فەرهەنگی کوردی
سلاوبەڕێزان
دوو داواکاریم هەیە لە ئێوەی بەڕێز.
1. ئایا بۆ نوسینە کوردیەکانم لە کۆمپیتەرەکەدا بەو شێوەیە دەردەچێت، وەک لە وێنەکەدا دیارە، واتە بۆ نمونە گەر بنوسم( حسێن) لە نێتدا بەم شێوەیە دەینوسێت(حسێن) ئایا چیبکەم تاکو لەو گرفتە دەربازم بێت، بۆ ئاگاداری پێشتر وانە بوو چەند رۆژێکە وای لێهاتووە.
2. ئایا چۆن دەتوانم پرۆگرامێکم دەست کەوێت کە بەکاری بهێنم بۆ فەرهەنگ، مەبەستم لەوەیە بتوانم ووشە کوردیەکان بەپێی ئەلفە بێت رێکی بخەم، وەک لە زمانەکانیتردا هەیەب
بۆ پرسیاری یەكەمت ئایە گەر وێبگەڕیكی تر Browser تاقی بكەیتەوە ، هەر وایە. بۆ نمونە Opera یا Firefox .
بزانە F5 دابگرە كێشەكەت چاك نابێت ، یاخود كلیكی ڕاست لەسەر لاپەڕەكەبكەو Incoding لەوێدا بیگۆڕە بۆ unicode- UTF-8 یا Auto .
گەڕانەوەی سیستەمیش خراپ نی یە گەر كێشەكەت نوێ یە.
بزانە گەر فۆنتی نوێت دامەزراندووە لایان بدە.
لای من ئەو كێشەیە بە داگرتنی F5 واتە update ی لاپەڕەكە چاك دەبێت ، بە وێبگەڕی Opera .
لەڕاستیدا من دووجار پرسیارەكەتم خوێندەوە باش تێناگەم ، ئایە تۆ دەتەوێت فەرهەنگ دروست بكەیت؟.
ئەگەر فەرهەنگت دەوێت فەرموو لەم لینكە هەڵبژێرە.http://www.pertwk.com/pertwk/index.php?c=9
یاخود http://www.eferheng.com/
ئەگەر پرۆگرامت دەوێت كە فەرهەنگ بێت و دایمەزرێنیت ، وەك الوافی Golden Al-wafi Translator من تائێستا نەم بیستووە پرۆگرامی واهەبێت بەكوردی لەوانەیە هەش بێت و من نەم بیستبێت.
پیم وایە پرسیارەكانت زۆر ڕوون نین بۆ یە بێ وەڵامن. پرسیارەكانت تۆزیك روونتر بكەرەوە لەوانەیە هاوڕێیان وەلامی باشتریان لابێت.
سەیری ئێرە بکە
http://www.kurditgroup.org/phorum5/read.php?6,37605?virus
بەداخەوە ناوی هیچ پرۆگرامیكم نەبیستووە ئەو كارەبكات ، پیم وایە برادەرانی كەلەكوردستان دەژین بزانن.
یادەتوانی لەولیننەكی پەرتووك ، كلیكی پەوەیندی بكەو ئێمەیلێكیان بۆ بنێرە لەوانەیە ئەوان بزانن بەچ پرۆگرامێك دەكرێت.
نازانم Openoffice ت تاقیكرۆدتەوە ، وابزانم ئەو لینكەی كاك هێمن مەبەستی OpenOffice بەخۆڕایی یەو پشتگیری زمانی كوردی دەكات دەتوانی تاقی بكەیتەوە.
ئەوە بە داتا بەیس ئەکرێ.