گووگڵ ده‌یه‌وێ واز له که‌راوات به‌ستن بێنێ.
وه‌ک ده‌زانین له مێژه بۆ هێندێک کار، که‌راوات به‌ستن یه‌کێک له پێویستیه‌کان بوو. به‌ڵام لایه‌نی "ئای تی" له جلوبه‌رگ له‌به‌رکردندا تۆزێک ئازادتر بووه، ئێستا گووگل ده‌یه‌وێ به‌ته‌واوی واز له که‌راوات به‌ستن بێنێ.
به پێی هه‌واڵیک که "کومپیۆته‌ر سویدن" (Computer Sweden) بڵاوی کردووه‌ته‌وه، به‌رپرسی گووگل له بواری تێکه‌ڵاوبووندا "پێتر فله‌یشر" (Peter Fleischer) ده‌ڵێ: " زیانی سه‌ره‌کی که‌راوات ئه‌وه‌یه که نایه‌ڵێ خوێن به باشی هاتووچۆی مێشک بکا." ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه که له‌به‌ر کردنی "تی شرت" (t-shirten)ێک له بنه‌که‌کانیاندا زۆر گونجاوتره...
پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 6.37 ک.ب. |
بۆچوونەکان
هاهاها !
ڕه‌نگه نه‌زانن بیبه‌ستنه‌وه.
كه‌راوات: بۆینباغ یاخود بۆینباخ
بژی كاك حامیدی به‌ڕێز!
به‌نه‌رویجیش هه‌ر Slips به‌ڵام (sl) لای ئێمه به( ش) ده‌خوێندرێته‌وه واته ده‌بێت به شلیپس!
سوپاس بۆ ئه‌و ڕونكردنه‌وه مێژووییه .
بۆینباغ له كووێوه هاتووه ؟. نازانم ئه‌وه‌نده ده‌زانم له كوردستانی باشوور وای پێده‌ڵیین ، بێگومان ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جلوبه‌رگی كوردی خۆماڵی نییه زۆر ئاساییه كه گه‌ر ووشه‌ی بیانی به‌كاربهێنین.
بۆیه ده‌ڵێم : ( ده‌ردی بێ ووشــه‌یی لای هه‌واڵ نێرانــــــــــــــــــــــــــه).
دووباره ده‌سته‌كانت خۆش كاك حامیدی به‌ڕێز.
زۆرخۆشحاڵم كه هه‌مووكات كوردی ئایتی ده‌كه‌مه‌وه هه‌واڵێكی نوێی به‌ڕێزتان ده‌بینم ، ته‌مه‌ن درێژ بیت كاك حامیدی دڵسۆز.
وه‌ڵلا گه‌ر وێنه‌که نه‌بووایه نه‌م له‌وانه‌یه نه‌م زانیایه (که‌راوات چی‌یه؟)
پێم وایه هه‌ر بۆینباخ باشتره.
---
http://www.kanigraphics.net