کاک وشیار
سڵاوت لێ بێ و ماندو نه بی. گیره کاتان ئه وانه نین که جنابت ده ڵه ی، ماوه یکی زووره مسنم به کار نه هێناوه و ئیسته له لای کونتاکته کانم online نابم نازانم کیشه که له چیایه و چی بکه م، 2_ که به هۆتمایل په یام بو خه ڵک به ڕێ ده که م به ده ستیان ناگات، نازانم بۆ.زوور سوپاست ده که م جوابم بده یته و
ئێمە مقەبا هێلكەین تەنها كاك وشیاری لێیە :)
هاهاها كاك سیامەند!
زۆرپێكەنیتم.
لەگەڵ ڕیزم دا بۆ پەڕێز پەپوولە ، من مەبەستم ئەو نی یە، بەڵام زۆر بەجدی پێویستە لەمەكۆكاندا ، ڕێنمایەك هەبێت بۆ چۆنیەتی پرسیار كردن.
من لەو پرسیارانەی رۆژانە دەكرێن لە ٪ ٩٩ . بەشێوەیەكی ڕاست ناكرێن.
ئەمەش كاتێكی زۆری ئەوانە دەكوژێت كە ڕۆژانە وەڵام دەدەنەوە، جگە لەوەش كەس بەگەڕان وەڵامی دەست ناكەوێت ، گەر وابڕوات پێم وایە ئەرشیفەكان بسڕینەوە باشترە.
بامنیش یەك پرسیار بكەم !
بچۆ هەمو مەكۆ كوردیەكان تاقی بكەرەوە بزانە چەند پرسیاری بۆ نمونە وەك ئەمە دەبینیت:
[color=red]كێشەی گرافیك كارت IC7-G
دوای ئەوەی هەندێك دەستكاری Bios م كرد ، ئێستا شاشەكەم ڕەش بووەو Boot یش كارناكات.
گرافیك كارت: Abit-IC7-G
cpu: Intel Pentium 4 3,2ghz
xp Home
زمانی سویدی یا ئینگلیزی هتد........[/color]
مەبەستم لەم پرسیارە نی یە ، مەبەستم لە ڕوونی پرسیارەكەیە ، لەو پرسیارەی مندا ،كەسێكی شارەزا بە زوترین كات بێ ئەوەی هیچ پرسیارێكت لێ بكاتەوە وەڵامی ڕاست و دروستت دەداتەوە.
بەڵام بەداخەوە كەسێك پرسیار دەكات دەبێت ١٠ پرسیاری لێبكەیت تا بزانی كێشەكەی چی یە؟.
جگەلەوەش هی واهەیە بەدوای وەلامەكەیدا هەرنایەتەوە.
ئاخ زۆرمان مـــــــــــــــــــــــــــــــــاوە.
دووبارە داوای لێبوردنت لێ دەكەم بەڕێز پەپولە كەئەم پەیامەم لە پرسیاری بەڕێزتاندا نوسی.
سڵاو و ڕێز
وام زانی پارچەیەک لە کۆمپیوتەر هەیە با ناوی من وەکوو هارد و شتەکانی تر هههههههههههههههههههه
توڕە نەبیت بەڕێز پەپوولە بۆخۆشی ئەوم نووسی، بەس وەکوو بەڕێزان باسیان کرد پێویستە ناونیشانی پرسیار تایبەت بێ بە کێشەکەوە بۆ ئەوەی بەڕێزانی تریش بتوانن ڕێنمایت بکەن
سەیری ئەم وێنەیە بکە بەڵکوو کێشەکەت ئەمە بێت
سەرکوتووبیت
ببورە بەڕێز پەپولە ، مەبەست لە ناشی و نەزانی نی یە ، IT ی نوێ یە بۆ هەمومان. هەمو كەس دەبێت لە سەرەتاوە فێر بێت.
ئەوەی من ئاماژەم پێ كردووە ، كەم كوڕیەكە لە هەموو مەكۆ كوردیەكان.
مەبەستم ئەوەیە چۆن یاسای سەكۆ هەبێت ، لەسەرەتاوە پەیامێك هەبێت بۆ نمونە: ناوی پێش ئەوەی پرسیار بكەیت. لەم پەیامەدا ڕوونكردنەوەیەكی كورت و پوختی تێدابێت. كەچۆن پرسیار بكەیت . ئەمەش بۆ ئەوەی هەم پرسیار كەر پرسیارەكەی بەڕوونی بكات وە ئەو كەسەی وەڵامی لابێت زۆر بەئاسانی وەڵام بداتەوە پێویستی بەوەنەبێت چەند پرسیارێكی تر لە پرسیاركەر بكات.
خاڵێكی تری گرنگ ئەوەیە گەر ناونیشانی پرسیارەكە ڕاست بێت ، ئەوا كەسیكی تر كەهەمان كێشەی بۆ دروست بوو ، زۆر بەئاسانی لەئەرشیف دەیدۆزێتەوە.
ئەرشیف مەبەستم ئەوەیە كەم پرسیار هەیە وەڵامی نەبێت لەئەرشیفەكدا، واتە گەر بگەڕێیت ، كەلەسەرەوە نوسراوە گەڕان زۆر وەڵامی ڕاست و بەسوودی تێدایە.
مەبەستم لەسڕینەوەی ئەو ئەرشیفە ئەوەیە كە كەس سوودی لێ نەبینێت و بەكاری نەهێنێت ، بسڕیتەوە باشترە.
پەیامەكەی من هیچ پەیوەندی بە بەپرسیارەكەی بەڕیزتانەوە نی یە و هەر تۆش ئەو جۆرە پرسیارەت نەكردووە ، بەڵكو ڕۆژانە دەنوسن : پرسیار ، یارمەتی ، كێشە هتد....... ئەمانە هەمویان هەڵەن.
دوای ئەوە من بەداوای لێبوردنەوە پەیامەكەی خۆم لە پرسیارەكەی تۆدا نوسی دەبوایە نەتبردایتە سەرخۆت.
لەگەڵ ڕیزم
ئێرە ماڵی هەموو كەسێكە ئامادەین بەهەمو توانایەكمانەوە بۆ یارمەتیتان.