Thunderbird له موزیلا جیاده‌بێته‌وه.
وێبه‌گه‌ڕی فایه‌رفۆكس (Firefox) و پرۆگرامی پۆستی ئه‌لكترۆنی " Thunderbird" له‌یه‌ك جیاده‌بنه‌وه.
ساڵانێكه ئه‌م دوو پرۆگرامه پرۆژه‌یه‌كی گرنگی (Mozilla) بوون ئاره‌زوومه‌ندانه به‌یه‌كه‌وه كاریان ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا له‌یه‌ك جیاده‌بنه‌وه.
پرۆگرامه‌ره‌كانی پۆستی ئه‌لكترۆنی (Thunderbird) گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئیتر بۆخۆیان بتوانن ،خۆیان به‌ڕیوه‌ببه‌ن.
هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له پرۆگرامه‌ره‌كان وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه(Thunderbird) له سێبه‌ری فایه‌رفۆكسه‌وه هاتووه كه فایه‌رفۆكس به‌دووه‌م وێبگه‌ڕی به‌ناوبانگ داده‌نرێت له‌دوای " Internet Explorer"وه.
تا ئێستا ڕوون نیه كه‌كاره‌كانی ئه‌م پرۆگرامه خۆڕاییه (Thunderbird )چۆن ڕێكده‌خرێت ، وه دوور نییه كه ئه‌م كه ئه‌م دوو پرۆگرامه له‌داهاتوودا هاوكاری یه‌ك بكه‌نه‌وه.
شایانی باسكردنه كه پرۆگرامی پۆستی ئه‌لكترۆنی (Thunderbird) به یه‌كێك له‌باشترین پرۆگرامه‌كانی پۆستی ئه‌لكترۆنی هه‌ژمارده‌كرێت.
[url=http://www.mozilla.com/en-US/products/download.html?product=thunderbird-2.0.0.5&os=win&lang=en-US]Thunderbird به خۆڕایی دابگره.[/url]
پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 13.38 ک.ب. |