بۆ چی کۆپیۆتەرەکەم (فۆرمەت) دەکرد (پاتری) تەواو بوو؟
ئەم کاتەتان باش بەرێزان .. من لەکەتی کۆپیۆتەرەکەم (فۆرمەت) دەکرد (پاتری) تەواو بوو .
(کوژایەوە) بەلام کارەکەم تەواو نەببوو..(فۆرمەت)... ئێستا ئیشناکات ..
چی بکەم بەرێزام ..
بەداخەوە من شارەزایم زۆرنیە لە لەلاپتۆپ ، بەڵام پێم وانیە لاپتۆپەکەت لەکارکەوتبێت.
پاتریەکەی دەربکەو هیچی پێەوەنەبسترابێت ، تەنیا وایەری کارەباکەی لێببەستەو دایگرسێنە .
سڵاو و ڕێز
بەڕێز مەسعود
FN واتە فەنکشن Function
FN+ F7 = گۆڕین لە نێوان شاشەی کۆمپیوتەر و شاشەیەکی دەرەکی ( external )
ئەگەر کێشەکەت ئەوە بێت
ئەی گەر دایگرسێنیت چی ڕوودەدات ، هەر شاشەی ڕەش یا هیچ پەیامێكت دەداتێ تۆزیك ڕوونكردنەوە؟.
كۆمپیوتەرەكەت دادەگیرسێت؟. یا هەرشاشەكەیە ڕەشە و ئیش ناكات!.
ئەو ئەڵێ هارد کار ناکات ، تۆ باسی چی بۆ ئەکەی؟
بەڕێزم ئەم دووهەنگاوە بنێ بزانیین چی دەبێت.
یەک کێبڵی کۆمپیوتەرەکت بۆ ماوەی٣٠ چرکە دەربکە لەکارەباوە ، پاشان تێی بکەرەوە.
دووەم کێبڵی شاشەکەت بەهەمان شێوە بۆ ماوەی ٣٠ چركه دەربهێنەو بزانین چی ڕوودەدات؟.
دوای ئەوە دایبگرسێنەوە.