تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

پاسوۆرد ئاشکراکردن

hemen_7

Hemen_7

بڵاوکراوەتەوە

2006/11/02

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔11۔ )

بەڕیزان لە یاهوو پاسوۆرد سەیڤە بەڵام لە بیرم نەماوە، وە هیچ شتێکی لە بابەتی پرسیارو وەڵامەکەشم بیر نەماوە.
یانی ناتوانم پاسوۆرد بگۆرم، وە هەرچی پرۆگرامی لە با‌بەتی asterwin ـــە http://www.nirsoft.net/utils/asterwin.html تاقیم کردەوە بەڵام نیشانی نادات، هی پرۆگرامەکانی کەی وەک پاڵتاڵک و هتد نیشان ئەدات،
چارەمان چیە؟

سڵاو كاك هێمن!
ئەوەی پرسیارەكە تۆ ئاماژەت پێ كردووە لەبیرم بوو ، هەندێ لە Help م خۆیندەوە باسی ئەو پرسیارەیان نەكردبوو وام زانی هەر لە هۆتمایل دەیەوێت.
ئەگەر ئەوەش نەویستایە تا ئەلتەرناتیڤ ئێ مەیلت لای یاهوو نەبیت ،پاسوۆرد بۆ كوێ بنێرن.
كاك هیمن باوڕناكەم چاری هەبێت .
[url=http://www.crackpassword.com/]بزانەلیرە[/url] چاری نی یە.

سڵاو كاك هێمن!
دەتوانی داوای پاسوۆردێكی نوێ بكەی، هەر له یەكەم لاپەڕەی یاهوو مەیل لەخوارەوە نوسراوە.
Forget your ID or password
كرتەی لەسەر بكەو بەردەوام بە ئیتر ووشەیەكی نوێت بۆ دەنێرن.

نازانم كاك هێمن گەر مەبەستت Yahoo mail بێت.

لەگەڵ ڕیزم

وەک کاک سەفین ئەڵێ بەسەر هەموومان هاتوە ئەوا بەسەر تۆش هات کاک زەندی!
ئاخر بەڕیزم من هیچم بیر نەماوە، کاتێ داوای پاسوۆردی تازە ئەکەی ئەبێ وەڵامی پرسیارەکەت بزانی، یا پاسوۆردە کۆنەکەت بزانی بۆ ئەوەی بیگۆڕی بە دانەیەکی کە. بەڵام من هیچیانم بیر نەماوە، تەنها لە یاهوو مەسنجەردا سەیڤە ئەتوانم بچمە ناو و هیچی کە
لەگەڵ ڕێزم

سلاو كاك هێمن!
چارەیەكم لایە بۆ بینی پاسوۆردەكەت ،بەڵام بەمەرجیك Firefox دەمەزرێنیت، ئەو كات هەرچیت هەیە لە IE ئیمپۆرتی دەكەیت بۆ FF . ئاگاداربە ئیمپۆرتی پاسوۆردی سەیڤت لەبیر نەچێت.
پاشان
Tool - Option - security- پاشان لەخوارەوە
Show password كە كرایەوە ،هەمو ئەو پاسۆردانەی كەلە IE سەیڤت كردوون دەردەكەون، كەدەركەوت ئیشارەتی هەریەكیان بكەو جارێكی تر Show Password. ئیتر پاسوۆردەردەكەوێت.
زۆر هەوڵم دا لە Opera ڕێگا نادات ،بەلام Firefox كارەدەكرێت زۆر بەئاسانی.

لەگەڵ ڕیزم

من کێشەم لە یاهوو مەسنجەرە کاک زەندی نەک IE
سوپاس

سڵاو کاك هێمن.
پڕۆگرامی seepassword بەکار بێنە زۆر سەرکەوتووە.
لەم بەستەرەی خوارەوە دەتوانی دایبەزینی.
لە گەڵ ڕێزم..

http://www.seepassword.com/

كاك تۆ نوسیوتە پاسوۆردت سەیڤ كردووەو لەبیرت كردووە ،باشە ئەی تۆ بە چی دەچی بۆ Yahoo ،ئەی بە IE ناچیت، ئەی ئەو پاسۆوردانەی كەسەیڤیان دەكەیت ، IE نایهێنیتەوە بیرت.
ئێ IE ش لەشوێنیكی شاراوە‌دا Save یان دەكات ، بەڵام لە IE دا ناتوانی بیان بینیت. بەو ڕێگەیەی من ١٠٠٪ پاسوۆردەكەت دەبینیتەوە.
ئیتر نازانم من باسی كێشەی IE نەكردووە.
من خۆشم پاسۆردی بانكم سەیڤ كردبوو وەك تۆ لەبیرم نەمابوو بە Fire fox پاسوۆردەكەی خۆم خوێندەوە. دواێی Firefox م لابرد.

تاقیكردنەوەش چاكترین بەڵگەیە.

کاک هیوا هەموویم بەکار هێێناوە هیچیان لەگەڵ یاهوو مەسنجەر کارناکەن، سوپاس بۆ تۆی گوڵ.
کاک زەندی مەسنجەر براکەم من کەی باسی IE کردوە!

لەیەك تێناگەین .باكاتی خۆشم بەفیڕۆ نەدەم.

سڵاو و ڕێز

کاک هێمن

نامەیەک بۆ یاهوو بنێرە بە ئیمەیلێکی تازە
زانیاری تەواوی خۆت بنووسە
داوای پاسۆوردت بکە

موشتەریەکم یاهووی هاک کرابوو به پێی ڕێنمایی من بەم شێوەیە هێنایەوە

کاتیک پاسۆورد دادەنێن با لە نێوان 2 نیشانه بێت بۆ نموونە *washiarkurd1*

سەرکەوتووبن

ببورە كاك هێمن ماوەیەكە نەخۆشم تەركیزم تێكچووە، وام زانی مەبەستتت Yahoo mail نەك پرگرامەكەی Yahoo Messenger.
ئەو وەڵامانەی سەرەوەی من بۆ Yahoo mail دەگونجێت.
بێگومان پرۆگرام هەیە ئەو كارەش بكات ،كاتی خۆی لێرە پرۆگرامیكم بینی ناوەكەی وەك ئەوەی كاك هیوادایناوە ،شتیكی وابوو، وەك زەڕەبین دەتبرد بەسەر ووشەنهێنیەكان ، ئیتر بەڕوونی دەردەكەوت زۆر سەركەوتوش نەبوو.

ئەو پێشنیارەی كاك ووشیارم پێ باشە.

لەگەڵ ڕیزم