Gmail فــــــراوان كـــــــــرا بۆ ٢٥٠ گــیگابایت.
گــــــــــــوگڵ قه‌باره‌ی " Gmail"ی فراوان كرد بۆ ٢٥٠ گیگابایت ، به‌ڵام به پـــاره.
دوای ئه‌وه‌ی له‌هه‌فته‌ی ڕابردوو " Apple" قه‌باره‌ی پاشه‌كه‌وتكردنی له‌سه‌ر تۆڕ (Net) فراوانتر كرد بۆ ماك ، له ١ گیگابایت بۆ ١٠ گیگابایت ، گــوگڵ وه‌ڵامی ده‌داته‌وه به ٢٥٠ گیگابایت بۆ " Gmail" وه " Picasa Web Albums" , به‌ڵام به‌خۆڕایی نا.
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی " Gmail" به‌كارده‌هێنن و پێویستیان به جێگای زۆره ده‌توانن قه‌باره‌كه‌ی فراوان بكه‌ن به‌پێی پێویستیان.
بۆ كڕینی ته‌واوی قه‌باره‌كه بۆ ٢٥٠ گیگا ، نرخه‌كه‌ی ٥٠٠ دۆلاری ئه‌مریكیه بۆ ماوه‌ی ساڵێك وه ده‌توانریت قه‌باره‌ی بچووكتر بكڕدرێت ٦ گیگابایت به ٢٠ دۆلار بۆ ماوه‌ی ساڵێك.
بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی خوازیاری فراوان كردنی " Gmail" ن ده‌توانن له‌م [url=https://www.google.com/accounts/ManageStorage?hl=en_US]به‌سته‌ره[/url] ئه‌نجامی بده‌ن.
شایانی باسه " Gmail" بۆ یه‌كه‌م جار له‌مانگی ٤ ی ٢٠٠٤ دا دابه‌زی ، به‌ڵام له‌و‌كاته‌دا ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی داواكردن له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌ری تره‌وه ده‌توانرا هه‌ژمارێك دروست بكرێت ، به‌ڵام له مانگی ٢ ی ئه‌م ســـــاڵه‌وه گــوگــڵ خزمه‌تگوزاری " Gmail" ی كرده‌وه بۆ هه‌مـــــــــــــــووان.
پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 13.22 ک.ب. |
بۆچوونەکان
له ڕاستیدا به‌ربه‌ره‌کانی زۆر هه‌یه بۆ زیادکردنی قه‌باره‌ی پۆستی ئه‌له‌کترۆنی . به‌ڕای من گ.مه‌یل باشترینیانه چونکه قه‌باره‌یه‌کی زۆری هه‌یه، ئاسانه له به‌کارهێناندا و هه‌روه‌ها توانای 20 م.ب هه‌یه بۆ ناردن ، کردنه‌وه‌و ناردنیشی خێرایه وه‌ک له کۆمپانیاکانی تری ئه‌م خزمه‌ت گوزارییه ، ئه‌گه‌ر چی ئێستا یاهوو پۆستی ئه‌له‌کترۆنی بێ سنووری داناوه.
خۆزگایه کوردیش توانای وه‌به‌رهێنانی خزمه‌ت گوزارییه‌کی ئیمه‌یلی ئه‌بوو هاوشێوه ..
سوپاس بۆ هه‌واڵه‌که‌ت ..
---
http://www.kanigraphics.net
پێم وایه ململانێی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه ده‌بێت ته‌نها قه‌باره نه‌بێت، به‌ڵكو وه‌ك كاك هاوكار باسی كرد.خێرایی ناردن وه به‌ته‌نها نوسینی یه‌كه‌م پیت هه‌موو ناوه‌كانی به‌و پیته ده‌ستپێده‌كه‌ن بۆ دێنیته شوێنی نوسینه‌كه له‌كاتی ناردنی په‌یامدا، نه‌بوونی هیچ وێنه و فلاشێك ڕیكڵامێكی بێ‌مانا ،چاتكردن له‌گه‌ڵ هاوڕێیانت به‌بێ به‌كارهێنانی هیچ ڕاژه‌خوازێك(كڵاینت). پاشه‌كه‌وتكردنی چات له‌ئه‌رشیف. زۆر ئاسانی كاركردنی له‌گه‌ڵ ڕاژه‌خوازه‌كانی پۆستی ئه‌لیكترۆنی وه‌ك (ئاوت لووك،ئاوتلووك ئێكسپرێس،مۆزیلا ته‌نده‌ر بیرد، ك‌مایڵ،..........هتد).
ئه‌مانه هۆكاری پێشخستنن
__________________________________________________________
[url=https://translations.launchpad.net/ubuntu/gutsy/+lang/ckb/]پڕۆژەی ئوبونتو بەکوردی(سۆرانی)
[/url]
[url=http://www.Germeser.Net]Germeser.NET[/url]