تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

کیبۆردی لاتینی

hawkar

Hawkar

بڵاوکراوەتەوە

2007/07/25

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔3۔ )

سڵاو !
ویستم کیبۆردی لاتینی دابمه‌زرێنم بۆ سیسته‌می کارێگێڕی ڤیستا به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو و وه‌ دانه‌مه‌زرا .
ئایا که‌س تاقی کردۆته‌وه‌ و کار ده‌کات؟ یان ته‌نها له‌گه‌ڵ XP کار ئه‌کات؟

سوپاس

گه‌ر هه‌ڵه‌نه‌بم كاك ئاسۆ نادری تاقیكردۆته‌وه‌ ، ڕۆژێكیان به‌رچاوم كه‌وت یا به‌رگوێم كه‌وت ، كه‌ كیبۆردی كورد ئای تی گرووپ بێ كێشه‌ كارده‌كات ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زانستپه‌روه‌ران كارناكات.

کاک زه‌ندی بۆ کیبۆرده‌ کوردیه‌که‌ هیچ کێشه‌ی نی‌یه‌ له‌گه‌ڵ ڤیستا (مه‌به‌ستم ئه‌مه‌ی کورد ئای تی)، به‌ڵام بۆ لاتینیه‌که‌ کار ناکات ، به‌ هه‌مان شێوه‌ی ئه‌وه‌ی زانستپه‌روه‌ران.
ئه‌وه‌ی کاک ئاسۆ تاقی کردۆته‌وه‌ لاتینیه‌که‌یه‌ (وه‌ک به‌رگوێت که‌وتووه‌)، دڵنیایت؟

http://www.kanigraphics.net

سڵاو كاك هاوكار!
ببوره‌ پرسیاره‌كه‌تم به‌ خێرایی خوێندبۆوه‌ وام زانی مه‌به‌ستت سۆرانیه‌كه‌یه‌ ، به‌ڵام كێشه‌ی لاتینیه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌ر دانه‌مه‌زرێت یاخود پیته‌ لاتینه‌یه‌كان ده‌رناكه‌ون ، به‌دا‌خه‌وه‌ ڤیستا سیسته‌مێكه‌ پڕ له‌كێشه‌.
بزانین كاك به‌رده‌قانی ده‌ركه‌وێت له‌وانه‌یه‌ وه‌ڵامی لابێت .
ئه‌وه‌ی كاك ئاسۆ مه‌به‌ستی لاتینی نه‌بوو ، مه‌به‌ستی سۆرانییه‌كه‌بوو.