تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

زیاد کردنی سویدی بۆ Microsoft Work8.0

awara

Awara

بڵاوکراوەتەوە

2007/10/20

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔6۔ )

ئەو کاتەتان باش بەڕێزانم.
ئایا چۆن دەتوانم زمانی سویدی مەبەستم (سپێڵ چێک و فەرهەنگی سویدی)ە، زیاد بکام بۆ Microsoft Works8.0 زمانی ئینگلئزیە. وە سیدیەکە ئۆریجنەڵە مەبەستم ئەوەیە کۆپی نیە.
بۆ زانیاری زیاتر وویندۆوسی ڤیستا بەکار دەهێنم، ئەگەر پێویستی بەوە کرد.
یارمەتیتان مایەی سوپاس و پێزانینە.
براتان: ئاوارە

سڵاو كاك ئاواره‌!
پێم وانیه‌ شتی وابكرێت , ئه‌گه‌ر سویدیه‌كه‌ت هه‌بوایه‌ و كه‌مو كوڕی سپێڵ چێكت هه‌بوایه‌ له‌وانه‌یه‌ به‌ Update چاك بوایه‌ . هه‌ندێك گه‌ڕام له‌ سایتی Works بۆ دۆزینه‌وه‌ی سپێڵ چێك یاخود فایلی زمان ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ هیچم نه‌دۆزیه‌وه‌.
من تا ئێستا Works 7.0 به‌كاردێنم ، منیش هه‌ر له‌به‌ر سپێڵ چێك به‌كاریدێنم بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ به‌نه‌رویجی پێی ده‌ڵێن Stave kontroll.
وه‌شانی ٩ ش ده‌رچووه‌.
http://www.microsoft.com/products/works/default.mspx
ئه‌گه‌ر هه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌بوو ده‌توانی پرۆگرامی [url=http://www.abisource.com/download/]AbiWord[/url] به‌كاربهێنیت.
له‌پرۆگرامی پۆستی ئه‌لكترۆنی Thunderbird دا ئه‌و بواره‌هه‌یه‌ كه‌ خۆت بتوانی سپێڵ چێك دابگری ، به‌ڵام پرۆگرامه‌كانی MS ، باوه‌ڕناكه‌م بكرێت.

سه‌ركه‌وتوبن

زۆر سوپاس کاک zandy گیان لەو سەکۆیە جێگەت دیارە، هیوادارم نمونەت زۆر بێت.
هەوڵی لەگەڵ دەدەم بزانم شتێک بە شتێک ناکەم:). بمبورە وابزانم کەمێک لە بابەتەکەش دەردەچم بەڵام راستی چەند ڕۆژێک دەبێت هاتووم بۆ سوید تەنیا ووشەیێکیش چیە لە سویدی نازانم، جا هەرلەبەر ئەوە بوو کە پێوویستیم بە سپێڵ چێکی سویدی هەبوو. لێرەدا مەبەستم لەو پرسیارەم دێت: کە ئایا هیچ سایتی وا شک دەبەن بۆ فێر بوونی زمانی سویدی. یان پڕۆگرامێک کە لەو بوارەدا یارمەتیم بدات، خۆ ئەگەر بەدەنگ بۆم بخوێنێتەوە ئەوە زۆر باشترە چونکە وەک وتم هیچ لە سویدی نازانم. لە هەمان کاتدا پێویستیم بە فەرهەنگێکی سویدی دەبێت:
جا چ فەرهەنگی سویدی بۆ ئینگلیزی
سویدی بۆ کوردی
سویدی بۆ فارسی
سویدی بۆ ئەرەبی
هەر کامێکیان بێت یارمەتیم دەدات.ڕووی یەو پرسیارەم زیاتر لەو بەڕێزانەیە کە لە سوید دەژین، بمبوورن کە لە بابەت دەرچووم. ڕێزوو خۆشەویستیم بۆتان.

سه‌ركه‌وتوبیت به‌ڕێزم!
هه‌وڵم دا هه‌ندێك لینكت بۆ په‌یدابكه‌م.
فه‌رموو ئه‌مه‌ی یه‌كه‌میان ژماره‌یه‌ك چاپته‌ره‌و به‌ده‌نگه‌وه‌یه‌ ، پیم وایه‌ زۆر باشه‌ بۆ فێربوون .

http://www2.hhs.se/isa/swedish/chap1.htm

http://lexin.nada.kth.se/swe-eng.html

http://www.freedict.com/onldict/swe.html

http://www.translation-guide.com/free_online_translators.php?from=English&to=Swedish

http://www.foreignword.com/dictionary/Swedish/

هیوادارم سوودیان لێوه‌ربگریت.

زۆر سوپاس کاک zandy گیان بۆ ماندوو بوونت، سوودم لە لینکەکان بینی.
رێزوو خۆشەویستیم بۆ هەموو لایێک.

سڵاو
وا بزانم ده‌تووانی له‌م ماڵپه‌ڕانه‌ش سوود وه‌ربگری.

http://safir.cfl.se/safir/startsida.htm
http://www.lexika.se/

kezwan

زۆر سوپاس کاکە kezwan گیان بۆ تۆو و هەموو خۆشەویستانی تریش..