تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

كوردستان پۆست هاكك كرا

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2007/04/13

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔15۔ )

پێ ناچێت دەستی توركی تێدابێت.
http://www.kurdistanpost.com/

ئاخر من نازانم ئەو برادەرانەش ووشەی بآش لە فەرهەنگیانا نیە، واتە کوردستان پۆست و هاو بیرەکانیان. ئێ باشە بە سەدان و هەزاران خەڵکی دڵسۆزو خەمخۆری کورد هەیە لەناو پارتەکانی کوردستانا بەڵام ئەمان کەسیان پێ باش نیە.
ئەم نوکتەیە<<.
ئەڵێن بۆ یەکەم جار دەوڵە‌تی کوردی دروست ئەبێ و کەسێک هەڵ ئەبژێرن بۆ سەرۆک کۆماری کوردستان، لە یەکەم چاو پێکەوتن لەگەڵ سەرۆک کۆماردا لێی ئەپرسن، بەڕێزتان حەزو ئارەزوتان چی‌یە؟ ئەڵێ وەڵا من حەزم لە کودەتایە(ئینقلاب) >>
ئێ باشە تۆ ئێستا بووی بە سەرۆک کۆمار کودەتا لە کێ ئەکەی؟
منیش لەگەڵ ئەوەم رای جیاواز هەبێ، بەڵام لەسەر حسابی دژایەتی تاکەکەسی نا، بەڵکو لەسەر بنەماو پرنسیپی واقیعانە. بە بەرنامەو پرۆژەوە.

ببورن ئێرە شوێنی ئەم باسانە نیە بەڵام خۆم پێنەگیرا ئەمە نەنوسم، ئەگەر لای بەرن زیز نابم.

نا! خۆ من ناڵێم دەستیان خۆش بێ هاکیان کردون.
ئەوە تەنها ڕای خۆمە بەرانبەر بە ئایدۆلۆژیای کوردستان پۆست.

یەکەم شت هاککردنی ماڵپەڕەکەیان بە شتێکی باش نازانم ..!

دواتر:
هەر کۆمەڵێک یان فکرێک یان بیرو ڕایەک سەد لە سەد خواستی بە‌رەنگاری و ناشرین کردنی لایەنێکی دیکەی هەبێت .. گەر لە سنوری خۆی لایداو هێڵی سوری بەزاند . بێگومانی لایەنی بەرامبەریشی لە هەوڵی توانەوەی ئەودا دەبێت و پێم وابێت حەقی خۆشی دەبێت ..
کورد هەر کوردە ... ناشرین کردنی شەرەف و ناموسی هەر کوردێک لە هەر پێگه یەکەوە بێت شتێکی ڕەوا نیە .. ڕەخنە بگرە ..بیروڕای بەرامبەرت قبوڵ نەبێت .. بەڵام هێڵی سور مەبەزێنە .. گەر بەزاندت ئەوە ئەنجامت دەبێت ...

بژین

ئەرێ بەڕیوبەران ویستم بابەتێکی نوێ بنووسم لەم مەکۆیە.. بۆ ناتوانم بابەتی نوێ بنووسم کێشە چیە ؟

لێتان تیک نەچێت وەڵام ناڵیم ( بابەتی سەربەخۆ)

کوردستانپۆست زۆر دەمێکە سنووری بەزاندووە.

سوید وڵاتێکە کە مافی دەربڕینی ڕای تێدا یەکجار ئازادە و زۆر زۆر بە کەمی و لە چەند خاڵێکی تایبەتدا سنوور دارە، تا ئێستا لە هیچ مێدیایەکی سوویدی ئەوەم نەخوێندۆتەوە یان نەمبینیووە کە بە شێوەیەکی بێ ماناو و دوور لە یاسای بوارەکەیان هێرش بکەنە سەر لایەنێک یان کەسێک.

کوردستانپۆست بەوپەڕی بێ ڕێزی و دوور لە ئووسڵی ڕۆژنامەگەرییەوە هێرش دەکاتە سەر ئەم و ئەوی کورد، هەموو ئەو ئەم و ئەوانە وەک تاکەکەس مافی خۆیان هەیە و نەک کوردستانپۆست بەڵکوو هیچ شوێنێکی دیکە بۆی نیە بەو شێوە پیس و بێ مانایە هیرشیان بکاتە سەر.

لە هەموو سەیرتر ئەوەیە کە ئەو کەسانەی لە کوردستانپۆست دەنووسن پێم وایە لە ئەورووپان کە چی بە بیر و نووسین لە ئەورووپا نین و ئەو هەلە ئازادەی کە لێرە هەیە بە شێوەیەکی خراپ سوودی لێوەردەگرن.

هەروەها گەر سەرنجیشتان دابێت لە باتی یونیکۆد نووسیوویانە ئونیکورد، وائەزانن کە ئونیکورد سیستەمە :)، جا ماڵپەڕێک کە ئاستی زانستی لەوەدا بێت نابێ چاوەڕوانی شتی زۆری لێبکرێ. هەروەها نووسینەکانیشیان هەر هەموو هەڵەی ڕێزمانی زۆری تێدایە کە نووسینی چەند نووسەرێکی بەناوبانگی سەر نێتی تێدایە کە ئینتەرنێت بووە ئامرازێک بۆیان بۆ دروستکردنی ناوێکی زلی بێ زانست.

دەستی ئەو کەسە خۆشبێ کە هاکی کردوون جا کوردە یان کورد نیە، بە هیوای ئەوەی هەمتر هاک بکرێن، چوونکە کارەکەیان سوودێکی نیە و نەبوونی باشترە.

[img]http://www.c4kurd.com/yane/fileup/kurd553kkkklllkljxt1.jpg[/img]

ڕاستە لە سوید کەس ئەو سنوورانەی نەبەزاندووە لەبەر ئەوەی ئەم جۆرە دزانە نین، لە سوید ئەو هەموو ناحەقیە ناکرێت. دڵنیابن ئەگەر لە سویدیش هەمان باروودۆخ هەبێت ئەوا زیاتریشیان پێدەوترێت. دواتر ئەو قسانەی کراوە لە کوردستان پۆست هەر هیچ نییە دەرهەق بەو هەموو ئیشە قۆڕەی ینک و پدک من هەرگیز لەگەڵ ئەوە دانیم لەبەر ئەوەی ینک و پدک کوردن دەبێت بە شێوەیەکی ئەدەبی و ڕۆژنامەنووسی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت! ئاخر ئەوانە دەستیان هێناوەتە بینەقاقای خەڵکی ئەوانە بازرگانی بە هەموومان دەکەن . دڵنیابن ئەگەر لە ئەوروپا ئەم بارودۆخە ئامادەیی هەبێت زۆر خراپتریش بە دەسەڵات دەکەن بەڵکو کورد هەر هیچی نەکردووە دژی ئەم گەندەڵستانه.وەکو دابەستی خۆمان کڕکردووە تا سەربڕینمان دێت!

کاک تێکۆشەر قسە ووتن بە شەرەفی خەڵک و ووتەی ناشرین بە گۆڕی دایکی هیچ کەسێک لە هیچ کات و زەمانێکدا قبوڵ نیە .. کورت و موختەسەر هەموو شتێک سنوری هەیە .. گەر ئەوانتان پێ قبوڵ نیە بۆ ناجنە سەر شەقامەکان ؟
جنێوو ووتەی ناشرین بۆ ؟

ئاخر منیش لە سویدم !
ئەوەی بچێتە سەر جادە چارەنووسی هەروەک چارەنووسی نەبەز گۆران دەبێت.

هیچ شتێک نیە لە دونیادا سنوری نەبێت
هاککردنیان لە ئەنجامی سنور بەزاندنیانە.. !
گەر بەردەوام بن لەم ڕێرەوە دلنیابن توشی هەمان شت دەبنەوە دووبارەو چەندین بارەش ...!
ڕەخنەشتێکەو شکاندن شتێکە ..
لە ئازادیشدا هێڵی سور هەیە ...!
وەک ووترا :
ئەوەی هێڵی سور ببەزێنێت ئەوە ئەنجامەکەی دەبێت
[img]http://www.c4kurd.com/yane/fileup/kurd553kkkklllkljxt1.jpg[/img]

دیارە کاک کارزان تۆ یەکێکی لەو دەستە هاکەرەی کورد؟
دەک بە زیای خوام نەکرد ئەم ئاڕمی دار لاستیکە چیە داتناوە؟
حەیای هاکیشتان بردوە

مەرج نیە .
توڕە مەبە کاکە هاوسەر
کەمێک وەرەوە سەرخۆت .. چاوی منیت

بڕواناكەم كەس هاكی كردبێت.
ئەشێت هەمان كێشەی كورد وارێزی كۆن بێت كاك دیزاینكار، گەر لەبیریت مابێت؟
خۆشیان ترش و خوێیان كردوە:)
زۆر شت پێویستە هاك بكرێت لوڵاتەی خۆمان نەك كوردستان پۆست!؟؟

بژین

لەوانەیە واش بێت كاك سیامەند،
جا خۆ دوور نیە، سەیرێكی لۆگ فایل ـەكەیان بكەن، ئیتر ڕوون ئەبێتەوە.

دڵی منیت بەڵام بەخوا دار لاستیک و هاکیان نەوتوە کاکە کارزان

بە نسبەت ئەوەی وەک کورد وارێز وابوبێت کێشەکەیان بڕواناکەم چونکە کورد وارێز تەنها ئەرشیفیان دیار نەمابوو بەڵام ئەمان ئەرشیفیان دیار نەماوە و پاشان ئەڵێن وێنەگەلێک دانراوە لە ئیندێکسی ماڵپەڕەکەدا کە سێکسی بوون مانای وایە دەستێکی تێکدەرە و هاکک کراون