ڕیکلامی زۆر له هۆتمەیل
سڵاو.
بەڕاستی له هۆتمەیل ئەوەنده ڕیکلامم بۆ دێت یەکجار بێزاری کردووم، ئایا ڕێگایەک نیه بۆ بنبڕ کردنی ئەو ڕیکلامانه.
زۆر سپاس...
لە Option ڕیگە زۆرە بۆ بلۆكردن و بنەبڕكردنیان گەر مەبەستت spam بێت.
كاتێك هۆتمایلت كردەوە كرتەیەك لەسەر Mail بكە پاشان option لەو پەنجەرەیەی بۆت دەكرێتەوە Junk E-Mail Protection دوایی Junk E-Mail Filter لەوێدا ئیشارەتی ئەوەی خوارەوەیان بكەو Ok ئیتر تەنیا مەیلت له ستافی Hotmail لەگەڵ ئەوانەی خۆت ڕێگەیان پێبدەیت بۆ دێت یا خود ئەوانەی لەلیستی كۆنتاكتدان.
یادەتوانی Block Senders هەڵبژێریت بۆ بلۆك كردنی هەر كەسێك خۆت ناتەوێ.
سەیری ئەم وێنەیەی خوارەوە بكە هەردوو شێەوەكەم پیشان داوە Junk-E-mail وە بلۆككردن بۆ بلۆك كردن ئەدرەسەكە لەو بۆشایی یەی وێنەكەدا بنوسە.
[IMG]http://i4.tinypic.com/2q1bayb.gif[/IMG]
گەر مەبەستت Popup بێت ئەوا دەتوانی لە Internet option - privacy لەخوارەوە ئیشارەتی بكەیت.
زۆربەی Internet security ئەنتی spam یان لەگەڵە ، دەتوانی یەك لەوان بەكاربێنیت لەوانە Kaspersky internet security , Bitdefneder internet security وە زۆری تر.
ئەم پرۆگرامەش هەیە بەخۆڕایی Mailwasher پرۆگرامێكی خۆڕایی زۆر باشە بەڵام Pro كەی بەخۆڕایی نی یە. كاتی خۆی بەكارم هێناوە لێرەش لینكم دانابوو نەم دۆزیەوە.
دەبێت ئەو پرۆگرامە بكەیتەوە پێش Outlook دەتوانی ئەو سپامانە بكەیتە لیستی ڕەشەوە من وەشانی كۆنم تاقی كردۆتەوە لەوانەیە ئەمە زۆر تازەگەری تیا كرابێت.
تایبەتمەندی ئەو پرۆگرامە لەوەدایە دەتوانی سپامەكان بسڕیتەوە پێس ئەوەی دابەزێتە ناو كۆمپیوتەرەكەت.
[url=http://www.download.com/3001-2382_4-10450721.html]دابگرە[/url]
لە Outlook یش دەتوانی فلتەر دابنێیت ، بەڵام زۆردەمێكە بەكارم نەهێناوە من پرۆگرامی Thunderbird بەكاردێنم ، زۆر لە Outlook باشترە. ئەویش بەخۆڕاییە
گەر ویستت لەم لینكە دایبگرە.http://www.mozilla.com/en-US/thunderbird/
ئەو سپامانە كەبۆت دێت دەبێت پێش ئەوەی بیان كەیتەوە بیان سڕیتەوە ، گەر بیكەیتەوە ئەوا یەكسەر دەزانن ئی مەیل ئەدرەسەكەت ئەكتیڤە زۆر ترت بۆ دەنێرن.