سوتاندی فیلم لەگەل ترجومه
سڵاو بەرێزان من کاتێك فیلم لەگەڵ ترجومە دەسووتێنم ترجومەکە زۆر لە پێش فلیمەکەیە.. نازانم چۆن لەگەڵ خۆی رێك دەکەوە .. برادەرێك وتی هەردوو ناوەکەی وەك یەك بنووسە ئەوجا بیسوتێنە سەر سی دی منیش وام کرد هەر لە پێ شی بوو. ئایه ئەم کارە چۆن دە کرێت ؟ وە رێگای تر هەیە بۆ ئەوی لەگەڵ فلیمەکە ترجوماکەش بێ؟ .. کاتێك لە کۆمپوتەر سەیری دەکم هێچ موشکیلەم نیە لە ترجومە . بۆ زانیاری جۆری دیڤیدیەکم Vestel 3210Divx
پێش ئەوە وەڵام وەرگری دەبێ تۆزێک زانیاری زایاتر بدەی.
_ ماک یان پی سی بەکار دێنی؟ چ پرۆگرامێک بەکار دێنی؟ وەرگێڕان (تەرجمومە)ەکەت وەک ژێرنووس بە نووسینە یان بە دەنگ و وەک دوبلاژ؟
بێجگە لەمانەش ئەگەر دەزانی وەرگێڕانەکەت چەند فرەیم پێش دەکەوێ وەرگێڕانەکە ئەوەندە فرەیم بەرە پاش بەرە، ئینجا رێک دەکەوێ. بەڵام هەر وەک وتم هێندێک زانیاری زیاتر بدە بەشکەم یەکێک لە هاوڕێیانی ئێرە بتوانن وەڵامت بدەنەوه.
هەر بژیت و سەرکەوتوو بی
سڵاو و ڕێز
هۆی دواکەوتنی تەرجومە دەگەڕێتەوە سستی کۆمپیوتەر
نابێت هیچ شتێکی تر بکەیت لە کاتی راندێر کردنی فیلمەکە واتە کۆتایی پێهێنانی مۆنتاژی فیلمەکە
Pinnacle ، Adobe Premier، Ulead Studio یان هەربەرنامەیەکی تر کە بەکاری دێنیت وە کاک هێمن باسی کرد کەمێک تەرجومەکەی پێشبخە
کاک هوشیار و کاک شاد زۆر راست دەکەن، من لە پرسیارەکانمدا دەمهەوێست ئەو شتانە بزانم. بەڵام دەستگیرم نەبوو.
ـ لە کومپیۆترە لاوزەکاندا نابێ پرۆگرامی زۆر کرابێتەوە. دەتوانی هەموویان دابخەی تاکوو کارەکەت تەواو دەبێ.
_ ئایا هێڵی فیلم و هێڵی دەنگەکەت لە تایبملانەکەدا دوو هێڵی جیاوازن یان یەکێک و لە چ پرۆگرامێکدا دروستت کردوە؟ ئەگەر جیا بن چەند فرەیم گۆڕانکاری تێدا بکە تاکوو یەک دەگرن. بەڵام وەک شاد وتوویە رەنگە لە سەرەتادا پەڕگەکە هەڵە بێ. ئەویش هەر چارە سەر دەکرێ و دەتوانی لە پرۆگرامێکدا لێکیان جیا بکەیەوه چەند فرەیم پاش و پێشیان بکەی.
سەرکەوتوو بی دڵی من.