لاپ‌تۆپ بۆ ئاشقانی فیلم.
كۆمپانیای (Toshiba) لاپتۆپیكی نوێی به‌رهه‌م هێناوه به‌ناوی (Qosmio G45-AV680) كه تایبه‌ته بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زویان له بینینی فیلم و یاری كردنه.
ئه‌م لاپتۆپه پشتگیری پێوانه‌ی 1080P ده‌كات ، جگه له‌وه‌ش HD -DVD تێدا دروستكراوه وه نیشانده‌ری ئه‌م لاپتۆپه تیره‌ی ١٩٢٠x١٢٠٠ه. وه پێوه‌ر‌ی نیشانده‌ره‌كه‌ی ١٧ ئینجه.
وه گرافیك كارتی (Geforce 8600 GT) كه ده‌توانرێت یاری و فیلم به باشترین شێوه ببینرێت.
وه هه‌روه‌ها دوو په‌پكه‌ی ڕه‌قی بۆ دانراوه كه‌هه‌ر یه‌كیان قه‌باره‌كه‌ی ١٦٠ گیگابایته وه قه‌باره‌ی ڕامه‌كه‌ی ٢ گیگابایته.
چاره‌سه‌ركه‌ر( پرۆسێسه‌ر) ی ئه‌م لاپتۆپه جۆری (Intel Core 2 Duo T7300) كه‌یه‌كێكه له پرۆسێسه‌ره باشه‌كانی سه‌رده‌م به هێزی ٢ گیگاهێرتز.
ئه‌م به‌رهه‌مه نوێ یه تا ئێستا ته‌نیا له بازاڕه‌كانی ئه‌مریكادا بڵاوبۆته‌وه وه نرخی ٣١٩٩ دۆلاری ئه‌مریكییه، به‌ڵام چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له داهاتویه‌كی نزیكدا بگاته بازه‌ڕه‌كانی ئه‌وروپا.
پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 56.33 ک.ب. |
بۆچوونەکان
سڵاو کاک زه‌ندی !
له ڕاستیدا کۆمپیوته‌ره‌که له ڕووی گرافیکی و پرۆسێسه‌رو ئه‌مانه‌دا زۆر باشه . به‌ڵام ئه‌و نرخه‌ش که دانراوه پێم وابێت زۆر زۆره.
به بۆچوونی من باشترین ڕێگا بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانیت باشتری یاری بکه‌یت و داگریت له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت ئه‌وه خۆت پارچه‌کان بکڕیت و دای بنێیت که نرخێکی هه‌رزانتری تێ ده‌چێت، به‌ڵام فیلم ئه‌وه‌نده خۆش نی‌یه له‌سه‌ر لاپ‌تۆپ سه‌یری بکه‌یت.
کاتێکی خۆش و ده‌ست خۆش
http://www.kanigraphics.net