تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

Ubuntu به‌ناوبانگتربووه‌ له‌ ڤیستا.

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2007/08/18

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔1۔ )

 

گــووگڵ ترێندس [url=http://www.google.com/trends?q=Windows+vista%2C+ubuntu&ctab=0&geo=all&date=all&sort=0]Google Trends[/url] له‌خشته‌یه‌كدا جیاوازی ناوبانگی هه‌ردوو سیسته‌می كارگێڕێ ڤیستا و ئوبنتووی پیشان داوه‌ . به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ هه‌ردوو سیسته‌می كارگێڕی گه‌شه‌كردنی باشیان به‌خۆوه‌ بینیوه‌ ، به‌ڵام "Ubuntu" براوه‌یه‌.
له‌ " Google Trends" ده‌توانرێت زۆر پێشبڕكێی تر ببینرێت له‌وانه[url=http://www.google.com/trends?q=pc%2C+mac&ctab=0&geo=all&date=all&sort=0] PC و Mac[/url] یاخود [url=http://www.google.com/trends?q=ati%2C+nvidia&ctab=0&geo=all&date=all&sort=0]ati, nvidia[/url]‌ وه‌ زۆری تر.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵدا سیسته‌می كارگێڕی ڤیستا له‌ سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ بوو ، به‌ڵام دوای ده‌رچونی وه‌شانی نوێی " Ubuntu 7.04" له‌ مانگی چواری ئه‌م ساڵدا. ئوبنتوو گه‌شه‌كردنێكی باشی به‌خۆوه‌ بینیوه‌و زۆر له‌ شاره‌زایانی بوواری ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و خۆێندكارانی زانكۆكان ئه‌م سیستمه‌ به‌كارده‌به‌ن.
شایانی باسه‌ یه‌كێك له‌هۆكاره‌ گرنگه‌كانی زۆری به‌كارهێنه‌رانی سیسته‌می به‌كاربردنی ویندۆس له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ كه‌مایكرۆسۆفت ڕێكه‌وتن نامه‌ی له‌گه‌ڵ زۆر له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی كۆمپیوته‌ردا هه‌یه‌و ، كاتێك كه‌سیك كۆمپیوته‌رێك ده‌كڕێت ئه‌م سیسته‌مه‌ بێ ڕه‌زامه‌ندی به‌كارهێنه‌ر دامه‌زراوه‌و ، به‌كارهێنه‌رانی نوێش كاتێكی زۆریان پیویسته‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م جیاوازیانه‌ ، به‌ڵام له‌م مانگانه‌ی دوایدا مایكرۆسۆفت رووبه‌ڕوی ڕه‌خنه‌ی زۆر بۆوه‌ له‌به‌ر هه‌ڵه‌كانی سیسته‌می ڤیستا.
پێم وایه‌ گۆڕانكاریه‌كانی " Dell" و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی تر له‌ گۆڕینی ویندۆس بۆ لینوكس كاریگه‌ری باشی ده‌بێت بۆ ناساندنی سیسته‌مه‌كانی تر به‌تایبه‌تی " Ubuntu".
ده‌توانن له‌م [url=http://www.google.com/trends]به‌سته‌ره‌[/url] به‌رهه‌مه‌ به‌ناوبانگه‌كان ببینن.

بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی كاری [url=http://www.answers.com/Google%20Trends?nafid=3]Google Trends[/url]

پاشکۆقەبارە
Image icon UbuntuLogo1.jpg111.87 ک.ب.

بۆچوونەکان

هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ره‌، به‌راستی ڤیستا كه‌مو كوری زۆری تێدایه‌، هه‌رچه‌نده‌ من Ubuntu م به‌كار نه‌هێناوه‌، به‌ڵام پێده‌چێت سیسته‌مێكی كارگێری باشتر بێت له‌ ڤیستا، ڤیستا كورد ووته‌نی ناوی زل و دێی ووێرانه‌...