تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ لینک ‌و پرۆگرام

http://www.ayoubi.org/

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2006/11/05

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔17۔ )

ماڵپەڕێکی جوان بەڵام ناوەرۆک هیچ.
لە هەمووی سەیرتر کاک سیا دایڕشتووە !
ڕۆژگارێکی سەیرە گوڵم ......

ئەمە سایتە هی مردنە نەک ژیان کاک تیکۆشەر.

سڵاوتان لێبێت
// من لەسەر بنەمای بیروباوەڕ هاوڕێیەتی هەڵنابژێرم. وە كاریان بۆ ناكەم.//

كاك تێكۆشەر و كاك سیروان گیان من بەو شێوەیە‌ من بیردەكەمەوە كەكارێك بۆ كۆمەڵێك یان گرووپێك دەكەم.
ئەگەر بزانن ئەو كەسەی خاوەنی چەند دڵسۆزە هەمان بیری منتان دەبێت. وەدڵنیابن بەبێ بەرامبەر كردوومە ئەو كارە. هەموو موڵكی دنیا واناكات كار بۆیەكێك بكەم كەبیری بۆگەنی لابێت. كەكارێك بۆ یەكێك بكەم بەبەرامبەر پێوسیت ناكات لێرە دایبنێم وە كاتێك ڕەخنەیان گرت بڵێم ئەی ئێوە چیتان كردوە؟؟
وێبداڕشتن پەیمانێكە لەنێوان داواكەر و دروستكەر یان چێكەر پەیوەندی بەكوردستان و كوردایەتی‌یەوە نی‌یە.
گیرفانم بۆ هیچی نەدوریوە!!

هەربژین

کاک سیا گیان سەڵاو !
عەزیزم من تەنها مەبەستم ناوەڕۆکی سایتەکە بوو کە باسی ئەودونیا و ئاخیرەت و شتی وا دەکات کە بە بڕوای من خزمەت بە لایەنێکی توندڕەو و خەتەرناک دەکات بۆ سەر عەقڵی خەڵک.
بەڵام لە هەموو حاڵەتەکاندا مرۆڤ زۆر ئازادە چ کارێک دەکات تەنها مەرجیش ئەوەیە کە زیان بە خەڵکانی تر نەگەیەنێ.
لە گەڵ ڕێزدا

وێڕای سڵاو و ڕێز
بەر لە هەموو شتێک سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی کاک سیاڕەش دەکەم بۆ هاوکاریکردنم و داڕێشتنی ئەم ماڵپەڕە، چاکەیەکە کە هیچ کات لە یادم ناچێت.
بەداخەوە ماوەیەکە لەبەر سەرقاڵی خۆم کەمتر کاتم هەیە سەردانی کوردئایتی بکەم و بەشداریشم دەتوانم بڵێم نەماوە :( ، بەڵام هەرکاتێک توانیم کارەکانم باشتر بگونجێنم لەگەڵ کاتەکانم ئەوە دڵنیام لەم سەکۆیەدا لەگەڵ بەڕێزانی تر هاوکار دەبمەوە لە خزمەتکردن.
ئەمڕۆ بە سەکۆیەکاندا چوومەوە ئەم ناوەڕۆکەم بینی، کە ناونیشانی ماڵپەڕێکە کە بەندە بەڕێوبەریم.
من نامەوێ وەک هەندێک تەسک بیرکەمەوە و ئەوەی دژی بیرۆکەی من بێ بیدەمە بەر توانجان، ڕێز لە ڕەخنەش دەگرم، چونکە ڕەخنەی بەجێ هاوکاریکردنە و کارەکانی من بەرەو پێش دەبات.
جێگای شانازیشە کە ناوی ماڵپەڕەکە بە ناوی سەرکردەیەکی لێهاتووی وەک سەلاحەددینی ئەیوبی‌یە، جێگای داخیشە کە چەند ڕۆژێکە کێشەیەکم بۆ دروست بووە ناتوانم ماڵپەڕەکە تازە بکەمەوە، کە بە پشتیوانی خوا بەزووترین کات چاکی دەکەم.
ئەوەشی کە بە هەبوونی ماڵپەڕێکی وا نیگەرانە ئەوە هەڵەی منی تیا نییە، بەڵکو خۆی بە هەڵە چووە و دەبێ فێری ئەوە بێت کە ڕۆشنفکتر بێت و ئازادیخوازانە بیرکاتەوە.
هیواداریشم ڕۆژێک بێت ئێمەش بتوانین ڕێزی بیرو ڕای جیاواز بگرین و مافی بەرامبەرەکەمان پێشێل نەکەین.
سوپاس
بیلال کوردی

وەلا كاكە بیلال زۆر زۆر زۆر بە جوانی وەڵامی ئەو كەسانەت دایەوە بەراستی تۆ كەسی رۆشنبیرو لێهاتووی نەتەوە دۆست و ئاین ەپەروەری
زۆرم لاسەیر بوو وەكو ئەو كەسانەی تر كە چۆن كاك سیا ئەو كارەی بۆ كردویت بەڵام وا ئێستا زانیم كاك سیا لەسەر حەقەو تۆ شایەنی زۆری تری

ئەوەی پێی وابێت ئازادی لە مەودای دین جێگای دەبێتەوە ئەوە زۆر هەڵەیە دین شتێکی ڕەهایە هیچ ناهێڵێتەوە بۆ بەرامبەر
پێم سەیرە کاک کوردی باس لە ئازادی دەکەیت باسی ڕێزگرتنی بەرامبەر دەکەیت

ان دین عنداللە الاسلام
جگە لە ئیسلام هەموو دینێکی تر رەفزه ئەوەیە ئازادی کە تۆ باسی دەکەیت

ڕۆژگارێکی سەیرە گوڵم ......‌

سڵاو و ڕێز دووبارە
سوپاس کاک ئیسلام و کاک تێکۆشەر

یەکەم جار پێم وایە کاک سیا زۆر لەوە تێگەیشتووترە کە خەڵکی لێرە و لەوێ ڕێگای بۆ دانێن کە چی بکات و چی نەکات.
دووەم ئەوانەشی کە پێیان سەیرە ئیسلام باسی ئازادی و ڕێزگرتنی بەرامبەر... هتد دەکات ئەوە تێنەگەیشتوون لە ئیسلام چونکە ئەگەر تێبگەیشتبوایانە ئەوە ئاوها واقیان وڕ نەدەما.
من وەک ڕێزگرتنێک لەم سەکۆیە پێم خۆش نییە شتی زیاتر لەسەر ئەم بابەتە بنووسم.

بیلال کوردی

من له سە رنجەکەمدا هیچ توانج و سوکایەتیەکم نەکردوە، من وتم ئەو سایتە زۆر تر باسی مردن دەکات وەک ناوەڕۆکەکەی دیارە، من سەد پلە موخالیفم بەو جۆرە سایتانە ئەوەش لوتکەی ئازادیە و مافی خۆمه. ‌ پێشم وایە ئازادی لە هەر کوێدا جێگای بێتەوە لە دیندا جێگای نابێتەوە، دین هەموو مرۆڤەکان بە کوێله(عەبد)‌ دەزانێ
ان الدين عند الله الاسلام ومن يبتغ غير الاسلام دينا فلن يقبل منه وهو في الاخرة من الخاسرين.
لە گەڵ ڕێزدا

من زۆر لەوە بچووکترم ڕێگا بۆ خەڵک دابنێم بە تایبەت یەکێکی وەک وکاک سیا ئەوەندی من نوسینەکانیم خوێندبێتەوە کارەکانیم دیبێت. ئەو خۆی سەربەستە چی دەکات بەڵام ئەوەی من مەبەستم بوو ئەو کارەی لەگەڵ ڕابردووی یەک ناگرێتەوه
ئەگەر ئەویش وەک من ڕای نەگۆڕیبێت‌ :)
بەڵام کاک کوردی حەز دەکەم تێمانگەیەنیت ئازادیەکانی ئیسلام دەیدات بەمن چین؟ ئەوەی ئێستا من نوسیومە لە ئیسلام قبوڵە ؟ بێگومان نەخیر بە دەستان بێت نایەڵن ئەو دوو دێڕەش بنوسین من خەفەت بۆ ئەوە دەخۆم تەکنەلۆژیای کافران"بە قەولی موسڵمانان" چ کارێکی بە نیشانە گەورەکانی ڕۆژی دوایی هەیە یان نیشانە بچوکەکانی ڕۆژی دوایی بە دەنگی مامۆستا سەید ئەحمەد عەبدولوەهاب!!
دوایی سەلاحەدینی ئەیوبی خۆی جێگای پرسە !

کاک سیروان و کاک تێکۆشەر
تێنەگەیشتن لە ئیسلام دوو ئاراستەی زۆر پێچەوانە بەڵام بە ئەندازەی یەک ترسناکی لێ دەکەوێتەوە کە یەکێکیان کافر بوونە پێ‌ی، یەکێکی ترشیان توندڕەو بوونە، کە ئیسلام بێ بەشە لە هەردووکیان. هەڵەیەکی گەورەش کە زۆر خەڵک تووشی بوون ئەوەیە کە تاک دەکەن بە پێوەر، دیارە کەسیش بێ هەڵە نییە، بەڵکو ئەوەی کە بێ کەم و کوڕییە ئەوە ئیسلامە نەک موسوڵمان.
من ئێستاش سوورم لەسەر قسەکەم تێنەگەیشتن لە ئیسلام ئەو ڕق و کینەی لە دڵ دروست کردوون، چونکە ئەوەی کەمێک لەم ڕاسیتی‌یەی کۆڵابێتەوە ئەوە خاوەن بیروڕایێکی ترە.

کاک سیروان کەس بۆی نییە ئازادی تۆ پێشێل بکات، بۆشت هەیە دژی شتێک بیت، بەڵام لەوەدا بەهەڵە چوویت کە دەڵێی ئازادی لە ئیسلامدا نییە، ئەگەر نەبێت من یەکەم کەس بم کە لێ‌ی پاشگەز ببمەوە.
بیلال کوردی

وەڵا منیش واتێگەیشتوم کەلەهیچ دینێک ئازادی نی‌یه نەک هەر لەدینی ئیسلام
جابۆیه کاک بیلال ئەگەر بەئەرکی نازانی تۆزێک باسی ئازادی مرۆڤمان بۆ بکەی لەڕوانگەی ئیسلامەوه زۆر چاک دەکەی کاکەگیان .
زۆریشم پێخۆشه بزانم بۆ ئەو ‌ناوەت لەخۆت ناوه (بیلال کوردی)ئایه لەناو کوردا کەسێک نە‌بوو وەک (بیلالی حەبەشی) پێی موعجیب بیت لەڕوانگەی جەنابتەوه .

سڵاو
نا بەڕێزان من وەكو خۆم پێم وایە ئێستای میللەتەكەمان پێویستی بەوەرچەرخانە، جا ئەگەر ئەو وەرچەرخانە بەبۆنەی ئاینێكەوە بێت(نەك ئاینی سیاسی) ئەوە دەكرێت بەسوود بگەڕێتەوە بۆ نمونە بازۆر دوور نەڕۆین ئەو توركیایەی تەنیشتی خۆمان لەڕابوردودا و دەوڵەتی فاتمی لەمیسر...هتد. بەڵام ئاینی سیاسی دیكتاتۆر و ڕەشەكوژی و قەڵاچۆكردن دروستدەكات وەكو ئیمپریالیستی ئێستا كە قۆرخكردنی ئاینێكی ترە. كەهەمووشمان باش دەزانین ئەو شوێنانەی بەقسەی خۆیان ئازادی بۆ دەبەن سەر بەو ئاینەن دووربێت یان نزیك هەردوو مەبەستەكە دەپێكین:
مەبەستەكانیش بەگشتی دیارن
١. خوڵقكردنی كەش و هەوایەكی ئازادی كارتۆنی كە تەنها خزمەتە بەتلیاك و فلیمی ڕووتی ناو مۆبایل و دەرپەڕینی كۆمەڵگا و زانستگایە لەگاسكەی خۆی.
٢. مژدان لەسەروەت و سامانی نەتەوەیی ئەو خەڵكە بەناوی كەگوایا باری ئاسایش ناجێگیرە و ناتوانرێت وەكو وڵاتێكی سەربەخۆ خۆیان بڕیاری گەل بۆ گەل بكەن‌.
٣. دروستكردنی تاخم تاخم لەهەردوو بیروڕای دژبەیەك هەم لەنێوان تۆڕە تیرۆریستیەكان بۆ داردەستی خۆیان دژی میللەت و ئاینی خەڵكەكە، هەروەها لەنێو پایەی دەسەڵاتدا كەسانی كاسەلێس و نانیشتیمانی دروستكردن بۆ وەدیهێنانی ئەو ئامانجەی كەخۆڵ بكرێتە چاوی ئەو خەڵكەوە تا ئەو ڕۆژەی بەڕاستی خۆڵ دەكرێتە چاوی و ماڵئاوایی لەژیان دەكات.

مەحوی ئەفەرمێ٭٭

بەجێ نایا دەبێ ڕوو بكەینە سارا
حەقی ئادابی مەجنونی لەشارا
كەچەرخ ئەسكەندەری بینی كەدەردەدارە
وتی: ئەم هەم بووە هەم دەردی دارا

ببورن پەیوەندی بەئایتی‌یەوە نەبوو ئەگەر ناگونجێت كرتەیەك لەسەر (شاردنەوە) بكەن چاودێران.

بژین

کاکە بیلال گیان سەڵاو !
برام من تێگەیشتنم لە ئیسلام ناگەڕێنمەوە بۆ فڵانە توندڕەو یاخود بزوتنەوەیەکی وەک تاڵیبان یان ئەوانی تر.
بۆ ئێمەمانان کە هەموو دیراسەمان بەزمانی عەرەبی بووە و خوێندنمان پڕ بووە لە دەرسەکانی دین و قورئان و حەدیس، لێرەوە ئێمە ئیسلامان ناسی، من لە قورئانەوە ئیسلام سەیر دەکەم نەک لە لایەکی ترەوە باشتریش وایه هەموو کەس وابکات‌. هیوادارم ئەمە نەبیتە هۆی دڵگرانیت .
بە بۆچوونی من نەک هەر ئیسلام بەڵکو سەرجەم مەزهەب و دیانەتەکان پاشماوەی ئەندێشە و بیر و ئەفسانە کۆنەکانن و تەنها بۆ کۆت و دیل کردنی مرۆڤ هاتوون لە ئەنجامی نەگەیشتن لە دیاردە سروشتیەکان و ژیانی مرۆڤ، یان بە قازانجی چینێک یان نەتەوەیەکی دیاری کراو.
لە ئیسلامدا دانانی ئاگر و ئازار و قیامەت هەموو هەڕەشە لە مرۆڤ دەکەن و دەست و پێی دەبەستنەوەو دەبنە لەمپەر لە بەردەم پێش وەچوون ئەفرادنیاندا.
ئەلف و بێی ئازادئ ڕەخنەیە لە دیاردەکان ،ئازادی بریتیە لە پرسیار، ئایا ئەمانە چەند لە دین بەگشتی و ئیسلام بەتایبەتی ڕێپێدراون جێگەیان دەبێتەوە؟؟
((تەواو موخالیفم بە بیر و بۆ چونەکانت بەڵام بەهەموو توانامەوە دەجەنگم تا دەریان ببڕی))ئەریک فرۆم
لە گەڵ ڕێزم بۆ هەمووتان

سڵاو
ئازادی لە ئیسلامدا هەیە زۆریشە
بەرێزانم زۆرم ەپێ خۆشە كاتێك عەوداڵی راستین و حەز ئەكەن تێ‌بگەن و ئەەپرسن لە بارەی اسلامەوە بەس ئەگەر ‌پێتان باشە هەر لەسەرەتاوە خۆتان یەكلایی مەكەنەوە كە اسلام وایەو وا نیە یان بڵێن ئازادی تیا نیە. ئەگەر وابێت ئەوكات ئێمە ەپێویست ناكات هیچ بڵێین
ئەگەر حەز بكەن و پرسیارەكەتان بكەن بڵێن ئێمە وا هەست ئەكەین ئازادای تیا نیە ئەوكات ئەتوانین ئێمەش شتێك بڵێین.
ئەگەر لێم قبوڵ بكەن و ئازادیم‌ پێ بدەن كەمێك ئەنوسم لەسەر ئەو ‌پرسیارەی ئێوە
سەرەتا با من هەندێك نمونەی قورئایتان بۆ بهێنمەوە

**قل يا أهل الكتاب تعالوا إلى كلمة سواء بيننا وبينكم ألاّ نعبد إلاّ الله ولا نشرك به شيئاً ولا يتّخذ بعضنا بعضاً ارباباً من دون الله»

ئەوە زۆر بە جوانی باس لەوە ئەكات كە ئێمە ئازادی ئێوە ئە‌پارێزین و حەز ئەكەین بەینمان هەبێت و نەیوتوە ئەتان كوژین ئەگەر اسلام نەبن

**انّ أكرمكم عند الله اتقاكم
كاتێك ئەڵێت اسلام هەڵبژێرن و لەهەموو دینەكانی تر بێنە سەر ئەو دینە ناڵێت ئەویە هات ئیتر تەواو و بەهەشت چاوەرێیەتی نا بەڵكو ئەو ئایاتەی هەیە كە باشترینتان ئەوەیە كە تەقوای هەیە. كەواتە كە وتراوە وەرنە سەر اسلام بە مانای ئەوە نیە ئەوەی هات ئیتر خوا لی رازی بێت و بە تەنها موسڵمان بونی بەڵكو ‌پێویستە تەقوای هەبێت و بە تەقواكەی لای خوا باشە.

**لا اكراه في الدين قد تبين الرشد من الغي
ئەی ئەو ئایەتە چۆن لێك ئەدەنەوە . ئەڵێ هیچ وەرنە سەر دینی اسلام بەڵام ئەوەتا ئەوترێت كە بە زۆر نیە. كام لا ئەو ئازادیەیەی تیایە؟

**ألم تر أن الله يسجد له من في السماوات ومن في الأرض، والشمس والقمر والنجوم والجبال والشجر والدواب وكثير من الناس وكثير حق عليه العذاب

لێرە سەیر بكەن كە هەموو دروستكراوەكانی خوا سوجدە ئەبەن بۆ خوا لەم دونیایە تەنها و تەنها مرۆڤە عەقلی ‌پێ دراوە و ئەتوانی كافر بێت و ئەتوانێت موسڵمان بێت بەزۆر نەوتراوە تۆ هەر ئەبێت موسڵمان بیت.

**‌اسلام ئەڵێت ئەوانەی وەكو ئێوە كە ئەیانەوێت لە اسلام تێ‌بگەن و یاخود تەنانە ت كە نایەنەوێـ تێ بگەن ئەوە هەر چۆن بوە بە جوانترین شێوە قسەیان لەگەڵ بكەن نەوتراوە بیان كوژن كە ئەبنین لەسەر ئەوشتانە خەڵك خەڵك ئەكوژرێت ئەوە اسلام نیە ئەوە ئەوانەیە كە بەكاری ئەهێنن بۆ مەرامی خۆیان
فەرموو چۆن باسی گفتو گۆ ئەكات ؟
اُدع إلى سبيل ربك بالحكمة والموعظة الحسنة، وجادلهم بالتي هي أحسن

ئەمانە چەند بەشێكی بچوكن لەو دەریایە ئەگەر حەزتان لێیەو ‌پێتان خۆشە زۆر شت هەیە لە اسلام لە زۆرمان شاراوەیە یاخود نارشین كراوە بەڵام خۆی هەر جوانەو هەر بە جوانیش ماوەتەوە

سەڵاو کاک ئیسلام !
چاوەکەم سەرەڕایی ئەوەی ئایەتەکان زۆریان مەککین و دواتر ئایەتەکانی مەدینە لەمانە زۆر توندتر هاتوون بەڵام هەر باس ئەهلی کیتابە، مؤمنە .
دوو مانگ پێش ئێستا مامۆستایەکی جامعەی ئەزهەر (دکتور حەنەفی) کە نزیکەی 30 ساڵە دەرسی بە قوتابیانی ئەزهەر دەڵێتەوە وتی قورئان سوپێر مارکێتە چیت بوێ تیایەتی، بەڕاستیش وایە بروانە: لاکراە فی الدین.... یان فمن شاء فالیومن ومن شاء فالیکفر.
دیسان بڕوانە: واقتلوهم حیث وجدتمونهم... یان واعد لهم ان استطعتم من قوة ورباط الخیل ترهبون بە عدواللە و عدوکم.
جا برا هەر خوا نزیکەی 100 ناوێکی هەیە هەر ناوێکی تەعبیر لە شتێک دەکات لە شوێنی جبار و متەکەبیرە لە شوێنی ماکرە و لە شوێنێ تریش کریم و ڕحیمە.
ئیسلام و هەر بزوتنەوەیەکی تر لە دەسەڵاتدا دەناسرێ نەک لە کاتی ئۆپۆزیسۆنییدا.
کەس نیە نەزانێ حوکمی کە سێک کە نوێژ تەرک دەکا لە ئیسلامدا چیە چ جای ئەوەی کەسێک بڕوای بە خوا نەبێت.
هیوادارم دڵت گەورە بیت و قسەکانم بیزارت نەکەن.
زۆریش لە سەری ڕۆیشتین رەنگە برادەرانی ئەدمین لیمان توڕە بن بەتایبەتی باسەکەمان زۆر لە ئای تی دور کەوتەوە.

نا ببورە لێت بێزار نابم و برای منیت
ئەگەر برادەران رێگە بدەن من وەڵامت ئەدەمەوەو بۆت رون ئەكەمەوە....

کاک ئیسلام براکەم من مەبەستم ئەوه نەبوو لەپرسیارەکەم کەواتۆ بێی کۆمەڵێ ئایەتم بۆ بنوسی و بۆم تەفسیر بکەی بەئارەزوی خۆت و بڵیی ئەها ئیسلام جەند لایەنگری ئازادی مرۆڤه لەکاتێکا ئەگەر هەر لەقورعان ورد بیتەوه ئایەتی دژە یەکی زۆر تیایه کەمن لێره نامەوێ نمونەت بۆ بێنمەوەو درێژه بەنوسین بدەم بەڵام هەر وەک کاک سیروان وتی بەڕاستی‌ قورئان سۆپەرمارکێته بەهەر حاڵ من مەبەستم نمونەی زیندوو بوو که باس ‌لەسەر ئەرزی واقح بکەی نەک خەیاڵ من بڕوا بەتیۆری ناکەم ئەگەر کرداری لەگەڵ نەبێ حیزبی بەعسیش کەسەدام سەرۆکایەتی دەکرد بڕۆ کتێبەکانی بخوێنە‌وه زۆری باسی ئازادی‌و خۆشی بۆ مرۆڤ تیایه بەڵام سەیری پاشماوەکەی که چی بۆ بەجێ هێشتین من تەنها یەک نمونەی ئیسلامت دەدەمێ ئەوێش بۆ نمونه هەرکات پێغەمبەر یان هە‌ر یەکێ لەهاوڕی ‌یانی چوبن بۆ غەزا یانی داگیر کردنی شوێنێ خۆت باش دەزانی چیان کردوه موڵکو ماڵی ئەو خەڵکەیان هەموی داگیر کردوەو ئافرەتەکانیان بۆ خۆیان وەکو دەسکەوتی شەڕ لەقەلەم داوەو حەڵاڵیان کردوه ئەو پێغەمبەرە داوێن پاکەی کەجەنابت ئامادەی خۆتی لەپێناودا بدەی بەکوشت جاری واهەبو‌وه شەست حەفتا یافرەتی بۆ خۆی گلداوەتەوه لەهەرەجاوانەکان باشه عەدالەتی ئەمه لەکوێ‌دایه ئایه ئەمه بۆتۆ لەم ڕۆدا چۆن جێی قبوڵه ؟