دیسان کێشەی نووسین
کاتێک ئه نووسم بڕگه کان دوای بزوێن پاش و پێش ئه بن، و بزوێن (ێ ی لاتینی) به کارهێنان کامپیوته ره که ئه وه ستێنێ،
حه لی ئه و مه ته ڵه ده زانێ؟
له سەکۆی راژەکارەکاندا سپۆرتی زمانی کوردی دابەزێنە چاک دەبێ
سڵاو و ڕێز
کاک قەندیل بەڕێز ئەمانە تاقی بکەرەوە
1 کۆپی و پەیست
یان
2 بوشڕا
یان
3 ئۆفیسی کوردی
سەرکەوتووبیت
کوردی نوسین هیچ کێشەی نیە، ئەگەر شتێکی وا هەبێ بێگومان کێشە لای خۆتە.
کاک قەندیل بۆ ئەو کێشەیە کە 2 بزوێن دەرئەچێ هەر وەک کاک زەندی ئیشارەی پێداوە، یا بەشێوەیەکی کە من بۆت ڕون بکەمەوە، کاتێک لێرە ئەتەوێ بنووسسی پێویست ناکات کیبۆرد بگۆڕی ئەگەر کیبۆرد بگۆڕی بە کوردی ئەو کێشەیە دروست ئەبێ، کەواتە کاتێک ئەتەوێ بنوسی بێ هیچ گۆڕانکاریەک دەست بکە بە نوسین
لەگەڵ ڕێزم
بەڕێز قەندیل بۆ ئەو كێشەیە Alt + Ctrl دابگرە یاخود Alt Gr ئەوا بزوێن دووبارەنابێتەوە.
لەڕاستیدا من هەستم بەكێشەیەكی تری ئەو بزوێنە كردووە ، لەزۆر پرۆگرامدا كەبەكوردی دەنوسیت بێ كێشە دەنوسیت ،بەڵام گەر ووشەیەك كۆتایەكەی بەبزوێن هات كە كرتەت لەسەر Space كرد ئیتر ووشەكە دەگەڕیتەوە بۆ سەرەتا.
هیوادارم شارەزایانی بواری فۆنت هەوڵی دۆزینەوەی ئەو كێشەیەبدەن.
جگەلەوەش نیشانەكانی تری سەركیبۆرد ناتوانرێت هەموی بەكاربهێنرێت.
بۆ نمونە من بۆ دانانی كەوانە () دەبێت زمانەكەبكەمەوە بە ئینگلیزی گەر نا یەكەمیان كەلەسەر ژمارە ٨ ئەم ٭ نیشانەیەدەردەچێت لەجێگەی ( .
لەوانەیە كێشەكە لەوەدابێت كیبۆردیكی كوردیمان نەبێت ، چونكە من بەكیبۆردی نەرویجی دەنوسم یەكێك بەئەڵمانی و ئیگلیزی و هتد.........
لەوانەیە ئەوە كێشەكەبێت.
بەداخەوە من شارەزاییم لەبواری فۆنت نیە ،خۆزگە شارەزایان ڕوونكردنەوەیەكیان دەنوسی.
لەگەڵ ڕیزم