وێنە
سڵاو هاورێیان ئەو کاتەتان باش من حەزدەکەم بزانم (کیلۆبایت)(KB) بچوك دەکرێتەوه . ئەگەر بچوك دەکرێتەوە چۆنە ؟ بەهیوای وەڵامم هەرسەرکەوتوو بن ..........بۆ زانیاری وێنەکەم بۆ ناو مۆبایلە
بەڵێ كیلۆ بایت بچوك دەكرێتەوە بەم شێوەیە:
لە kb بچوكتر Byte وەلەویش بچوكتر Bit
1kb= 1024 bytes = 8192 bits
پرسیارەكەت زیاتر ڕوون بكەرەوەو جۆری مۆبایلكەت بنوسەو دەتەوێت چی بكەیت؟.
هەرچەند خۆم زۆر شارەزاییم نی یە لەبواری مۆبایل ، بەڵام هەوڵت بۆ دەدەم.
هەرچەند ئاماژەت بەفۆرماتی فایلی وینەكانت نەداوە ، بەڵام هەوڵ بدە بزانە بەم پرۆگرامە كۆنڤێرتیان بكە.
[url=http://www.download.com/3001-2110_4-10451809.html]دابگرە[/url]
لەوانەیە كێشەیەكی تر بێت ، جونكە ئەو مۆبایلەی تۆ پشتگیری زۆرترین فۆرماتی دەنگ و ڕەنگ دەكات.
بەهەرحاڵ ئەوپرۆگرامە تاقی بكەرەوە ، گەر سودت لێنەبینی ئەوا كەتۆ وێنەكانت لە كۆمپیوتەركەتدا هەبێت ، كلیكی راستیان لەسەر بكە فۆرماتەكەی دەزانیت.
سڵاو و ڕێز
کاک ئاری
وەک کاک زەندی ئاماژەی پێکرد بزانە فۆرماتی وێنەکە چیە بەڵکوو ئەم مۆبایلەی تۆ پشتگیری ناکات؟
هەندێ زانیاری:
هەندێ مۆبایل پێویست دەکات ئەم فایلانەی کە وەری دەگریت لە ڕێگەی بلووتووث پاشەکەوت بکرێت
پشتگیری قەبارەی فایل لە مۆبایلێک تا مۆبایلێکی تر جیاوازە
وێنەکە بکەرەوە بە بەرنامەی Paint
کرتە بکە لە سەر Image
Stretch/Skew هەڵبژێرە
لە بەشی Stretch
Horizontal و Vertical بکە بە لە سەدا 80 یان 75
ئنجا کرتە بکە لەسەر File
Save As هەڵبژێرە
ناوێکی بۆ دابنێ
لە ژێر ناو دانانەکە Save As Type هەیە
ئەمە بکە بە JPEG
پاشەکەوتی بکە
سەرکەوتووبیت
[img]http://www.kurditgroup.org/phorum5/file.php?1,file=288[/img]