ئەم سایته بە چ فۆنتێک نوسراوه؟
بەڕێزان ئەم ماڵپەڕە وابزانم به یونیکۆد نوسراوه، بەڵام لای من ئەم پیتانه لە شێوەی چوارگۆشه دەردەکەون وەک: ( ۆ ) ( ێ ) ( ڵ ) ( ڤ ) ( ژ ) ئەبێ هۆکاری چی بێ؟
http://www.sbeiy.com
سوپاس
بەیونیكۆد نوسراوە .
كلیكی View بكە لەسەرەوە Encoding - Unicode ( UTF-8 ئیشارەت بكه لەوانەیە چاك بێت. بەهەردوو براوسەری Internet Explorer 7 وە Opera 9 تاقیم كردەوە هیچ كێشەیەكی نەبوو.
کام ئۆپراتیڤ سیستێم بەکار دێنی؟
سڵاو
دوای دەست خۆشیم بۆ برایان کاک زەندی و کاک هێمن.
بەڕێزم
من دوێنی لای دۆستێکم بووم هەمان کێشەی هەبوو، دوای داگرتن و دامەزراندنی فۆنتەکان کێشەکە هەر وەك خۆی مایەوە،
کۆمپووتەرەکەمان پاك کردەوە لە فایلەکاتیەکان دواتر تێبینیم کرد ویندۆسەکەی سێرڤەیسی باك یەك بوو ..دوای ئەوەی ئاپ دەیتمان کردوو سێرڤەیسی باك دوومان داگرت نەك هەر ئەو کێشەیەنەما بەڵکوو زۆر شتی ترێش چارەسەر بوو ..
تۆی بەڕێزیش ئەگەر ئەم تێبینیانە گوونجاوو بوون بۆت ئەوا هەوڵێکی لەگەڵ بدە.
سەرکەوتوبیت.
زۆر سوپاس بۆ هەمووتان، بەڕاستی هێندێک کێشە هەن جار و بارە لە پێوەندی لەگەڵ کۆسپی دیکەدا چارەسەر دەبن و وڵامدانەوەشیان زۆر دشوارە. بەڵام ئەوەی کە سرڤیس پاکی یەک و دوو پێوەندیان چیە بە فۆنتی ئەم سەکۆیەوه، من تاکوو ئێستا پەیم پێ نەبردووە. چوونکە سیسمتە نوێکان ئێستا سرڤیس پاکی دووشیان لەگەڵ و پێویست بە داگرتنیان ناکا. ئەگەر پێویست بوو دەتوانین باسی ئەرکی س.پ. 1 و 2ش بکەین.
ئەوەندەی من بزانم بە داگرتنی "پرۆگرامی سەپۆرتی زمانی كوردی بۆ ویندۆز"
لە بەشی داگرتنی ئەم سەکۆیەدا دەبێ کۆسپەکەت چارە بکرێ
بەڕێزم
سوپاس بۆ هەست و پێزانینت..سوپاس بۆ وەڵامدانەوەت.
هەرسەرکەوتووبیت.