تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ زمانی کوردی

نازناو

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2006/12/25

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

سلاورێز بۆ هەموو لایەک..

هاورێیان جەند نازناوێک لەم سەکۆیەدا دەبینم نازانم جیە ناوە نازناوە یان ناوی گوندو قەزاو ناحیەیە!!! سەیرم زۆر لە شتێک دێت لە ناو کورداندا،ئەویش ئەوەیە زۆرینەی خەلک نازناویان هەیە باشە بۆچی؟؟ یان ناوی لادێ و قەزاو ناحیەکەیان کردوە بەناوی خۆیان ،مەبەست چیە لەمە؟؟ گەر سەیری کەنالی تەلەفزیۆنە کوردیەکان بکەین زۆربەیان ناوی باوکیان گۆڕیوە بۆ ناوی لادێکەیان!! نموونە زۆرن وەک فڵان قەرەداخی یان کێ سیوەیلی یان فلان خاراجیانی یان کێ سەنگاوی،،ماوەتی هەلەبجەیی،،پێنجوێنی،،......................................هتد!!!! باشە ئەم ناوانە بۆ بوون بە پاشگر؟چیە مەبەست هونەرەکەی چیە؟؟؟؟ من زۆر جار سەرم دەسورمێ چونکە ئەم دیاردە ناشیاوەم تانها لاناو خەلکی کوردا بینیوە...لەم سەکۆیەشدا هەن لەو ناوانە وەک زەندی و بەردەقارەمان و....هتد

خۆزگە کەسێکی شارەزا لەو‌ مەسەلەیەدا روون کردنەوەیەکی وێژەیی دەنوسی، تا منیش بمتوانیایە خۆم بێبەش نەکەم لە نازناوی گەرەکەکەمان...

لەگەل رێزم

سڵاو بەڕێز ڕۆژگار!
نازناو هەرلەم سكۆیەدا دروست نەبووە لەهەمو جیهاندا وایە دیارە بەڕێزتان سەردانی سەكۆكانی تری جیهان ناكەن لەهەموو دونیادا وایە.
لەڕاستیدا من ناتوانم لەجێگەی هەموو دوونیا وەڵامت بدەمەوە ، بەڵام منیش بۆچوونی خۆم هەیە ، بۆ ئەوانەی نازناوەكانیان ناوچەیین وەك قەرەداغی و هتد...
ئەو كەسانە ناوچەكەی خۆیان لاگرنگترە تەنیا لەناوی خۆیان یاخود دەیانەوێت پیشانی خەڵكی بدەن كە ناوچەكانیان خەڵكی لێهاتوو شۆڕشگێڕ یا ڕووناكبیر ، هونەرمەند هتد... تێدایە ، دوای ئەوە بەئاسانی تر دەناسرێنەوە.
پێم وایە ئەمەدابونەریتێكی كۆنی پێش هەزاران ساڵەماوەتەوە. لەكوردسانی باشوور دا تاڕادەیەك ئەو دیاردەیە كەمترە ، بەڵام كوردستانی ڕۆژهەڵات زۆرترە.
مەبەستێكی تر ئەوكەسانە دەیانەوێت زیاتر خەڵكی ناوچەكەنیان بەلای خۆیاندا ڕابكێشن و خۆشەویستربن لایان.

لەڕاستیدا پرسیارەكەت دوو پرسیاری جیاوازن ، چونكە ئەمەی لەمەكۆكان دەنوسرێن ، جیاوازن لەوانی تر.
لەم سەكۆیەو هەمو ئەوانی تر ، ئەوەیە كەسانی دڵسۆز بۆ نەتەوەكەیان یا كەسانی مرۆڤ دۆست بەلایانەوەگرنگ نی یە كەئەو ئەرك ماندوبونەی دەیكەن بیكەنە منەت بەسەر خەڵكانی تر یا خۆ دەرخستنیان بەلاوە گرنگترنیە‌ لەدواكەتنی كۆمەڵگەكەیان.
بڕوات بێت من نازناوی " زەندی" م هەڵبژاردووە لەبەرئەوە نی یە عەشیرەتم زەندی ێت ، من بڕوام بە و شتانە نی یە ، هەموو مرۆڤێكی ڕاستگۆو دڵسۆزم خۆش دەوێت گەر هەرچ بیروباوەڕو ئاینێكی هەبێت. وەئەو نازناوە نە باوكم نەباپیرم نە ١٠ پشتم بەكاریان نەهێناوە . من هەندیك دەربارەی كەسایەتی كەریم خانی زەندم بیستووەو خۆشم دەوێت بۆیە ئەو ناوەم هەڵبژاردووە.
یەك خاڵێكی تر هەیە دەربارەی ئەوەی ناو‌ی ڕاستەقینەی خۆم نانوسم لەبەر ئەوەی زۆر بەداخەوە لەكۆمەڵگەی ئێمەدا كەسانی زۆر دواكەوتو بێویژدانمان هەن ، لە جێگەی دەستخۆشی ووشەی ناشیاو دەنوسن ، بۆیە گەر ناوی ڕاستەقینە نەبێت تەنیا خۆم دەیزانم و دڵم زۆر گەورەیە بەلامەوە گرنگ نیە. بڕوات هەبێت من ٣ برام هەیە لەئەڵمانیان و خۆشم لەنەرویجم و براگەورەیانم تا ئێستا ئەو برایانەی من نازانن زەندی كێ یە.
من كاتیك خۆش حاڵ دەبم كەگەنجێكی ڕۆشنبیری كورد دەبینم یا كەسایەتیەكی دڵسۆز و بەئاگا ، نەك كەسانی خەوتوو بەداخەوە میللەتی كورد زۆرینەمان خەوتوین.
من ناوی زۆر سەیرم بینیوە لەسەكۆی ووڵاتانی تر, زۆر ئاسایی یە خەڵك بۆ خۆیان ئازادن.
خاڵێكی تر ئەوەیە باوەڕناكەم كەس هەبێت هەموو كەس خۆشیان بوێت ، بۆیە ناوی ڕاستەقینە دەنوسیت ،سوكایەتیت پێ دەكەن ، چونكە ئێمەی كورد بەهەزار ساڵی تر لە ئازادی و دیموكراتی تێناگەین.
تۆ وەرە لێرە بێ هیچ بەرانبەرێك یارمەتی میللەتەكەی خۆت بدە كەچی خەڵكێك هەیە هەر بەبێ هۆ ڕقی لێتە یا دەیەوێت سوكایەتیت پێ بكات یا دەیەوێت بەشێەوەیەك لەشێوەكان ئیرەت لەبەرچاو بخات.
بەڕێزم تۆ وەرە یەك تۆز بیر بۆ نمونە لەم سەكۆیە بكەینەوە ، كەسێكی وەك كاك بەردەقانی بەبی ئەوەی پولێكی قەڵبی لەم سەكۆیە دەست كەوتبێت ، خزمەتیكی یەكجار زۆری كردووە جگەلەوەش لەسەر داهاتی خۆی ئێرە بەڕیەوە دەبات تا دەست خۆشیەكی بۆ دەنوسن ٤ ووشەی ناشیاو ئەمە هەر لەبەر ئەوەی كەسێكی ڕۆشنبیر و زیرەكە ، ئەگەرنا چی لەم سەرئێشەیەداوه ، سەیرەكە لەوەدایە كەسەكە بە كیبۆرەدەكی خۆی دەنوسێت وەك ئەوەیە بە چەكی خۆت بتكوژن.

دوای لێبوردن دەكەم تۆزێك وەڵامەكەم درێژە ، بەڵام پرسیارەكانت زۆرتری دەوێت.
هەریەك لەم كەسایەتیانەی ئێرە گەر مەبەستتە ئێ مەیلمان بۆ بنێری دەتوانین ناوی ڕاستەقینەی خۆمان بنێرین. لەفایلدارەكان نین بۆ ئاگاداریت.

لەگەڵ ڕێزم‌

بەرێزم کاکە زەندی...

من سەد لەسەد لەگەل پەیڤە جوانەکانی بەرێزتام ، منیش لەوانیە ئەمە ناوی خۆم نەبێت تەنها نازناوێک بێت بۆمن...بەلام کاکە زەندی گیان مەبەستم ئەو خەلکانەیە کە ناوی باوکیان لێکردۆتەوەو ناوی لادێکەیانی ناوە بەخۆیەوە،وەک لە سەرەوە ئاماژەم پێداوە ئەمە مەبەستی منە ..
بەراستی کاک زەندی من زۆر ولات گەراوم و خەلکانێکی زۆر لە میللەتە جیوازەکان هاورێم بون بەلام کەسم نەبینی لە خەڵکی ئەو میللەتانە بەناوی لادێکەیەوە بانگ بکرێت ! تەنها ئەم دیاردەیەم لەناو کوردا بینیوە....بەبۆچونی منیش ئەمە شتێکی نەشیاوە!! بەرێزت باسی ئەوە دەکات کە (ئەو كەسانە ناوچەكەی خۆیان لاگرنگترە تەنیا لەناوی خۆیان یاخود دەیانەوێت پیشانی خەڵكی بدەن كە ناوچەكانیان خەڵكی لێهاتوو شۆڕشگێڕ یا ڕووناكبیر ، هونەرمەند هتد...) بەراستی کاکە زەندی ئەوە حەقێکی کاڵا نیە تا بیدروینی بە بەری ئەو کەسانەدا..منیش بۆچونی خۆم هەیە لەسەر ئەم مەسەلەیە...من پێم وایە ئەوە لە دواکەوتوی و عەشایەریوە هاتبێ ئەگینا ئەم ناوچەو ناوچە گەریە لە پای چی ؟؟ چ سودێکی داوە بە کەسایەتیەکە؟ چی لە مەسەلە دەگۆرێ؟ یان ئەوەتا لە کوێرە دێیەکا کەسێکی تیا هەڵکەوتوه ئەمرۆ لە یەکێک لە کەناڵە ئاسمانیەکان کامێرە بە شانێکە کەچی ناوی دێکەی خۆی ناوە بە ناوەکەیەوە!! ئەمە ناوی چی لێ بنێین !! بڵێین کەسەکە زۆر قارەمانه،‌ هونەرمەندە‌ ..هتد
من هیچ کێشەیەکم نیە بەرامبەر خەلکی لادێ ڕێزم هەیە بۆ هەموو بۆچون و رایەکیان و رەوشت و کلتوریان...بەڵام گەر بە سەرنجەوە سەیری ناوە کوردیەکانی ئەمرۆ بکەین هەمووی لادێیە..ئەی خەلکی شارەکان چیان لێهات؟؟؟
من خۆم خەلکی شاری سلێمانیم بەڵام تائستاکەسم نەبینی ناوی شارەکەی بکات بە پاشکۆی ناوەکەی بە هەموو چین و توێژیەوە..براوام وایە ئەوەندەی خەڵکی ئەم شاره کەسایەتی شۆرشگێرو نوسەرو شاعیرو رۆمان نوسی بەتوانای تیا هەلکەوتوە لە ناوچەکانی تر کەمترن..بە بەڵگەشەوە بۆت دەسەلمێنم..
برام زەندی گیان ئەو خەڵکە بێمستەوایەی کە لێرەو لە وێ بێرێزی سوکایەتی بە خەلک دەکەن ئەوەش خەتای کامڵ نەبونی مێشکمانە ..هێشتا زۆرمان ماوە بگەینە دنیای تازەی تێگەیشتنی دیموکراسی ..ئێمە تا ءستا ناتوانین بە ئەدەب و رێزەوە لە گەل یەک بدوێین ئیتر دەولەت و وڵاتی چی ئەکەین..زۆر زۆرمان ماوە.......
بمبە‌خشە سەرم ئێشانی ،ڕیێزم بۆت کاکە زەندی

بۆ ئەوەیان ١٠٠٪ لەسەد لەگەڵتم ، خەڵكانی خۆ هەڵكێشمان زۆرن ، بەڵام من نمونەی زۆرم لایە لێرە لەنەرویج شوهرەتیان ناوچەیی یە ، هەر لەم شوێنەی من ژمارەیەكی زۆر خەڵك بەجیاوازی بیرو باوەڕەوە لەقەبیان " Grimstad" كە شوێنێكە لێرە ، بەڵام ئەوان هەزاران ساڵە ئەو شوهرەتەیان هەیە نەك لەپڕیكدا بۆخۆیان دروستیان كردبێت.
ڕاستە ئەوانەی تۆ مەبەستتن لەئەنجای دواكەوتویی و بۆ خۆ دەرخستنە ، بەڵام من لەوڕوانگەی شارو لادێ وە تەماشای پرسیارەكە ناكەم ، چونكە كەسانی شۆڕشگێر و خۆفرۆش لەهەردوو جێگاداهەبوون.
خەڵكیش لەقەبی شاری هەبێت بۆ نمونە: د. كمال كەركوكی ، ئاسۆ هەولێری ، فاخر‌ مەخموری ، شیرین ئامێدی ، كمال ئامێدی " دیاربەكر" بەردان ماردینی ، هاوڕێەكیشمان لێرە بەناوی سلێمانی هەیە. هتد......
ڕاستە منیش نەم بیستووە سلیمانی بكرێت بەپاشكۆ ئەوەش چونكە لەكۆنەوە نەبووە شتێكی تۆزیك شازە ، بەڵام ئەو هەموو بەرزنجی و نەقشبەندی ،زەندی هتد خۆیان بەخەڵك و خاوەنی سلێمانی دەزانن ، سلێمانیش شارێكی نوێ یە زۆر كۆن نیە هەربۆیە نیە ، سلێمانی كاتی خۆی هەرمەڵكەندی بووە ئەوەی تری خەڵكی لادێكانن هاتوون ، بەڵام پێم وایە خەڵك هەن لەقەبیان مەلكەندی و سابونكەران و چوارباخی .

لەگەڵ ڕیزمدا نمونەت زۆربێت ، منیش زۆر ڕەشبینیم بە داهاتوی كورد ، لەبەر ئەوەی میللەتیكی نوستو و خۆ خۆرو حەسود و دواكەوتوین ، مەبەستم لەزۆرینەیە.

سڵاوێک!

جا ئەوە بابەتە تا گفتوگۆی لەسەر بکرێت؟ باوەڕتان هەبێت لە بێپرسیاریدا بووە بە بابەت. ئەگینا هیچ عەیبی نییە و خەڵك ئازادە لە هەڵبژاردنی نازناو بۆ خۆی. ئیتر ئەو نازناوە بۆ هەر مەبەستێك بێت، تەنیا خاوەنەکەی دەزانێت بۆچی هەڵیبژاردووە. لە ڕاستیدا ئەوە شتێکی کەسییە و پێویست ناکات کەس خۆی لە نازناوی کەسی تر هەڵقورتێنێت. ئینجا من خۆم هاوڕێم هەیە نازناوی "سلێمانی"ی لەخۆی ناوە و زۆریش لام ئاسایییە، بەڵام بەو پیاهەڵدانەی ئێوە بە شاری سلێمانیدا، خەریکە ڕقم لە سلیمانی بێتەوە. با بەس بێت ئەوەندە، چونکە بەدڵنیایییەوە بابەتی ئاوا لە زیان زیاتر، هیچ سوودێکی نابێت.
لەگەڵ ڕێزمدا.

بەڕێز ....!
ببورە وەڵامەكان ماون من بەهیچ شوێنێكدا هەڵم نەداوە بۆ زانیاریت خەڵكی سلێمانیش نیم ، بەڵام، ئەو برادەرە پرسیارێك كردووەو من وەك ئەندامێك وەڵامم داوەتەوە ، ئەگەر تەماشابكەی پرسیارەكەی تەنانەت ناوی منی تێدایە ( ..لەم سەکۆیەشدا هەن لەو ناوانە وەک زەندی و بەردەقارەمان و....هتد ).

بەردەقارەمان مەبەستی كاك بەردەقانی یە تۆش دەتوانی نەیخوێنیتەوە ، وەڵامەكانی منیش گەر بیان خوێنیتەوە هەر وەك وەڵامەكەی تۆیە.