌ ئێ مه‌یل بۆ بێت ئه‌وا به‌ئاسانی ئایپی به‌رنابه‌ر ده‌دۆزرێته‌وه‌.

ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ سه‌رکه‌وتو نه‌بوو ڕێگه‌یه‌کی تر هه‌یه‌ نازانم بۆ چات ، به‌ڵام له‌کاتی ناردنی فایل و وێنه‌ ده‌توانی ئایپی به‌رنابه‌ر ببینی.

هه‌وڵی زۆرم له‌گه‌ڵدا هیچ کارێکی نه‌کرد و هیچی بۆ تۆمار ناکردم. به‌داخه‌وه‌... من بۆ چه‌ته‌که‌ زۆر پێویستمه‌

سڵاو كاك قه‌ندیل!
برای به‌ڕێز ئه‌و پرۆگرامه‌ بێ هیچ كێشه‌یه‌ك چاته‌كانت بۆ تۆمار ده‌كات ، به‌ڵام ئایپیه‌كانیان ده‌رناخات. خۆم تاقیم كردۆته‌وه‌و تا ئێستاش ٢ بوخچه‌ " Folder" چاتم هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و پرۆگرامه‌ هه‌ڵم گرتوون.
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
من پرۆگرامه‌كه‌م لایه‌ و چالاكم كردووه‌ ، به‌ڵام ده‌بێت پرۆگرامه‌كه‌ بكه‌یته‌وه‌و ئه‌و جار ده‌ستبكه‌یت به‌ چاتكردن.
وه‌ ده‌بێت خۆت چاته‌كان هه‌ڵبگریت و دووایی ده‌توانی سه‌یریان بكه‌یت . وه‌ ده‌توانی له‌یه‌ك كاتدا چات له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سیكدا پاشه‌كه‌وت بكه‌یت.

کاک زاندیگیان. بۆمن هیچ کارێکی نه‌کرد وه‌ ته‌نیا تۆمارکردن و هه‌ڵگرتنی چاته‌کان به‌سنییه‌. من پێویستیم به‌ پرۆگرامێکه‌ له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ بزانم له‌کوێوه‌ چاته‌که‌م بۆدێت. ئایا شتی وا ده‌کرێت؟

كاك قه‌ندیل زۆر گه‌ڕام ، پیم وانیه‌ پرۆگرام هه‌بێت بتوانێت له‌ ڕێگه‌ی چاته‌وه‌ ئایپی به‌رانبه‌ر ئاشكرابكات ، وای بۆ ده‌چم هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌بێت كه‌ كاتێك چات (تێكست) ناردن كۆمپیوته‌ره‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ گرێ نادرێن , له‌به‌رئه‌وه‌ی چات له‌ڕیگه‌ی سێرڤه‌ری MSN وه‌ ده‌نیردرێت به‌ڵام له‌كاتێكدا وێنه‌یه‌ك یا په‌ڕگه‌یه‌ك(فایل) بنێرێ به‌بێ پرۆگرامیش ده‌توانی بیدۆزیته‌وه‌.
ته‌نیا چاره‌ ئه‌وه‌یه‌ تۆ فایلێك بۆ ئه‌و كه‌سه‌ بنێره‌ له‌كاتی چاتدا گه‌ر ڕازیبێت ئه‌وا ده‌توانیت ئایپیه‌كه‌ی ببینی.

کاک زه‌ندیگیان ئه‌مه‌یان چۆم ده‌کرێت؟

ئه‌مه‌یان به‌ Netstat ده‌كرێت له‌كاتی ناردنی فایلێكدا واته‌ پێش ئه‌وه‌ی بگات.
Start - Run - cmd- netstat -an - Enter یاخود Netstat - N

تێبیبنی له‌نێوان نێتستات وه‌ - بۆشاییه‌ك هه‌یه‌.
فه‌رموو ئه‌وه‌ش به‌ ئینگلیزیه‌كه‌ی له‌خواره‌وه‌
______________________________________________________________
1) Log into MSN
2) Hit start -> Run -> Enter "cmd" (without the quotes) and then hit enter
3) After that you should see a black screen come up, then type "Netstat -N" (without the quotes) and hit enter.
4) If the command worked correctly, you should have two columns of IP Addresses (local and foreign), keep this window open; if that returns "netstat -n is not recognized as an internal...", view the command prompt doesn't work area below.
5) Now you must convince somebody to receive a file (or send you a file) a 1KB text document works perfectly fine.
6) After the transfer, open another command prompt and type "Netstat -N" (without the quotes)
7) You should see one new IP address, this is the person that you initiated a file transfer with.

سه‌ركه‌وتوبن

سڵاو
کاک زەندی پێم وابێت نەرمە وا‌‌ڵای ئای سی کیو ئای پی ئەدرەس دەردەخات

سڵاو به‌ڕێز Zaniarih!
نازانم تاقیم نه‌كردۆته‌وه‌ ، به‌ڵام چۆن؟.
پرسیاره‌كه‌ی له‌سه‌ر چاته‌ ، له‌كاتی چاتكردندا له‌ MSN ، كۆمپیوته‌ره‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ په‌وه‌یندی گرێ ناده‌ن ، چونكه‌ چات له‌ ڕیگه‌ی سێرڤه‌ری مێسنجه‌ره‌وه‌ ده‌نێرێت بۆیه‌ من ده‌پرسم چۆن؟
به‌لام له‌كاتی ناردنی فایل ئاساییه‌ بی پرۆگرامیش ده‌كرێت وه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌ ڕوونم كردۆته‌وه‌.