تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

دیسان کێشەی نووسین

Qandil

Qandil

بڵاوکراوەتەوە

2006/11/16

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔10۔ )

کاتێک ئه نووسم بڕگه کان دوای بزوێن پاش و پێش ئه بن، و بزوێن (ێ ی لاتینی) به کارهێنان کامپیوته ره که ئه وه ستێنێ،
حه لی ئه و مه ته ڵه ده زانێ؟

له سەکۆی‌ راژەکارەکاندا سپۆرتی زمانی کوردی دابەزێنە چاک دەبێ

لە ڕاژەکاندا هیچ شتێکی ئاوام بەرچاو نەکەوت، ئەوەش، کە کلیکی ئەکەم
پەرەکە ئەگۆڕێ و داوای ناو و وشەی نهێنی ئەکا.

ئایا کەس بەرنامەیەکی پێشکدێ بێگرفت کوردی بنوسێ، وەک دیسایگنستودیۆ لە ماکینتۆشەکۆنەکاندا؟؟

سڵاو و ڕێز

کاک قەندیل بەڕێز ئەمانە تاقی بکەرەوە

1 کۆپی و پەیست

یان

2 بوشڕا

یان

3 ئۆفیسی کوردی

سەرکەوتووبیت

کاک وشیار گیان
هیچ گۆڕانکارییەک ڕووی نەدا. بەگشتی کێشەی نووسین لە
ویندۆوسدا کێشەیەکی زۆر جددییە. بەکورتی، بەئاسانی هیچ کارێک
ناکرێت. ئەوەندهش، کە لەم پەیجانەدا دەکرێ هەر خەفەتێکەو هیچیتر
کاتی خۆح مەک سیستەمی 7 و هتدی کربوو بە کوردی، بۆ نووسین و کاری گڕسفیک
هیچ کێشەی نەبوو. نازانم بۆ لرەدا کارێکی ئاوا جددی نەكراوە بۆ نووسین.
بەرنامەیەکی وەکوو دیسایگنستودیۆ و ... هتد

تا دوو دێڕ بۆ ئێوەە دەەنووسم وەەختەە شەەقبەەرم

کوردی نوسین هیچ کێشەی نیە، ئەگەر شتێکی وا هەبێ بێگومان کێشە لای خۆتە.

کاک قەندیل بۆ ئەو کێشەیە کە 2 بزوێن دەرئەچێ هەر وەک کاک زەندی ئیشارەی پێداوە، یا بەشێوەیەکی کە من بۆت ڕون بکەمەوە، کاتێک لێرە ئەتەوێ بنووسسی پێویست ناکات کیبۆرد بگۆڕی ئەگەر کیبۆرد بگۆڕی بە کوردی ئەو کێشەیە دروست ئەبێ، کەواتە کاتێک ئەتەوێ بنوسی بێ هیچ گۆڕانکاریەک دەست بکە بە نوسین
لەگەڵ ڕێزم

کاک هێمن گیان، بەەڵکوو کێشەەکەە لای خۆمبێ، بەەڵام بۆنموونەە کاتێک بزوێن دادەەنێم، دوو بزوێن بەەیەەکەەوەەدێت، هەەروەەکوو ئەەیبینی، لەەوەەتەەی من هەەم ئەەوکێشەەیەە هەەر هەەبووەە و قەەت لاناچی، جیا لەەوەە هەەندێک جار کەە بزوێن (ەە) دادەەنێم پەەڕەەکەە هەەمووی قوفڵدەەبی، هەەندێجاریش وشەەکەە تێکدەەشکێت و بڕگەەکانی دوای بزوێن دێنێتەە پێشەەوەە ... هتد لەەکاتێکدا، کەە من چەەندین جار هەەوڵم داوەە پشتگری زمانی کوردییەەکەە دانێم، لای بەەرم دیسان داینێمەەوەە، دەەڵێم بەەشکەەم کەەمی لەەخۆمابێ و خۆم هەەڵەەم کردبێ بەەڵم چاک نابێت.

چارەەسەەر چییەە کاک هێمن!؟

بەڕێز قەندیل بۆ ئەو كێشەیە Alt + Ctrl دابگرە یاخود Alt Gr ئەوا بزوێن دووبارەنابێتەوە.
لەڕاستیدا من هەستم بەكێشەیەكی تری ئەو بزوێنە كردووە ، لەزۆر پرۆگرامدا كەبەكوردی دەنوسیت بێ كێشە دەنوسیت ،بەڵام گەر ووشەیەك كۆتایەكەی بەبزوێن هات كە كرتەت لەسەر Space كرد ئیتر ووشەكە دەگەڕیتەوە بۆ سەرەتا.
هیوادارم شارەزایانی بواری فۆنت هەوڵی دۆزینەوەی ئەو كێشەیەبدەن.
جگەلەوەش نیشانەكانی تری سەركیبۆرد ناتوانرێت هەموی بەكاربهێنرێت.
بۆ نمونە من بۆ دانانی كەوانە () دەبێت زمانەكەبكەمەوە بە ئینگلیزی گەر نا یەكەمیان كەلەسەر ژمارە ٨ ئەم ٭ نیشانەیەدەردەچێت لەجێگەی ( .

لەوانەیە كێشەكە لەوەدابێت كیبۆردیكی كوردیمان نەبێت ، چونكە من بەكیبۆردی نەرویجی دەنوسم یەكێك بەئەڵمانی و ئیگلیزی و هتد.........
لەوانەیە ئەوە كێشەكەبێت.
بەداخەوە من شارەزاییم لەبواری فۆنت نیە ،خۆزگە شارەزایان ڕوونكردنەوەیەكیان دەنوسی.

لەگەڵ ڕیزم

کاک زەندیگیان زۆر سپاس بۆ ماندووبوونت. کێشەی بزوێن وادیارە چارەسەری هات، بەڵام هەروەکوو لە پێشتر نووسیبوون، ئەوە تەنیا کێشەیەکە. ئەڵبەتە من لەم ماوەیەدا کامپیوتەرێکی دەستی جۆری ه.پ بەکاردێنم، کە تازەیە. بەرنامەی میکڕۆشۆفت وۆڕکس 2006 ی لە سەربوو، کە پێموایە کێشەکە لەو بەرنامەیەدابوو کە لامبرد و کردم بە ۆففیس 2003، لێرەدا کێشی نووسین کەمترە، بەڵام کێشە هەر هەیە ...
بەڕێز کاک هێمن گیان، دەقیق لە مەبەستت تێنەگەیشتم ، لەسەر گۆڕینی کیبۆرد!‌