تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

مۆنتاژ

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2006/12/28

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔20۔ )

سڵاو ..
پێویستیم بە پرۆگرامێکی مۆنتاژ کردنی فیلم هەبوو، پرۆگرامێکی پێشکەووتوو کە بتوانرێت هەندێ کاری جوانی پێ بکرێت. سوپاستان ئەکەم گەر له ‌ ناوی چەند پرۆگرامێک ئاگادارم بکەن .

شادبن.

گەر بۆ كاروباری ماڵەوەتە Pinnacle 10 پرۆگرامێكی خراپ نیە ، ئێفێكتی زۆرجوانی هەیە بۆ نێوان كلیپەكان و زۆر كاری جوانی تری پێدەكرێت.
وە ئەمەش هەیە.
http://www.avid.com/products/xpresspro/
وە ئەمەش

http://www.ulead.com/vs/runme.htm
پرۆگرام یەكجار زۆرن من خۆم Pinnacle بەكاردێنم.

سوپاس کاک زەندی هەوڵ ئەدەم چاویان لێبکەم ..
باسی pinnacle ت کرد، من بۆخۆم ئەو پرۆگرامەم دابەزاندووه بەڵام جۆری فایلەکان nrg ن و ناکرێنەوه، لەو بارەیەوه ئەڵێی چی ؟ چۆن بتوان وەگەڕیان خەم؟

بەم پرۆگرامە بیگۆڕە بۆ ISO پاشان بەنێرۆ بیسوتێنە .
[url=http://www.download.com/3001-2646_4-10607885.html]دابگرە[/url]
نازانم ئاخۆ فری تریاڵ دەدات یادەبێت یەكسەر بیكڕیت.
بەڵام ئەوكارەت بۆدەكات.

سڵاو

كاك زەندی ماندوو نەبی!

ئێکستێنشنی ن ر گ خۆی NeroImageType ە
هەر ڕاستەوخۆ دەتاونی بە نیرۆ بیسوتینی.

سوپاس

هەوڵمدا هەر بە نێرۆ خۆی بیسوتێنم بەڵام دوای ئەوەی کە لە پرۆسەی سوتانەکە لێدەبێتەوه فایلێکی image دروست دەکات و داوای save کردنیم لێدەکات، لەڕاستیدا نازانم چییە و شێوازی سووتاندنی فایلەکان چۆن دەبێت، گەر پێشنیارێکی برایانەتان هەبوایە بۆم.
کاک زەندی ئەو ڕێگایەی تۆش تاقی ئەکەمەوه بەڵکو سوودی هەبێت.

دەەستخۆش كاك سەفین بۆ ڕاستكردنەوەت ، من لەبیرم نەماوبوو‌ لە وەشانی ٦ وە نیرۆم بەكارنەهێناوە.

بەڕێز لەوانەیە تۆ سەیڤت هەڵبژاردووە ، بزانە Burn Disc image یان Burn Image ی تێدانیە هەڵیبژێری ، چاك لەبیرم نیە.
كە سوتانتە سەر سیدی Pinnacle دوو سیدی دەوێت ،خۆی داوای سیدی دووەم دەكات كە یەكەم تەوابوو.
دوای ئەوەش هەردوو سیدیە‌كەت دەوێت بۆ دامەزراندنی.

کاک زەندی سەیڤ هەڵنابژێرم، هەر ئەوەی کە تۆ ووتت brun image، بەڵام هیچ شتێک ڕوونادات، وا پیشان ئەدات کە خەریکی سوتاندنی فایلەکەیە بەڵام دووای ئەوەی تەواو ئەبێت هیچ نابێت و نای سووتێنێتە سەر سی دی ه کە !!!! ئەوەش بڵێم نێرۆی 5 بەکار دەبەم

پێم وابێت هەڵەکە لە نێرۆ خۆی بوو، سڕیمەوه و وەشانی شەشەکەم دابەزاند بێ کێشه فایلەکانی بۆ سووتاندم و Pinnacle م دامەزراند.
بەڵام کاک زەندی دوای ئەوەی وویستم بەرنامەکە بکەمەوه و کاری پێ بکەم ئەم نامەیە دێتە سەر شاشەکە و دەڵێ هەڵەیەک هەیە، پێت وایە هەڵەکە چی بێت و چارەی چۆن دەکرێت ؟.. بە داوای لێبووردنەوه خستومیتە زەحمەتەوه، سوپاس بۆ هاوکاریت.

[URL=http://imageshack.us][IMG]http://img514.imageshack.us/img514/4885/studioss4.jpg[/IMG][/URL]

پێم وابێت هەڵەکە لە نێرۆ خۆی بوو، سڕیمەوه و وەشانی شەشەکەم دابەزاند بێ کێشه فایلەکانی بۆ سووتاندم و Pinnacle م دامەزراند.
بەڵام کاک زەندی دوای ئەوەی وویستم بەرنامەکە بکەمەوه و کاری پێ بکەم ئەم نامەیە دێتە سەر شاشەکە و دەڵێ هەڵەیەک هەیە، پێت وایە هەڵەکە چی بێت و جارەی چۆن دەکرێت .. بە داوای لێبووردنەوه خستومیتە زەحمەتەوه، سوپاس بۆ هاوکاریت.

[URL=http://imageshack.us][IMG]http://img514.imageshack.us/img514/4885/studioss4.jpg[/IMG][/URL]

کاکە ژین تۆ نابێت brun image هەڵبژێریت بەرێز چونکە ئەوە فایلەکەت بۆ پاشەکەوت ئەکات لە کاتێکدا تۆ 2 دانە ڕوومت نەبێت بەڵام ئەگەر 2 ڕومت هەیە واتە بۆ نموونە خوێنەرەوەیەکی سی دی و سووتێنەرێکی سیدی ئەوا ئەوکاتە پێویست ناکات brun image بەڵکو راستەوخۆ درایڤەری سووتێنەرەکە هەڵبژێرەو سیدیەکی بەتاڵی تێهاوێژە ئەوا کارەکەت سەرکەوتوە خۆ ئەگەر تەنها سووتێنەرت هەیە بێگومان ئەوا ئەبێت brun image هەڵبژێریت چونکە تەنها ئەوەی تێدایە بۆ ئەوەی فایلێکی ئیمەجت بۆ دروست بکات و پاشان لەسەر کۆمپیوتەرەکەت پاشەکەوتی بکەیت ئینجا دەتوانیت بیسوتێنیتە سەر سەدیەکی بەتاڵ بیرت نەچێت چونکە ئێمە وتمان تۆ ئەگەر تەنها 1 سەدی ڕوومت هەبێت لەو حاڵەتەدا

هیوادارم رونکردنەوەەم مەبەستی خۆی پیکابێت

دیاربوو هەڵە لە نێرۆکەدا بوو، وەشانی 6 دابەزاند بێکێشە فایلەکانی بۆ سووتاندم و توانیم Pinnacle بێ کێشە دابەزێنم.
بەڵام دوای ئەوەی ویستم پرۆگرامەکە بەکاربێنم ئەم نامەیە دێتە سەر شاشەکە و دەڵێ هەڵەیەک هەیە کە لە ڕاستیدا نازانم مەبەستی و چیە و چارەکەی چۆن دەبێت ... داوای لێبوردن دەکەم ئێوەم خستۆتە زەحمەتەوه، دووبارە سووپاسی هاوکاریتان ئەکەم گەر لەم دووا بەشەشدا هاوکاریم بکەن.
نامەکە وا دەڵێ http://img514.imageshack.us/img514/4885/studioss4.jpg

کاکە بزانە ئەوە پەپ ئەپە
واتە رێکلامە
بزانە لە کوێوە بۆت هاتووە؟
بروا ناکەم پەیوەندی بە پینناکڵەوە هەبێت!

ئەزیزم سلێمانی2 بڕواناکەم پەپ ئەپ یان ڕێکلام بێت چونکە کە سەیری Studio tutorial ,خاڵی ژمارە 3 دەکەم بێ کێشە وانەکانی پرۆگرامەکە دەبینم وە بە هەمان شێوه خاڵی 2 ( هێنانی ڤیدیۆ لە کامێراکەوه بۆ cd ) بێ کێشە کار دەکەن. ئەو نامەیەم تەنها کاتێک بۆ دێت کە بمەوێت پرۆگرامەکە وەگەڕخەم واتە کە کلیک لە Pinnacle Studio Plus بکەم ... تۆ پێت وایە پەپ ئەپ و ڕێکلام بێت؟ کەوابێت چارەی چیه؟ لە کاتێکدا هەموو ئەو بەربەستانەشم لابردووە..

[URL=http://imageshack.us][IMG]http://img403.imageshack.us/img403/8479/studio2gp9.jpg[/IMG][/URL]

ئەزیزم سلێمانی2 بڕواناکەم پەپ ئەپ یان ڕێکلام بێت چونکە کە سەیری Studio tutorial ,خاڵی ژمارە 3 دەکەم بێ کێشە وانەکانی پرۆگرامەکە دەبینم وە بە هەمان شێوه خاڵی 2 ( هێنانی ڤیدیۆ لە کامێراکەوه بۆ cd ) بێ کێشە کار دەکەن. ئەو نامەیەم تەنها کاتێک بۆ دێت کە بمەوێت پرۆگرامەکە وەگەڕخەم واتە کە کلیک لە Pinnacle Studio Plus بکەم ... تۆ پێت وایە پەپ ئەپ و ڕێکلام بێت؟ کەوابێت چارەی چیه؟ لە کاتێکدا هەموو ئەو بەربەستانەشم لابردووە..

ئەم وێنەیەش بدینهhttp://img403.imageshack.us/img403/8479/studio2gp9.jpg

بەڕێز ژین ئەوە ڕاپۆرتی هەڵەیەو زۆر ئاسایی یە ، وێنەی یەكەم هەركات هات كرتە لە Dont send بكە.
وێنەی دووەم پرۆگرامەكەیه هیچ هەڵەی تێدا نیە.
یەكەمیان بكەرەوە بۆ هێنانی فیلم لە ڤیدیۆ كامیراوە. وە هەموو جۆرەدەستكاریكردنێك.
دووەمیان گەر ویستت یەكسەر لە لەڤیدیۆ كامیراوە بیكەیتە سەر دیڤیدی. ئەمەیان ناتوانیت دەسكاری كلیپەكان بكەیت ،بەڵام دەتوانی پێشەكی یەكی جوانی بۆ بكەیت.
بەڵام یەكەم هەندێك كاتی دەوێت تا دەكرێتەوە چاوەڕێ بكە زۆر كرتەی لەسەرمەكە.
پرۆگرامەكە زۆرقورسە ، هەندێ پرۆگرامی زیادەلەگەڵ خۆی دادەمەزرێنێت ، هەندێك كۆمپیوتەر پێویستە گرافیك كارتی نوێی بۆ دابگریت . پرۆگرامەكە خۆی ئاگادارت دەكاتەوە گەر پێویست بكات.

بەڵام کاک زەندی کە don´t send کلیک دەکەم هیچ شتێکی دیکەم ناداتێ، یانی مەبەستی تۆ ئەوەیە ئەوکاتە ئیش دەکات کە ڤیدیۆیەک لە کامێراکەوه دەلکێنم بە کۆمپیوتەرەکەوه؟ من وویستم لەسەر هەندێ کلیپی ناو کۆمپیوتەرەکەش‌ مەشق بکەم !!!
ماوەیەک پێشتر بەرنامەکەم بەکار هێنابوو ئەم شتانەم بۆ نەهاتە پێش، ئەمتوانی بچمە ناو پرۆگرامەکە و .. هتد.
شتێک دیکە هەیە بیڵێم، فایلەکان لە وینڕاڕ بە بەراورد لەدووای extract قەبارەکانیان گۆڕاون http://img92.imageshack.us/img92/1426/lewinrarha7.jpg ئەمە ئاساییه؟
پاشان لە کاتی دەمەزراندنی Pinnacle دا داوای سی دی 3 ی لێکردم کە گوایە هەڵگری فایلێکی دیکەیە، من هەردوو دیسکەم لەسەر 2 سی دی سووتاند و جێیان بووەوه، پێته وانیە شتک جێ مابێت و ئەو قەبارە گۆراندنە‌ی ناو وینڕاڕ هیچ پەیوەندی بەوە وە هەبێت؟

بەڕێزم ئەوە هیچت ناداتێ لەكاتێكدا پرۆگرامەكە هەڵەیەبكات ئەو پەیامەت بۆ دێت ، كە كرتەت لەسەر Dont send كرد واتە تۆ ناتەوێت ئەو ڕاپۆرتەهەڵەیە بنێریت بۆیان ، نابێ بینێریت ، چونكە تۆ پرۆگرامەكەت نەكڕیوە.

كامیرەكاتێك دەبەستیت كە بتەوێ ڤیدۆ بهێنی بۆ كۆمپیوتەرەكەت ، ئەوبەشە دەبێت بەبێ ئەوەش بكرێتەوە.
كاتێك تۆ كلیك لە Pinnacle Studio plus دەكەیت چی ڕوودەدات؟.

هیچ نادات ، شیوەنەکەی منیش هەر ئەمەیە کە ناتوانم بچمە ناو پرۆگرامەکه، کە کلیک لە Pinnacle Studio plus دەکەم ئەو پەیامە دێت و هیچی دیکە ڕوونادات.

گەر جێگەی بەتاڵت زۆرە ، پرۆگرامەكە لابدەو دایمەزرێنەوە ، چونكە ئەو پرۆگرامە زۆر قورسە كۆمپیوتەری بەهێزی دەوێت ، دەبێت ڕامەكەت گەورە بێت لە 512 میگابایت كەم ترنەبێت باشترە.

ئەو هەوڵەشمدا، سڕیمەوەی و دامەزراندەوه، سوودی نەبوو، رامەکەشم 512 مب ه
پێ ئەچێت بەخت و ناوچەوانەکەی من بێت، سوپاس بۆ هاوکاری و ماندووبونت کاک زەندی، بە هەر حاڵ گەر ڕێگە چارەیەکی گونجاو تر نەبوو ناچار وازی لێبێنم و پشتە ملی بگرم بۆ ناو تەنەکەی خۆڵەکە...
دووباره سوپاس