ڕاو بۆچوونی کورد ئایتی گروپ
سڵاو ڕێزمان بۆ هەموو کارمەندان و بەڕێوەبەرانی ئەم سایته زانست خوازه.
ئەمانەوێت ڕاو بۆچوونی کورد ئایتی گروپ وەرگرین لەگەڵ ڕێنموونی کردن دا.
چەند کەسێک هەن که بەڕاستی ئەیانەوێت گەوره فیلمی کارتۆنی سینەمایی (Ice Age) دوبلاژ کەن بۆ زمانی کوردی بە یارمەتی کردنی ماڵپەڕی کــوردانــە.
جا ئەو فیلمه هێشتا له کەناڵەکانی جیهان بەڵاو نەراوەتەوه لەبەر ئەوه تا ئێستا مۆڵەتی بەڵاو کردنەوەی بۆ نەدراوه.
پرسیارەکە ئەوەیە ئایا دوبلاژ کردنی بۆ زمانی کوردی بەبێ مۆڵەت وەرگرنتن کارێکی نایاسایی نیه؟
ئایا مۆڵەت لە کێ وەرگرین؟
ئایا گەر ئەو کاره بەسەرکەوتویی جێبەجێ کرا وەزارەتی ڕۆشنبیری کوردستان پشتگیری ئەکات؟
زۆر سپاس.
كــــــــــوردانـــــه
www.kurdane.com
كارێكی گران نیە وەكو كارەكە بەڵكو لەوەرگێڕاندا گرنگە كام دەستەواژە كام وشەكاری بەكاری دەبەی تاوەكو زەرەرمەند نەبێت بەزمان و وێژەی كوردی.
بژین
سڵاو،
- پرسیارەکە ئەوەیە ئایا دوبلاژ کردنی بۆ زمانی کوردی بەبێ مۆڵەت وەرگرنتن کارێکی نایاسایی نیه؟
وەڵام: بەڵێ نایاساییە، چونکە لەسەر فیلمەکە دەنووسن هەموو مافێکی پارێزراوە.
- ئایا مۆڵەت لە کێ وەرگرین؟
وەڵام: دەبێت لەگەل کۆمپانیاکەدا قسه بکەیت کە هەستاوە بە دەرکردنی ئەو فیلمە. گەر ئەوان مۆڵەت بدەن ئەوا هیچ کێشەی یاساییت نایەتە پێش.
http://www.foxhome.com/privacy/terms.html.
- ئایا گەر ئەو کاره بەسەرکەوتویی جێبەجێ کرا وەزارەتی ڕۆشنبیری کوردستان پشتگیری ئەکات؟
وەڵام: ئەمە دەبێت ئاراستەی وزارەت خۆیان بکەیت. جا گەر بە نیازی ئەوەی هەیت با وزارەت خۆیان مشوری مۆڵەت وەرگرتنەکە وەربگرن باشترە.
باشە خۆ چەند فیلمێکی کارتۆنی تر، وەکوو "شڕێک" کراونەتە کوردی، ئەی ئەوان چییان کردووە ؟
هیوا دەخوازم وشەی پاراو و ڕستەی سادە بەکار بهێنن،خۆتان لە قسەی بازاڕی و پەندی قورس بەدوور بگرن.
سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
بەڕێز ئەو فلیمە لە زووەوە بڵاو کراوەتەوە من بەشی دووەمیم لە مانگی شەش یان حەوت دا بوو لە سینەما بینی وەدەتوانیت لە بازاڕدا بیکڕیت. بەشی یەکەم و دووەمی پێکەوه(Ice Age 1 & Ice Age 2 ) بە 17.97£ ئەگەر بڵاو نەکرابێتەوە چۆن دەستتان دەکەوێت تا وەری گێڕن.
لەبارە پرسیارەکانتەوە
1.ئایا دوبلاژ کردنی بۆ زمانی کوردی بەبێ مۆڵەت وەرگرنتن کارێکی نایاسایی نیه؟
وەڵام بەڵێ نایاساییە وەک لەسەرەوە کاک کاوە ڕوونی کردوەتەوە.
2. ئایا مۆڵەت لە کێ وەرگرین؟
دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بە کۆمپانیاکەوه بەڵام ناتوانیت مۆڵەت بەدەست بهێنیت چونکە ئەو کۆمپانیایانە ناهێڵن کەس دەستکاری بەرهەمەکانیان بکات وەئەگەر بزانن قازانی تێدایە وە ژمارەیەکی باشی لێ دەفرۆشرێت ئەوا خۆیان بەمەمنوونیش دەیکەن بە کوردی یان هەرزمانێتی تر. هەندێک جار ڕوودەدات کەکۆمپانیایەک بەرهەمی کۆمپانیایەکی تر دەکڕێت و پاش چەند گۆڕانێک تێیدا لەسەر ڕەزامەندی کمپانیای یەکەم بەرهەمەکە دەفرۆشیت بەتایبەتی سۆفتوێر و بەرهەمی لەو جۆرانه واتە تۆ دەبیت بەلایەنی سێیەم (Third Party) وەمشتەریەکان بەرهەمەکە لە تۆ دەکڕن. ئەمەش لەحاڵەتەی ئێوەدا ناکرێت چونکە یەکەم دەبێت کۆمپانیا بیت هەتا کۆمپانیای یەکەم بتوانێت کۆنتراکتت لەگەڵدا ببەستێت بۆ ئەوەی مەرجەکانی خۆیانتان بەسەردا بسەپێنن . دووەم دەبێت ئەو ئامێرانەی بەکاری دەهێنیت وەک ئامێری دەنگ تۆمار کردن و ستودیۆ و وە جۆری وەرگێڕانەکەو هەتا دەنگی ئەکتەرەکان لەگەڵ شیوازی گۆڕینی دەوچاوەکاندا گونجاو بێت (sound and face expression). ئەمەش کارێکی ئاسان نییە.
3. ئایا گەر ئەو کاره بەسەرکەوتویی جێبەجێ کرا وەزارەتی ڕۆشنبیری کوردستان پشتگیری ئەکات؟
ئەگەر مەبەستت پشتگیری مادیە ئەوە دەبێت لەوەزارەت بپرسیت. ئەگەر مەبەستت لایەنی یاساییە ئەوە دەبێت پێس دەستکردن بە وەرگێڕان سەیری ئاسای وەزارەتی ڕۆشنبیری بکەیت یان باشتر وایە پرسیار لە محامییەک بکەیت.پێم وایە لەو ڕووەوە هیچ کێسەیەک نییە. بەڵام بۆ ئەو کەسانەی کاری وەرگێڕان لەکوردستان دەکەن باشتر وایە لە پێش دا ڕەزامەندی حکوومەت بە نووسراو وەرگن ئەگەر کارەکە پیوەندی بەئەوانەوە هەبێت وە لەزۆربەی کاتیش پەیوەندی هەیە.
ببورە ئەگەر وەڵامەکانم دوورو درێژن بەڵام مەبەستم ئەوە بوو بابەتەکە تۆزێک ڕوون بێت چونکە زۆر کەس بیر لە ئەو جۆرە کارانە دەکەنەوە. زۆر بەرهەم کراون بەکوردی بەڵام پیم وایە زۆریان نایاساین. لەبەر ئەوە بەڕای من ئەو کارە بەشیوەیەکی یاسای ناکرێت یان زۆر زەحمەتە.
سەرکەوتوو بن