پاک کردنەوە،
سڵاو...
1- بەڕێزان چۆن بتوانم ناونیشانی ئەو ماڵپەڕانەی کە لە دەیاننوسم،بیانکۆژێنمەوە بێ بەکار هێنانی بەرنامە..؟
واتا لەناو ئادرێس بار دا نەمێنن..
2- لە sys.configuration-- strat up ناوی زۆر بەرنامەی تێدایە کە کارم پێیان نەماوە.. ئەوان چۆن لابەم..
سوپاس...
پێم وایە لە ڕیجیستەر دەكرێت ، بەڵام خۆم بەم شێوەیە نەم كردووە ، بەڵام دەتوانی تاقی بكەیتەوە ، بەڵام خۆت بەرپرسیاری لەئەنجامی گەر هەڵە بكەیت.
Start- Run - Regedit - ok
HEKEY -Local - Machine _ Software _ Microsoft _ Windos _ Current Version _ Run
بەڵام پێشتر لە سیستەم كۆنفی ، هەمووی ئیشارەت بكە و ڕیستارتێك بكە. باهەموی ئەكتیڤ بێت.
كەچویتە ناو ریجیستەر لەوێ بەرانبەر Run ئەوانەی كەناتەوێت ، كرتەی ڕاست و Delete پاشان ڕیستارتێك بكە.
تێبینی:-
باشتر وایە پێشتر Backup ێكی ڕیجیستەر بكەیت یاخود خاڵێك لە System Resore دروست بكە بۆ ئەوەی گەر هەڵەت كرد ، بتوانی بەگەڕانەوەی سیستەم كێشەكەت چارەسر بكەیت.
لەهەموو ئەنجامێك ئاگادارم بكەرەوە.
بەڕێزم خۆ م تاقیم كردەوە دەتوانی ، بەو شێوەیە هەمویان لابەریت، بەڵام ، هەمویان لەو جێگایە نین ، دەبێت لێرەش ئەوانەی ناتەوێن لایانبدەیت.بێگومان ئەو پرۆگرامانەی كەناتەوێن لەگەڵ ویندۆس بكەونەگەڕ لادەبەیت ، ئەمە بۆئەوپرۆگرامانەش دەبێت كە لانەبراون و دەتەوێت لەگەڵ ویندۆس نەكەونە گەڕ. واتە هیچ مەترسی نیە .
HEKEY -CURRENT_ USER _ Software _ Microsoft _ Windows _ Current Version _ Run
سەركەوتوبن
گەر دەتەوێت هەر ئەم جارە بیان سڕیتەوە ، ئەوا Tool - Internet Option پاشان تەماشای ئەم وێنەیەی خوارەوە بكە ئەوانەی ئیشارەتم كردوون كرتەیان لێ بكەوبیان سڕەوە.
[IMG]http://i10.tinypic.com/2i0d9fr.png[/IMG]
وە ئەگەر دەتەوێت هەمو كاتێك لەدوای داخستنی Internet explore هەموو پاشماوەكانی Internet بسڕێنەوە ئەوە تەماشای وێنەی دووەم بكه.
Tool - Internet option - Security لەوێدا ئەو بەشە ئیشارەت بكەو Apply دوای OK.
[IMG]http://i18.tinypic.com/2h2ip9y.png[/IMG]
وە بۆ پرسیاری دووەمت ، كەتۆ ئیشارەتەكانت لابرد ئیتر ئەو پرۆگرامانە هیچ كارتێكردنێكیان نامێنێت ، لەڕاستیدا من پرۆگرامێكم هەبوو بۆ سڕنەوەی ئەوانەش ، بەڵام بەداخەوە لەبیرم نیە.
دەتەوێت وەك ئەم وێنەیەبێت ، ئەمە وێنەیەكی كۆنە ماومە ، بەڵام پرۆگرامەكەم لەبیر نی یە ، گەر مەبەستێكی ترت هەیە تكایە ڕوونی بكەرەوە.
[IMG]http://i14.tinypic.com/2j5jbqh.png[/IMG]
بەداخەوە زمانی PC كەم ئینگلیزی نیە.
ئەم دوو جێگایەی خوارەوە ، هەردوكیان تاقیبكەرەوە ، یەك نین بەووردی سەیریان بكە.
لەسەرەوە بۆم نوسیتی دەبێت پێش ئەوە هەمووی ئیشارەت كرابێت لە سیستەم كۆنفیگ ، تەماشای وێنەكەی خوارەوە بكە دەبێت هەمووی ئیشارەت كرابێ ، دوای ڕیستارت تەماشا بكە بزانە ئیشارەتەكان ماون ئەگەر لاچووبون ئیشارەتیان بكە دوای ئەوە بچۆ بۆ ڕیجیستەر.
[color=red]HEKEY -Local - Machine _ Software _ Microsoft _ Windows _ Current Version _ Run
[/color]
[color=blue]HEKEY -CURRENT_ USER _ Software _ Microsoft _ Windows _ Current Version _ Run[/color]
پێم وایە ئەوجێگایەی تۆ هەڵەیە. ئەگەر هەر ئەوانە دیاربوون ، وێنەیەكیم بۆ دانێ بزانم هەڵەت نەكردووە.
بەڕێزم تەنیا ئەوانە لە Run دا ، دیاردەبن كە ئەكتیڤن واتە ئەوەانەی دەگەڕێن.
هەر پرۆگرامێك تا دانەمەزرێت و لەگەڵ ویندۆس دانەگیرسێت ئەوا لەوێدا دەرناكەوێت ، بۆ یە پێم وایە ئەو پرۆگرامانەی پێشتر لاتبردوون ناتوانی لایان بەری ، بەمەرجێك دەتوانی دەبێت جارێكی تر دایانمەزرێنیتەوەو ئەكتیڤیان بكەیت . وەلەوێدا دەردەكەون ئەو كات دەتوانی لایان بەریت.
من خۆم هەرودوو پرۆگرامی Skype وە MSN م تاقی كردەوەو سەركەوتوبوو.
لەگەڵ ڕێزم