هه‌رزانترین لاپ‌تۆپ.
كۆمپانیایه‌كی سویدی هه‌رزانترین لاپ‌تۆپ به‌رهه‌م دێنێت كه نرخی ته‌نیا ١٥٠ دۆلاره.
له چه‌ند مانگی ڕابوردوودا نرخی لاپ‌تۆپ زۆر دابه‌زیووه ، بۆیه كۆمپانیاكانی به‌رهه‌م هێنانی لاپ‌تۆپ بایه‌خی زیاتر ده‌ده‌ن به باشتركردنی لاپ‌تۆپ و به‌هێزكردنی.
به‌پێی IDG ی كۆمپانیایه‌كی سویدی (Medison) ده‌ستیكردووه به‌فرۆشتنی ئه‌م جۆره لاپتۆپه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لاپتۆپی (Medisons Celebrity) بكڕێت، ده‌بێت چاوه‌ڕیی ئه‌وه نه‌كات بتوانێ یاری پێبكات ، ئه‌م نرخه هه‌رزانه بێگومان په‌یوه‌ندی هه‌یه به جۆری وه‌گه‌رخه‌ر (درایڤه‌ر) كانیه‌وه.
ئه‌م كۆمپیوته‌ر هه‌رزان به‌هایه، 1.5 GHz CPU هه‌یه له‌لایه‌ن (Intel) وه ڕامه‌كه‌ی ٢٥٦ میگابایته وه په‌پكه‌ی ڕه‌قی ٤٠ گیگابایته وه سیسته‌می كارپێكردنی لینوكس به‌كارده‌بات.
(Robert Klanjac) لێپرسراوی بازهڕاكانی"Medison Norden" له لێدوانێكی بۆ گه‌وره‌ترین گۆڤاری سویدی "ComputerSweden" ڕایگه‌یاند ئه‌م لاپتۆپه ئه‌و كه‌سانه ده‌توانن سوودی لێوه‌رگرن كه ته‌نیا بۆ هه‌ڵسوڕاندنی كاروباری ئاسایی ڕۆژانه پێویستیانه وه‌ك خویندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه ، چاتكردن ، خوێندنه‌وه‌و ناردنی پۆستی ئه‌لكترۆنی ، كڕینی شتومه‌ك له ڕیگای ئه‌نته‌رنێت، بۆ كاروباری بانك، هتد..........
ئه‌م كۆمپانیایه مانگانه ٢٠ هه‌زار لاپ‌تۆپ به‌رهه‌م دێنێت بۆیه گه‌ر بته‌وێت بیكڕی نزیكه‌ی ٦ هه‌فته چاوه‌ڕوانی ده‌وێت.
شایانی باسه زۆر كه‌س باوه‌ڕ به‌م نرخه ناكه‌ن وه به فێڵی تێده‌گه‌ن ، به‌ڵام ده‌توانن [url=http://www.medisoncelebrity.com/]له‌م به‌سته‌ره[/url] بیكڕن.
پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 77.42 ک.ب. |
بۆچوونەکان
ده‌ستخۆش كاك زه‌ندی بۆ چالاكیه‌كانت له‌به‌شی هه‌واڵه‌كان.
به‌خۆم نازانم كام دیستبروشینی لینوكس به‌كارده‌بات؟
به‌ڵام به‌هه‌ر حاڵ ئه‌و خه‌سڵه‌تانه زۆر باشن وه ئاساییه بۆ سیسته‌مێكی كارگێڕی لینوكس وه به‌باشترین شێوه گه‌مه‌كان له‌سه‌ری كارده‌كه‌ن وه ئه‌و كاره‌ی به‌و لاپتۆپه ده‌كرێت له‌گه‌ڵ لینوكسدا هه‌مان كاری ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی dellده‌كات به ویندۆزه‌وه.
http://www1.euro.dell.com/content/products/category.aspx/vostro_dt?c=de&cs=debsdt1&l=de&s=bsd
پیم وابێت سیسته‌مه‌ی لینوكس ئه‌و سیفه‌تانه‌ی بۆ زیاده و ئه‌و كۆمپانیاش كارێكی باش ده‌كه‌ن.
بژین دووباره
کێ ئەوێرێ پارە بخاتە سەر ئەو ژمارە بانکیە؟
وەلا ـ 3 تا 4 دانە لەو لاپتۆپانەم ئەوێ بەڵام بەخوا ئەوە جێی باوەڕ نیە، بەتایبەت ئەڵێ ژمارە تەلەفۆنەکەمان لابردوە
(لاکار کەوتوە)
کاک زەندی تۆ چۆن باوەڕ بەوە ئەکەیت؟؟