کوژانه‌وه‌ی کۆمپوته‌ر
سڵاو به‌ڕێزان.
بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته‌یه کۆمپوته‌ره‌که‌م هه‌ر له‌خۆیه‌وه له کاتی ئیش پێ کردندا ئه‌کوژێته‌وه. ماوه‌کانی دیاری نه‌کراوه
هه‌ندێ جار دوای کاتژمێرێک وه هه‌ندێ جاری تر دوای ده‌قه‌یه‌ک.
وتم له‌وانه‌یه ڤایرۆس بێ هه‌ستام فۆرماتم کرده‌وه که‌چی هیچ له‌مه‌سه‌له‌که نه‌گۆڕدرا.
وه وتم له‌وانه‌یه تۆز وشت گرتبێتی دوای پێسێ که‌م به باشی پاک کرده‌وه له‌تۆز، که‌چی هه‌ر وه‌ک خۆیه‌تی،
ئه‌بێ هۆی چیبێ چاره‌یه‌ک به‌ڕێزان.
له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆتان.
1022 مێگا ڕام
250 گێگا هارددێسک
windows xp home edition
بەڕێز میرۆ
پاککردنەوەی کۆمپوتەر لە دواوە وە ناکرێت پێویستە کەیسی کۆمپوتەرەکەت بکەیتەوە و ناوەکەی بە هێمنی و بەجوانی پاک بکەیتەوە.
هۆکار زۆرن بۆ کوژانەوەی کۆمپوتەر لەوانە ڤایرۆس و ترۆجان و سپایوار ئەم کارە دەکەن کە تۆ دڵنیایت ئەمانە نین.
هەندیک کات بە هۆی دەستکاری کردنی بەشێکی تایبەت لە کۆنترۆڵ پانێڵ ئەم کارە ڕوودەدات بەڵام کە تۆ فۆڕماتت کردوە ئەوەش دەچێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی کەواتە ئەمەش نییە.
ئایا کە دەکوژێتەوە هیچ جۆرە پەیامێک نوسینێک نیشان ئەدات بۆ نمونە بڵێت دوای 15 چرکەی تر دەکوژێتەوە یان شتێک لەو بابەتە؟
هەمووکابڵەکانی وێب کام و هەرچی ترت لێداوە لێی بکەرەوە جگە لەوانەی خۆی وەک شاشەو ماویس وکیبۆرد بزانە بە هەمان شێوەیە؟
ئایا دەستکاری بەشی بایۆست نەکردوە؟
هەندێک ڕوونکردنەوەی زیاتر بنوسە تا بەپێی توانا هاوکاریت بکەین.
سوپاس
کاک میرۆ بەڕێز
کەوابێت من پێم وانییە کێشەی سۆفتوێر یان بایۆست هەبێت.
ئەگەر کۆمپوتەرەکەت لاپ‌تۆپ نیە ...مەبەستم لە کەیسی کۆمپوتەر ئەوەیە کە کابڵەکانی ئینتەرنێت و وێب کام و ماویس و کیبۆردی لێدەبەستیت.
بەڵام ڕەنگە موزەربۆردەکەت کێشەی هەبێت یان بەشێکی تر لە کۆمپوتەرەکەت.
بۆ دڵنیابوون لەوەش باشتروایە سی دی ویندۆزێکی تر بە کار بهێنیت بۆ فۆڕماتکردن نەک ئەو ویندۆزەی لەسەر سی دی یەکەیە تەواو نەبێت.
ئەمانە گریمانەیە ...
هەوڵێکی تر بدە ئەگەر هەروابوو ئەوا بەڕاستی ئاسان نییە من بتوانم بزانم چییە ڕەنگە هاوڕێیانی تر ڕێنمایت بکەن یان بیبەیت بۆ دوکانێک سەیر بکرێت.
پێم خۆشە وەڵام دابنێیت تا بزانین چییەو چی بکرێت
کاتت شاد و سەرکەوتوبیت.
سڵاو و ڕێز
گەر هەڵە نەبم کۆمپیوتەرەکەت شوێنی گەرمە یاخوود زوو گەرم دادێت
شوێنی بگوازەوە بزانە چی دەبێت
زۆر جار بە فۆرماتێک کێشەکان چارەسەرنابن
سەرکەوتووبیت
سڵاو
کاک میرۆ ئەگەر کۆمپوتەرەکەت زۆر کۆنە ڕەنگە پاترییەکەی ئەو توانایەی نەمابێت،
مەبەستم ئەو پاترییە پانە بچوکەیە کە لەناو کەیسی کۆمپوتەرەکەتدایە لەسەر مۆزەربۆردەکە
خراپ نیە ئەو هەنگاوەش تاقی بکەیتەوە.
بژین
بەڵێ بەڕێزەکەم بە دڵنییاییەوە .
ئەم هەنگاوە ی بۆت دادەنێم جێبەجێی بکە بزانە چاک دەبێت.
سەرەتا بەدەستی ڕاست کلیک لە سەر مای کۆمپوتەر بکە پاشان پڕۆ پێرتیش -ئه‌وه‌ی خوارهیان - هه‌ڵبژێره دوی ئه‌وه وه‌ک ئه‌م وێنه‌یه بکه.
http://img168.imageshack.us/img168/3773/miro1oc6.jpg
ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه یارمه‌تی نه‌دایت ئه‌وا من
داوای لێبوردن دەکەم کە نەم توانی هاوکارت بم
لە چارەسەر کردنی کێشەکەت.
بەختەوەری و سەرکەوتنت دەخوازم .
کاتتان شاد.
Most of the time such a problem is caused because of the heat !
as Wshiyar has already mentioned it.
Open your box and make sure the CPU fan is properly working or not.
You better do a very careful troubleshooting otherwise if you continue using your computer without finding the problem then you will probably loose your motherboard as well, because this problem seems to be your CPU fan most probably.
Good Luck
Hemin