تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ لینک ‌و پرۆگرام

کتێب بە خۆرایی

ardalan

Ardalan

بڵاوکراوەتەوە

2007/02/19

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

www.vorleser.net سایتێکی ئەڵمانی زمانه . زیاتر لە 330 کتێب بە خۆرایی و بە فۆرماتی ئمپی سری دەتوانی دایگری . زۆریینەی بەرهەمە کلاسکیەکانی تێدایە .

باشە کتێبیش هەیە بە mp3؟ وەڵا ئاخر زەمانە

بەڵێ هەیە كاك هاوسەر ئێستا باوێتی لەئەوروپا ، هیوادارم لەكوردستانیش بایەخی پێ بدەن.
گرنگی تایبەتی خۆی هەیە كەلەكتێبی سەركاغەزدا نیە.
یەكەم بۆ كەسیك كوێربێت دەتوانێت سوودی لێوەربگرێت.
دووەم بۆ ئەو كەسانەی خوێندەواریان نیە ، ئەمەش بۆ كۆمەڵگەی خۆمان یەكجار پێویستە، چونكە نەخوێندەوارمان زۆرە.
سێ یەم بۆ ئەو كەسانەی كاتیان كەمە و كاردەكەن ، دەتوانن لەكاتی كاركردندا لەباتی ئەوەی گوێ لەمۆسیقا بگرن گوێ لەكتێبیك بگرن.
لەم كاتەدا بۆ كوردستان زۆر چاكە كارەباش نەبێت بەهۆی هیتفۆنێكەوە بۆ خۆت دەتوانی گوێی لێبگریت.

ئەترسم تۆمارگاكانی كوردستان ئەمە بخوێننەوەو شانبەشانی سیدی هونەرمەندان بكەونە فرۆشتنتی سیدی كتێب.

كاك هاوسەر كیژۆڵەیەكم لەگەڵە لەشوێنی كاركردنم زۆربەی كات گوێ لەكتێب دەگرێت .

پیم باش بوو تۆزیك باسی بكەم ، چونكە شتێكی زۆر بەسوودە ، گەر لەدەزگاكانی ڕاگەیاندن بڵاو ببێتەوەو خەڵكی پێ ئاشنا بێت.

سوپاس کاک زەندی ..من بیرم چوو باس لەوە بکەم کە جگە لە زمانی ئەڵمانی . بە زمانی هۆڵەندیش هەندێ کتێبی تێدایە . وەک کەڵە نووسەرانی کافکا . پوشکین. برایانی گریم .... بۆ کوردەکانی ئەڵمانیا ئەمە هۆکارێکی باشە بۆ فراوانکردنی سەلیقەی زمانەوانی و رۆشنبیریان..پاشانیش دەکرێ لە کوردستان ئەم ئەزموونە دووبارەبکرئتەوە و کەسانی دەنگ گونجاو هەم خزمەت بکەن و هەم رۆشنبیری لە سەر ئاستێکی فراوانتر بڵاو بکەنەوە .لام وابێ لە رووی داهاتیشەوە لەو دەنگە نەسازانە بازاری باشترە ..کە بە سێدێ ناخۆش وڕیان کردووین و داوای مافی کۆپی نەکردن دەکەن ...

وەلا کاکە زەندی گیان ئەگەر ئەو پرۆژەیە لای خۆمان جێبەجێ بکرێت لە کوردستان شتێکی زۆر نایابە

کاکە ناز 83 تۆش قسەی هین مەکە من بۆ خۆشی نوسیومە ئاخر زەمانە کوڕی باش!

کاک ئەردەڵان ئەم کاتەت باش بەڕێزم
تکایه من گەڕام هۆڵەندیم تیا نەدۆزیەوه ئەگەر بەئەرکی نازانی لینکی کتێبه هۆڵەندی‌یەکانم بۆدانێ یاننی بەم شێوە‌یه
http://www.vorleser.net/html/puschkin.html
هیوادارم مەبەستم ڕون بێ