تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

جیاوازی نێوان چالاک کردن و Genuine ؟

تێکۆشەر

تێکۆشەر

بڵاوکراوەتەوە

2007/01/27

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔8۔ )

سڵاو هاوڕێیان ....
من ویندۆزی ئێکس پی پرۆفیشناڵ سێرڤسپاکی دوو بەکاردێنم ویندۆزەکە قڕانێکم پێنەداوە بەتەماش نیم بیکڕم هیچ کێشەیەکم نییە لەڕووی ئەوەی کە بڵێت 30 رۆژی تر پێویست بە چالاککردن بکات یان ئاینوئۆینی تر وە ئەپدەیتیش دەکات ، بەڵام ئەمشەو ویستم ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەری 7 دامەزرێنم دەڵێت دەبێت Windows validation Genuine ئینجا پرسیارەکەم ئەوەیە .
جیاوازی چییە لەنێوان ئەوەی کە دەڵێت ویندۆزەکەت دەبێت دوای 30 ڕۆژی تر چالاک بکەیت لەگەڵ ئەم بەزمە ؟
واتە من ئێستا ویندۆزێکی نایاسایم هەیە کە ناتوانم وەشانی تازەی ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەر دامەزرێنم یان میدیا پلەیەری 11 بەڵام داوای ئەوەش ناکات کە دوای 30 ڕۆژی تر چالاکی بکەم ئەگەر بەم شێوەیە مایکرۆسۆفت ئاگادارە کە ویندۆزەکەم چالاک نییە یان یاسایی نییە دەسەڵاتی ئەوەی نییە کە لەکاری بخات یان چی ؟ چی بکەم بۆ ئەوەی بتوانم ئینەرنێت ئێکسپلۆرەری 7 دابەزێنم بەس نەڵێن بیکڕە !
هەر بەم بۆنەیەوە بڵێی مام گەیتس تێربخوا کە نیوەی دۆلاری دنیا هی ئەوە ؟

خۆی لەوە كێشەكە دەستپێدەكات.
بەڵام ئەویش چارەسەری هەیە، وابزانم پێوستیش بەدابەزاندنی وەشاندنی ٧ ناكات (یەك تاس یەك حەمام) خراپتریش.

بژین

بەڕێز تێكۆشەر لەبازاڕەكان زۆرە گەر تاقەتت هەبێت. هەردوكیان هەیە.
Vista یان ئاودیو كرد . ئەوانی تر ئاسانە.
بگەڕێ زۆرە پیم وایە بۆخۆت شارەزای.

سوپاس بۆ وەڵامە خێراکانتان!
هەر حەزم کرد بزانم ئەگینائەوەندە عەوداڵی نەبووم بەڵام من سەرم لەوە دەرناچێت ئێستا لینکێکم خوێندەوە لە سایتی مایکرۆسۆفت هەر زۆر کۆمیدی بوو دەڵێت ئەگەر ویندۆزەکەت چالاکە‌ بڕۆ دەست کاری ڕیگستەری بکه بۆ ئەوەی ناچالاکی بکەیت و لەسەرەتاوە کلیلێکی تازە وەربگریتەوە بێگومان بەپارە هههه چاو لێرە بکەن http://support.microsoft.com/default.aspx?scid=kb;en-us;328874
واتە لە کێشەی Genuine نەجاتت بێت وەڵا من لەوە ناگەم دەی با ئەوەش بێتە سەر هەگبەی پرسیارە بێماناکانی تر !
دووبارە سوپاس ....

Genuine: ئامرازێكە كەلەڕێگای مایكرۆسۆفتەوە دایدەبزێنیتە ناوی سیستەمەكە، ئەركی ئەم ئامرازە ئەوە كەبكۆڵێتەوە لەیاسایی ئەو سیستەمەی ویندۆز كەلەسەر دامزراوە. ئێستا لەداگرتن و تازەكردنەوەكانی ویندۆزدا دەبێت ئەم ئامرازە دامەزرابێت، ئنجا كارەكە دەڕوات.

بژین

مەیلەکەتم بۆ بنێرەکاکە تێکۆشەر با بە بەرنامە قاچاخەکە چاکی بکەیت ویندۆز جەنیوون

دەستتان خۆشبێت زۆر سوپاس
هاوڕێیان من پەڕگەیەکی زیپم داگرت بەحساب دەبووایە ئەو کارەی بکردبا ئەمە ناوی پەڕگەکەیە Windows.Genuine.Advantage.Validation.v1.5.723.1.CRACKED-ETH0.rar بەڵام بەداخەوە سەکەوتوو نەبوو بەهەمان شێوە لە سەیف مۆدیش تاقیمکردەوە بەڵام هەر هیچ .
ئەمە مەیلەکەمه کاک هاوسەر‌ zstanisard@yahoo.com

ناردم

دەستت خۆشبێت ، بەڵام نەهاتووە !