تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

دوای داگرتن و سڕینەوی( Norton Go Back ) کۆمپوتەرەکەم هەمووی تێک چوو،

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2007/01/06

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔19۔ )

ئازیزان سڵاو

دوای داگرتن و سڕینەوی( Norton Go Back ) کۆمپوتەرەکەم هەمووی تێک چوو،.
زۆر هەوڵم دا لە سەیڤ مۆدەوە لە Regedit گەڕام هەرچیم بەو ناوەوه بینی‌ سڕیمەوە.
کۆمپوتەرەکه م ‌هاردەکانی دوو دانەیه....‌ هەریەکەیان بریتییه لهGB160 وە بەم جۆرە ڕێک خرابوون( C-D-E-F) ئێستا دووان لە و چواربەشە دیار نەماوە ئەویش ئەمانەنLocalisation/E وە RECOVER -F ئەم دوانە لە هاردی C جیاکرابوونەوەو بریتین لە فایلە ئەساسییەکانی گەڕاندنەوەی سیستەم ( ئەگەر ئەمانە لەجێگای خۆیان نەبن بەهیچ جۆرێک لە ڕێگەی سیدیەوە ناتوانرێت سیستەم بگەرێتەوە بۆ ڕۆژی کڕینی کۆمپوتەرەکە).
بەڵام ئەگەرلەRegedit بگەڕێم بۆ RECOVER -F ئەوە هەیە وە ئەگەر لەStart/ Search بۆی بگەڕێم پاش کەمێك گەڕانلاپەڕەکە دەوه ستێت و نامەیەکی هەڵە دێت دەڵێت دەبێت دای بخەیت.

من پێم وانیە ئەم دوو بەشە نەمابن بەڵکو پێم وایە شارەزایەکی دەوێت بۆ گەڕانەوەیان تا بیان دۆزینەوە.
بۆڕوونکردنەوەی زیاتر درایڤەرەکان هیچیان نیشانەی هەڵە یان زەردیان لەسەر نییە.وە سیستەمیش بەهیچ جۆرێک ناگەڕێتەوە.

هیوادارم پرسیارەکەم ڕوون بێت و بتوانن هاوکار بن بۆ گەڕانەوەیان.

سڵاو بەڕێز باوان!
من چەندان جار Norton Goback م دامەزراندووەو لام داوە ، هیچ كێشەی لەو بابەتەم بۆ دروست نەبووە ، ئەبێت ئەو پرۆگرامە دیسئەیبڵ بكرێت دوای لاببرێت، بەڵام پێم وایە تۆ هەڵەت لە ڕیجیستەر كردووە.

ئایە یەكێك لەهاردەكانت كە ٢ پارتیشنە دیار نیه یە یاخود لەهەر HD یەك پارتیشنێك دیار نین ؟.
گەر لەناو چووبن یا هەرچی یەكیان لێهاتبێت ، ئەوا ئەم پرۆگرامە دەبێت بۆ بهێنێتەوە. تاقیكردنەوەم لەسەری نی یە ، بەڵام بیستومە پرۆگرامیك زۆر سەركەوتووە.
[url=http://www.highergroundsoftware.com/]بۆ زانیاری پرۆگرامەكە[/url]
گەر هەوڵت دا بەپرۆگرام یەكەم جار ئەم پرۆگرامە بەكاربهێنە.
Start- run - diskmgmt.msc بزانە لێرە دەردەكەون یان دیارن بەكاڵێ، ئەگەر دیاربوون هەوڵ بدە كرتەی ڕاستیان لەسەربكەو ناوەكانیان بگۆڕە بۆ نمونە F بكە G . لەوانەیە دەربكەونەوە.

پرۆگرام زۆرە بۆ هێنانەوەی پارتیشن لەوانە Recover My files وە ئەم پرۆگرامە Recover Lost Data دەبێت باشترین پرۆگرامی ڕیكۆڤەری بێت لە ٢٠٠٦.

بەڕێزم ئەم پرۆگرامە [url=http://www.pcinspector.de/file_recovery/UK/welcome.htm]freeware[/url] یە واتە خۆڕا یی یە، هەندێكم لەبارەوە خۆێندەوە پرۆگرماێكی باشه , لەدوای دامەزراندنی پەنجەرەێكت بۆ دەكرێتەوە بەشی Find lost drive دەتوانی بیان دۆزیتەوە‌.

پرۆگرامی Hard dirve Mechanic كەلەسەرەوە لینكەكەم داناوە بەكارهێنانی گرانەو فایلی PDF لەگەڵە دەبێت پرینتیان بكەیت و دواجار تەماشای بكەیت بۆ بەكارهێنای پرۆگرامەكە ، منیش هەمان كێشەی تۆم نیە تا بۆت تاقی بكەمەوە.

بەڕێز کاک زەندی
سڵاو
دەستەکانت خۆش ئەزیزم
بەڕێزم ببورە بە بەرنامەکانەوە سەرقاڵ بووم پێم باش بوو بەئەنجامێکەوە بێمەوەلات.... لەHD-C دوو پارتشنم دیار نەماوە قەبارەکانیشیان زۆر نەبوون بەڵام بەڕاستی یادم نەماوە چەند بوون.

لێرەStart- run - diskmgmt.msc تەنهاD-C دەبینمەوە هەریەکەیان بریتین له149,04GBوە هیچ پارتشنێکی تر بە کاڵی نابینم.
براکەم..ئەم پرۆگرامەFind lost drive پێم وایە شتێکی بۆ کردووم بەڵام سەری لێدەرناکەم بەم جۆرەیە

1-NONAME on fixed disk #1
2-NONAME on fixed disk #2
3-NONAME on Windows drive C:
4-NONAME on Windows drive D:
بەڵام بەخوا بەڕێزم سەرم لێی دەرناچیت زۆر هەوڵم لەگەڵی دا سکانێکی یەک کاتژمێروو نیوو زیاتریشی بۆکردم بەڵام نەم وێرا زۆر دەست کاری بکەم جۆنکە زمانی هۆڵندی تیانیەو منیش زۆرشارەزانیم تا نەترسم. پێم وایە دەبێت قەبارەی پارتشن و کاتی بۆ دیاری بکەیت !! ئەگەر هەڵە نەبم.

مەگەرخۆت شتێکی ترم بۆ بکەیت یان زیاتر ڕێنمایم بکەیت. لەگەڵ ڕێزی زۆرم.

كەواتە هەردوو بەشەكەی دیارنین لە :C دابوون ، كرتەیەك لە 3-NONAME on Windows drive C: بكە دوای Preview لەوێدا بگەڕێ بزانە گەر ئەو بەشانەت دۆزیەوە ئەو جار Restore یان بكە ، بەڵام گەر لەناو :C دا دیار نەبن كەواتە پرۆگرامەكە نەیدۆزیەوەتەوە. گەر دیاربوون بیان گەڕێنەوە بۆ هاردەكەی ترت نەك بۆ :C ، چونكە گەر بۆ :C بیانگێڕیتەوە لەوانەیە فایلی كۆن ئۆڤەر ڕایتی فایلی نوێت بكەن. واتە فایلی كۆن هی نوێ ڕەش دەكاتەوە.
كێشەكەلەوەدایە تا منیش پارتیشنێكم وون نەبێت ناتوانم هەنگاوەكانت بۆ ڕوون بكەمەوە ، بەڵام Hjelp ی پرۆگرامەكە بە دڵنیایەوە بە جوانی ڕوونیان كردۆتەوە.
گەر پرۆگرامەكەش دامەزرێنم ئەو كات من دەتوانم چۆنیەتی دۆزینەوەی فایلت بۆ ڕوونبكەمەوە ، چونكە هێنانەوەی بەشیك لەگەڵ چەند فایلێك جیاوازن.
ئەگەر مەترسی ئەوە دەكەیت هەڵە بكەیت ئەوا Recover My files بەكاربهێنە زۆر ئاسان ترە.

بەڕێزم کاک زەندی
دەستی ماندووبوونت دەگوشم.هەربژیت وتەمەن درێژ بیت،
ئەو خاڵبەندییەی لای سەرەوە خۆم کردومە واتە 1و2و3و4خۆم نوسیم بەم جۆرەیە.
NONAME on fixed disk #1
NONAME on fixed disk #2
NONAME on Windows drive C:
NONAME on Windows drive D:
وە دڵنیام بەڕیزت وا تێگەیشتیت کە لە NONAME on Windows drive C: سێ بەشی جیاوازی تێدایە وە کە ئەوە کلیک دەکەم دواییPreview دەکەم ئێستا هەرچی لهmy computer هەیه هەر ئەوانەیە و دوای ئەوە دەبێت کات و گیگابایت ی بۆ دیاری بکرێت گەر هەڵە نەبم.

سەبەرەت بهRecover My files ‌ وایە زۆر سەرکەوتووه بەڵام بە هۆی کەمی شارەزایم لەزمانی بەرنامەکەدا لەم چەند ڕؤژەی ڕابردودا بەکارم هێنا سەرەتا Complete Format Recover‌‌م کلیک کرد دواترNext وە پاشان C: {no label} 149,04 GB دواتر یەک دوو خانەم دیاری کرد بەڕاستی نازانم کامیان بوو بەڵام باسی لە فایل دەکرد و ستارتم کلیک کرد ..دیارە زۆری پێچوو بەڵام زیاتر لە 300 گیگای هێنابووەوە هەر سەیڤم کردو هەر تەواو نەبووLockal station C پڕ بووHD-D بە هەمان شێوە بەڵام زۆریان 8 بارەو نۆبارە بوون هەرچی لهmy computer ‌ هەبوو چەند جارێک هێنابویەوە. بە هەرحاڵ سەرم ئێشاندی مەبەستم ئەوە بوو نەم زانی بەکای بهێنم بەڵام بەرنامەکەم هەیە و ؟؟؟ نازانم ئەوەندەم ماندوو کردیت بڵێم چی؟؟؟!

ڕێزوو خۆشەویستیم دووبارە.

نابەڕێزم بەپێچەوانەوە ئەوەی گرنگە بەلامەوە كەتۆ بێ ئومێد نەگەڕیتەوە ، چونكە گەر یەك وێنەی خۆشەویستێكت لەدەست بدەی چەند ناخۆشە نەك دوو بەش.
بەڕێزم من پیم وایە ئەو پرۆگرامە نەیدۆزیەوەتەوە ڕاستە دوای ئەوە دەبێت لەبەشی سەرەوەیان پیلەكە بگوازیتەوە بۆ لای ڕاست بۆ قەبارەی فایلە وونبوەكان ، بەڵام ناوی ئەو هاردانە نابینم بۆ یە خۆتی پێەوە ماندوو مەكە.
گەڕام كێشەیەكی هاوشێەوەی تۆم دۆزیەوە كە بەم پرۆگرامه GetDataBack for NTFS V3.03‌ ٢ پارتیشنی هێنابووە تەنانەت به Free Demo ، پرۆگرماكەشی نەكڕیبووه.
ئیتر نازانم تا چەند تۆ دەتوانی بەكاریبهێنیت ،بەڵام گەر تاقی بكەیتەوە خراپ نیە.
http://runtime.org/downloads.htm
ئەوەیان دابگرە كەنوسراوە GetDataBck for NTFS دووەمیان .

سەركەوتوبن

کاک زەندی خۆشەویست
دەستەکانت و چاوەکانت خۆش.
بەرنامەکەم داگرت لە ئێستاوە خەریکی ئەبم لەئەنجامیش بەڕێزتان ئاگادار دەکەمەوە.

دووبارە ڕێزم بۆ ماندوو بوونت .
هەر بژیت بۆ ئێمە

کاکە زەندی بەڕێز ..ئەم کاتەت باش
بەڕێزم ..من زۆر زۆر سوپاسی ئەو ئەرک و ماندوو بوونەت دەکەم وە هیلاکیت بەرز دەنرخێنم تۆ پیاوێکی بە هیمەت و شارەزایت داوای تەمەن درێژیت بۆدەکەم.. من سەرجەمی ئەو بەرنامانەم بەکار هێناهەموویان زۆر باش بوون د
بەڵام لەبەر ئەوەی من خۆم زۆر شارەزانەبووم و نەم دەزانی کامە پارتشنهئەگەر پارتشن بێت چی دەنوسرێت و دوایی چۆن بتوانم بیخەمەوە شوێنی خۆیی و تادوایی...!
لەو شتانەی کە دەیان هێنانەوە زۆر زۆر بوون هەندێک وێنەی کۆنم بینیەوە زۆر دڵخۆشبووم کە بینیمنەوە.
بەڕێز گیان ئەم شەو پەیوەندیم کرد بە کۆمپانیای(MEDIO‌) وە و کێشەکەم بۆ باس کردن وتیان لە 3-5 ڕۆژ دێین بۆت چاک دەکەینەوە.بەڵام دوای ئەوە من دێمەوە لای بەڕێزت بە پرسیارێکی نوێ وە کە چۆن هەموو ئەوشتانەی کە لە (My Computer ) دا هەیە بە پارتشن و هەموو هاردەکانەوە کە ژمارەیان 2 هاردی قەبارە 160 وە کراون بەچوار بەشەوە بیان سوتێنمە سەر سی دی بەجۆرێک بتوانم ئەگەر هەشتێک بەسەر پارتشنە ئەساسیەکاندا هات لەڕێگەی ئەو سی دی یەوە بتوانم چاری بکەم نەک ئەم حاڵەتەی ئێستا دووبارەو چەند بارە ببێتەوە..
دووبارە سوپاس بۆ هەموو ئەو کاتەی بەمنت بەخشی سوپاس بپ ماندووبونت و کاتێکی خۆش.

کاکە زەندی بەڕێز ..ئەم کاتەت باش
بەڕێزم ..من زۆر زۆر سوپاسی ئەو ئەرک و ماندوو بوونەت دەکەم وە هیلاکیت بەرز دەنرخێنم تۆ پیاوێکی بە هیمەت و شارەزایت داوای تەمەن درێژیت بۆدەکەم.. من سەرجەمی ئەو بەرنامانەم بەکار هێناهەموویان زۆر باش بوون دەستت خۆش.
بەڵام لەبەر ئەوەی من خۆم زۆر شارەزانەبووم و نەم دەزانی کامە پارتشنه ئەگەر پارتشن بێت چی دەنوسرێت و دوایی چۆن بتوانم بیخەمەوە شوێنی خۆیی و تادوایی...!
لەو شتانەی کە دەیان هێنانەوە زۆر زۆر بوون هەندێک وێنەی کۆنم بینیەوە زۆر دڵخۆشبووم کە بینیمنەوە.

بەڕێز گیان ئەم شەو پەیوەندیم کرد بە کۆمپانیای(Medion) وە و کێشەکەم بۆ باس کردن وتیان لە 3-5 ڕۆژ دێین بۆت چاک دەکەینەوە.

بەڵام دوای ئەوە من دێمەوە لای بەڕێزت بە پرسیارێکی نوێ وە کە چۆن هەموو ئەوشتانەی کە لە (My Computer ) دا هەیە بە پارتشن و هەموو هاردەکانەوە کە ژمارەیان 2 هاردی قەبارە 160 وە کراون بەچوار بەشەوە بیان سوتێنمە سەر سی دی بەجۆرێک بتوانم ئەگەر هەشتێک بەسەر پارتشنە ئەساسیەکاندا هات لەڕێگەی ئەو سی دی یەوە بتوانم چاری بکەم نەک ئەم حاڵەتەی ئێستا دووبارەو چەند بارە ببێتەوە..
دووبارە سوپاس بۆ هەموو ئەو کاتەی بەمنت بەخشی سوپاس بۆ ماندووبونت و کاتێکی خۆش.

بەڕێزم گەر پرۆگرامی Backup ت هەیە كامەیە؟.
من پیم باشە هەر بەشەو بەجیا Backup یان بكەو نەك سەر سیدی DVD+RW ، باشترە چونكە دەتوانی بیسڕیتەوەو گۆڕانكاری تێدا بكەیت.
ئەوبەشەی كە ویندۆسی تێدایە لەهەمویان گرنگترە ، باشترە كەبەتەنیا لەسەر DVD+RW بێت ، ئەگەر دیدڤیدیت كرێ DVD - RW مەكڕە پلوسەكەباشترە ، چونكە زۆر سیدی رووم پشتگیری - ناكات.

گەر پرگرامیشت نیە ، ئێمەیلیكم بۆ بنێرە ، كرتەیەك لەناوەكەم بكەو بینێرە تا یارمەتیت بكەم.

کاکە زەندی سڵاو بەڕێزم،
من ئەم بەرنامەیەم هەیە..Genie Backup Manager Pro 7.0 Build 7.0.204.374

بەڵام 25 دانە لەمەیانم هەیە DVD - RW کە 4.7 گیگایە 120 خولەکەو 1-8 جار خێراییەتی!

ئەوەی من بەلامەوە زۆر گرنگە بەشەکانی( باک ئەپ) لەگەڵ( ڕیکۆڤەرییه) ئەزانی بۆ بەڕێزم لەبەر ئەوەی دوو جۆرCD ‌م هەیە یەکێکیان ڤیندۆس ئەویتریان درایڤەرەکانە. ئەگەرکاتت هەبێت ڕێنمایم بکەیت بۆ پاراستنیان زۆر سوپاست دەکەم .

بۆ ناردنی بەرنامەش سوپاسی هەڵوێستت دەکەم تۆ خۆش بیت هەربەرنامەیەکت مەبەست بێت دەتوانم پەیدای بکەم !!!! ئەگەر بەڕێزت ئەوەت پێ باش نیە ڕێنمایت چییە؟
وە ئەگەر ئەوەت پێباشە ڕێنمایت چییە و چی بکەم؟
دووبارە ڕێزم

سڵاو كاك Bawan!
بەڕیزم ئەو پرۆگرامەی تۆ هەرچەند بەكارم نەهێناوە ، بەڵام لە تاقی كردنەوەیەكدا بینم یەكەم پرۆگرامی ساڵی ٢٠٠٧ە.
بەڕای من دەكەیت یەك یەك بیان كە سەر DVD-RW ، هەر بەشەو بەجیا.
:C لەهەموویان گرنگترە ، چونكە گەر ئەو كێشەی هەبێت هیچت پێ ناكرێت.
ئەگەر جێگات هەبێت باشتر وایە هەموویان بكە سەر دیڤیدی.
من هاردەكەم كردووە بە دوو بەش ، ئەوەی ویندۆسی لەسەر ٢٠ گیگابایتە ئەوەی ماوەتەوە لەبەشێكی تر دایە.
My Documenter م گواستۆتەوە لە :C م دا نەهێشتووە ، تەنیا ویندۆس و پرۆگرامەكانم لە :C دا هێشتۆتەوە.
تەنیا Backup ی :C م هەیە لە سەر DVD+RW . كاتێك كۆمپیوتەركەم فۆرمات بكەم تەنیا :C دەسڕمەوە بەمەش هیچ دیكۆمێنتێكم لەدەست ناچێت ، كە فۆرمات تەواو بوو پیویستم بە دامەزراندنی ئەو هەموو درایڤەر و پرۆگرامانە نیە.
Backup دەكەمە ناو سیدی ڕوومەكەو بەماوەی ١٥ خولەك هەرچیم هەیە دادەمەزرێتەوە.
:E كە كەهەموو فایلە پێویستەكانمی تێدایە و My Documente تێدایە هەر لەجێگەی خۆیەتی هیچی بەسەر نایەت ،بەڵام گەر هاردەكەم تێكبچیت ئەوا چیم هەیە لەدەستم دەچێت.
بۆیە پێم باشە تۆ هەمووی بكە سەر DVD . ئیتر هیچ مەترسیەكەت نامێنێت.

بەڕێز کاکە زەندی
بەڵێ باشە منیش وادەکەم..دەستت خۆش .
پرسیارم لەسەر Backup
بەڵام ئایا ئەگەر بەهەر هۆیەک هاردی سی کە کراوە بەسێ بەشەوە ( سی و ئی و ئێف) لەدەستم چوون و هیچ جۆرە پارتشنێک نەما لەو سیانە و لەکاتی دانانەوەی پارتشن و درووست کردنەوەیان با قەبارە کۆنەکانیان یان هەر قەبارەیەکی تر و دوای دامەزراندنی ڤیندۆس دیارە پارتشنی ( ئی و ئێف ) بەتاڵه( چونکە درووست کراونەتەوە )‌ !!
ئایە بە باکئەپی ئەوەی سەر DVD-RW کە دەتوانم بێ کێشە دایان بنێمەوە؟
ئەگەر ئەرک نەبێت تۆزێ Backup بۆ ڕوون بکەیتەوە.
سوپاس و ڕێزم بۆ ماندووبوونت.

Backup واتە كۆپی كردن و هەڵگرتنی داتا ، دەتوانی بیپەستی بۆئەوەی جێگا كەم تر بگرێت. بۆ كاتێك كۆمپیوتەرەكەمان توشی كێشەیەك بوو یاجۆرە فایلێكمان لەدەست دا بەكاری دێنین.

تۆ كاتێك بێیت هەموو هاردەكەت بەیەكەوە بسڕیتەوە ، ئەگەر Backup ی هەموو هاردەكەت بەیەكەوە نەكردبێت، ناتوانێت بەشەكەنات بۆ دروست بكاتەوە ، بەڵام تۆ بەهیچ شێەوەیەك پێویستت بە فۆرماتكردنی :E وە :F نیە ، چونكە سیستەم لەوێدا نیە .تەنیا گرنگ ئەوەیە كۆپی ئەو فایلانەت بەجیا هەبێت كەلەو دوو بەشەدان ئیتر بە backup بێت یا كۆپی كردنی ئاسایی.
تۆ پێویستت تەنیا بە فۆرماتكردنی :C یە ، چونكە ویندۆس لەوێدایەو كێشەكانی ویندۆس و ڤایرۆسە ناچارمان دەكات فۆرمات بكەین ئەگەرنا ڤایرۆسێك بێتە ناو :E چی دەكات ناتوانێت خۆی بشارێتەوە ، بەڵام لەناو ویندۆس تەنانەت Bios یش تووشی كێشەی ڤایرۆس دەبێت.
دەبێت كەفۆرماتت كرد تەنیا :C فۆرمات بكەیت ، ئەگەر دەتەوێت هەموو هاردەكەت فۆرمات بكەیت ئەوا backup ی هەموو هاردەكەت بەیەكەوە بكە ، من كەدەڵێم بەش بەش ، چونكە لەوانەیە هەموو هاردەكە لەسەر DVD جیگای نەبێت.
بۆئەوەی بزانیت كەئەو Backup ی كردووتە سەركەوتووە، زۆر لەپرۆگرامەكان بەشێكیان هەیە بەناوی Validate Backup Archive ئەوە بۆت تاقی دەكاتەوە كە ئەو Backup هەتە تێك نەچووە، جگە لەوەش دەتوانی بۆ خۆت تاقی بكەیتەوە.
Backup ێكی :C بكەو تاقی بكەرەوە بزانە سەركەوتوو دەبیت. ڕاستە زۆر پرۆگرامی خراپ هەیە كارەكەی بۆ ئەنجام نادرێت.
لەناو سیدی ویندۆسدا فایڵیك هەیە دوو كلیكی لەسەربكەیت ئیتر لەكۆنترۆل پانێل بەشی Backup زیاد دەبێت بۆ ئەوانەی XP home یان هەیە دەتوانن بیكەن، بەڵام ئەوەی ویندۆس زۆر سەركەوتوو نیە.
ئەوەی زۆرگرنگە تۆ ئەو پرۆگرامەی هەتە هەوڵ بدە فێری بەكارهێنانی بە. من هەمو جارێك كەفۆرمات تەوابوو كەتەنیا سەبەتەی خۆڵكە دەمێنێت لەسەر شاشەكە. دوای ئەوە DVD+RW م هەیە دەیكەمە ناو سیدی ڕوومەكەوە پەیامێكم بۆ دێت دەڵێت دەبێت ڕیستارتی كۆمپیوتەرەكەت بكەیت بۆ ئەوەی كارەكەی ئەنجام بدات. كەڕیستارتم كرد دوای ١٥ خولەك هەموو :C لەجێگای خوۆیەتی ، تەنیا ئەو پرۆگرامانەم لەدەست دەچێت كە لە دوای Backup دام مەزراندوون.
------------------------------------------------------------------------------------------------
[color=blue]چ كاتێك Backup بكەین باشە؟.
كاتێك فۆرماتمان كردوو هەموو درایڤەرەكانمان دامەزراندەوەو update ی ویندۆس و ئەنتی ڤایرۆسمان دامەزراند لەگەڵ هەندێك پرۆگرامی تر كەخۆت زۆر بەكاریان دەهێنیت. ئیتر Backup ێك بكەین باشە ، بەڵام خاڵیك زۆرگرنگە لەكاتی دامەزراندنەوەی درایڤەرەكان بۆ هەر درایڤەرێك ڕیستاتێك بكەیت ، زۆر كەس هەمویان دادەمەزرێنێت ئەوجار ڕیستارت دەكات ئەو كارە هەڵەیە.
پێویست ناكات هەموو پرۆگرامەكان دامەزرێنیتەوە ، چونكە ڤێرشنیان زوو گۆڕانیان بەسەر دادێت بۆیە پێویست ناكات Backup ی ڤێرشنێكی كۆنمان هەبێت لەكاتێكدا ، وەشانێكی نوێی دەرچوو بێت.
[/color]

کاکه ‌زەندی خۆشەویست

بەڕێزم،

دەستەکانت و چاوەکانت هەرخۆش و هەر گەشبن.... بەڕاستی ماندووم کردیت.
ڕێنماییەکانت و ڕوونکردنەوەکانت جێگەی ڕێزمەو زۆر سوودمەند بوون.

هەربژیت و نموونەت زۆر بێت.

ئەم پڕۆگرامە سەركەوتوو ترە بۆ ئەو كارە.
http://www.webchin.org/arshif.php?subaction=showfull&id=1129156575&archive=&start_from=&ucat=2&

بژین

دەستان خۆش بۆ ئەو شیكردنەوە جوانە، من وەشانی ٨ ی ئەو پرۆگرامەم هەبوو، بەڵام بەپێی ئەم سەرچاوەیە ئەو پرۆگرامەی خۆی یەكەم پرۆگرامی ٢٠٠٧
http://data-backup-software-review.toptenreviews.com/
Acronis لەدوای ئەو دێت.

كاك زەندی ئەو بەرنامەی باسی كراوە یان یەكەم دەرچووە تەنها لەسەر كاركردنی لەسەر ویندۆتی ٩٨ و ئەوانی تر كەوتۆتە پێشیەوە. ئەگینا خۆی یەكەمە :)

هاوڕێیان سڵاو
کاک سیامەند دەست و چاوتان خۆش بۆ ئەو لینکه ‌و ناوەڕۆکە کەی بەڕاستی ئەوجۆرە ماندووبوونانە خزمەتێکی زۆر گەورەیەو جێگای ڕێزە .

هەربژین و سەرکەوتووبن.