تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

هۆی چی یهIE‌ لەپڕ دادەخرێتەوە بێ ئەوەی بتوانیت ناوەڕۆک ببینیت؟

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2006/10/31

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔14۔ )

ئازیزان سڵاو
لەگەڵ هاوڕێ یەکم لە بەریتانیا بە ئێم ئێس ئێن قسەمان دەکرد ..لەپڕ پەیوەندییمان پچڕا.، تەلەفۆنی بۆکردم کە ئێستا هەرچی دەکات ناتوانێت بێتەوە سەرخەت ئەمە ماوەی چەند ڕۆژێکه وایە‌..کێشەکەی ئاگرەدیوار نییە ئەمەیان دڵنیاین. نمونەی کێشەکە بەم جۆرەیە.

کە ئێم ئێس ئێن دەکا‌ته وه ‌دەکرێتەوه تائەوکاتەی دەچێتەسەرهێڵ( بۆنمونە دەبینێت کێ لەسەر هێڵە)‌ له گەڵ کردنەوەی دادەخرێتەوە بێ هیچ پەیامێک وە که IE‌ ده کاتەوە بەهەمان شێوە تا خەتە سەوزەکەی خوارەوەپڕدەبێتەوە کەلەگەڵ کرایەوە ئەویش لەسەرشاشە نامێنێت ..واتە لەگەڵ کردنەوەیان لەپڕ لەسەر شاشە نامێنن.
بەڵام بۆ ئەپ دەیت کردنی بەرنامەکان بۆنمونە کاسپەڕسکای زۆر ئاساییە.. تەنها ئەم دووانە دادەخرێنەوە. و ئەتوانێت هەموو شتەکانی تر بەئاسایی بکات.

هەندێک لەدۆستانمان پێیان وایە ڤایرۆس بێت، بهڵام سکان دەکات هیچ نادۆزێتەوە.
پرسیارەکە ئەوەیە چیبکات تابتوانێت IE یان مەسەنجەر بچنەوە دۆخی ئاسایی خۆیان‌.
لەگەڵ ڕێز.

ویندۆسەكەی كۆپی یە؟.
update ی ویندۆس دەكات یا لەسەر ئاوتۆ دایناوە؟.
هەوڵتان دا MSN لابەرن و دایمەزرێننەوە؟.
IE 7 یا IE 6 بەكاردێنێت ؟.
با skype تاقی بكاتەوە بزانە هەمان كێشەی هەیە ؟.

ئاسان نیە بزانرێت كێشەكەی لەكوێ دایە تا ئەو زانیاریانەی سەرەو زۆری تریش لەوانە هێڵی ئینتەرنێت كەی ، هاردەكەی جێگەی بەتاڵێ زۆرە.

كاسپێر سكای ئەنتی ڤایرۆسیكی زۆر باشە ، بەڵام دەتوانێ بە Safe mode سكانێك بكات بۆ ئەوەی ئەگەر ڤایرۆس بێت و دامەزرابێت ،كاسپێریش لەتاقی كردنەوەی ئەم مانگەدا ٢ ڤایرۆسی وون كردبوو.

F8 دابگرێت لەكاتی ڕیستارتكردنەوە بۆ ئەوەی بە سەیف مود بچێتە ناو ویندۆس.

سەركەوتوبن

کاکە زەندی
سڵاو بەڕێزم جەژنیشت پیرۆزبێت..هەرچەندە چەند ڕۆژێک ڕابردوە.
بفەرموو بۆهەندێ وەڵام.
ویندۆزەکەی ئەسڵییە و بێکێشەیە،
نەخێر MSN ی لانەداوه زۆر بێکێشە کاری دەکرد. وە ئەگەر لایشی بدات ناتوانێت دایبگرێتەوە!
IE 6 بەكاردێنێت وه ناتوانێت skype ‌ دابگرێت لەبەرئەوەی فریاناکەوێت لاپەڕەی IE ببینێت یەکسەر دادەخرێتەوە.
بۆupdate ی ویندۆس نازانم لێم نەپرسیوە.
من دڵنیام هاردەکەی بەڵی جێگەی زۆرە. سەبارەت بە هێڵی ئینتەرنێتەکەی کێشەی نی یە.بۆسکانکردن بە Safe mode هەر یەکەم ڕۆژ بە کاسپەڕسکای لە ‌Safe mode سکانی کرد بەڵام هیچی نەدۆزیبووەوە،
من ئەمەوێت بپرسم بەڕای تۆ ( کاسپەڕسکای وNOD32 ) کامیان زۆر باشن هەرچەندە NOD32 سوکترەو کۆمپوتەر هیلاک ناکات،بەڵام لەم دوانە باشتر چی یە؟
ڕێزم دووبارە

من خۆم كاسپێرسكای بە‌كاردێنم ، بەڵام تا بەرواری ئەمڕۆ هیچ ئەنتی ڤایرۆسێك لە Nod32 ی نەبردۆتەوە ، ئەوا بۆ چەند ساڵێكە هیچ ڤایرۆسیكی وون نەكردووە خێراترین ئەنتی ڤایرۆسیشە ، بەڵام من ئارەزووم لەبەكارهێنانی Nod نیە.

ئێستاش من گومانم هەیە كە كاسپێر هۆكارە بۆ ئەو كێشەیە ، با لای كاتژمێرەكەوە كلیكی ڕاست لەسەر ئەنتی ڤایرۆس بكات پاشان Exit وە دوای ئەوە دیواری ئاگرین بەهەمان شێوە پاشان ئەگەر ئایكۆنی MSN لای كاتژمێرەكەی دیارە بائەویش هەر Exit بكات پاشان بچێت بۆ كۆنترۆڵ پانیل لەكوێ پرۆگرام لادەبرێت لەوێ لەسەر MSN لای نەبات چەینچ بكات واتە Repair ێكی MSn بكات.

هەندێ هەنگاویش هەن لە Security لە Option ی IE , بۆی هەیە ئەوەش ئەو كێشەیه ی بۆ چارەسەر بكات.
Tool -Internet option - Advanced پاشان لەبەشی Security ئیشارەتی بەرانبەر SSL 2.0 لابدات SSL 3.0 ئیشارەت بكات Apply -
OK ڕیستارتێك بكات.
داوای لێبوردن دەكەم لەهەڵەی وەرگێڕان ،چونكە ویندۆسەكەم ئیگلیزی نیە.
بەهیوای چاك بوونی كێشەكەی.

ئەوەندەی من بزانم چونکە پێشتر کێشەی وام تووش بوە لەوە ئەچێت هۆکەی سپایوێر یان تروجانی زیان بەخش بێت

سڵاو و ڕێز

هیوادارم چارەسەری بکات

http://www.windowsmarketplace.com/details.aspx?view=info&itemid=20308

http://www.download.com/3000-2144-10045910.html

سەرکەوتووبیت

برادەران ئەوەتان خوێندۆتەوە كە كەئەنتی ڤایرۆسەكەی Kaspersky یە ، ئێستا هەر ٢٠٠٦ ە ، ئەوەش پارێزەرێكی زۆر بەهێزی سپای وایەرو ئادوایەرە.

جارێ دەنگی نیە ،بەڵكو چاكی كردبێت ، لەوانەیە كێشەكەی ئەو پەیوەندی كردن بە ئەنتەرنێت بێت.

برایانم سلاو
زۆرداوای لێبووردنتان لێدەکەم کەماندووبوون دەستان خۆش.
کاکا هاوسەر بەراستی کاسپەڕسکای ئینتەرنێت سیکوریتی هەیە و هەموویشی ئەکتیفە واتە لەسپایوار ناترسین سپایوارە دکتۆری تازەشی هەیە.

کاکە وشیار سڵاو گیانەکەم ...لەڕاستیدا ئینتەرنێت کەدەکرێتەوە یەکسەر دادەخرێتەوە دیارە ناتوانێت سود لە هاوکارییەکەت ببینێت. دەست و چاوەکانت خۆش.ئەگەر چارەسەرێکی ترت لابێت؟
کاکە زەندی گیان بەڕاستی ئەو برایه، دوێنێ شەو بەمنی ووت دەیبەم بۆ وەستای دەرەوە منیش ئەمڕۆ درەنگ هاتمەوە ئیتر نازانم بەچی گەیشتووە. ئەوانەی تۆ نوسیبوتن هەمیی کردوە بێ سودە بەڵام زانیاریتان بۆ دەنوسم هەرچیم بەرگوێکەوت وەئەگەر ئێوەش شتێکی باشتر دەزانن بۆ زانیاری هەموولایەک سودی خۆی دەبێت بابەتەکە بەبۆچوونەجوانەکا‌نتان دەوڵەمەند بکەن.
ڕێزم بۆ هەموولایەکتان.
هەربژین.

سڵاو
برایان ئەم بەڕێزە کێشەکەی هەروەک خۆی ماوەتەوە !
بردویەتی بۆدوکانێک باوەڕ دەکەن بۆی چاک نەکراوە!، وەستاکە پێی ووتوە ڤایرۆس نیه ‌ڕەنگە سیستەم زیانی پێگەیشتبێت‌ بەڵام ووتویەتی من ناتوانم چاکیبکەم (بەڕاست ئەمە حیکمەتە) وەستا نەتوانێ ! بە س ئەم فۆڕماتی قبوڵ نەبووە.
وە بەهیچ جۆرێکیش سیستەم ناتوانری بگەڕێتەوە بۆڕابردوو ، ئێسات تۆپەکە هاتۆتەوە لای خۆتان ڕاتان چی یەو چی دەکرێت؟
هرچی شتیتر هەیە هەمووی ئاساییە خێرای و کارکردن ئاپدەیتی پرۆگرامەکانی تر هەمووی ئاساییە!.
لەگەڵ ڕێز.

Repair چارەسەری ئەکات. ویندۆز Repair

برا گیان لە کۆمپیوتەرێکی تر بۆی دابەزێنەو بۆی بگوازەوە

برادەران سڵاو

کاک هێمن گیان ئایا ویندۆز Repair مەبەستت ئەوەیە کەWindows CD بخاتە ناوPC دوای ڕیستارت بکات و دواتریش R هەڵبژێرێت بۆ چاککردنەوەی یان بەڕێزتان ڕێگایەکی ترتان مەبەستته(من خۆم ئەم کارەنازانم بکەم) بۆیە‌ ئەگەر زیاتر ڕوونی بکەیتەوە بەڕێزم.

کاکە وشیار بەڕاستی ڕای جەنابتانم پێ ووت بەڵام شانسی ئەو هاوڕێکانی دوورن لێوەی تا دایبگرن و دواتر لەسەر CD بیانسوتێنن. هەرچەندە خۆی Ad-Aware SE ی هەیە. سوپاس بۆ ماندووبونت بەڕێزم.

وە بۆ ئاگاداری بەڕێزتان دوای دانانی ‌Windows CD لە درایڤەرئەمەشیsfc /scannow بەکار هێناوە هەر بێ سودبووە.(‌پاک کردنەوەی هەریەك لە فایلەکانی %temp% وهWINDOWS\Prefetch وهTemporary Internet Files‌‌ ئەمانەش هەر بێسوود بوون.
بەڕێزتان بۆچی تر دەچن؟؟
لەگەڵ ڕێز

کەWindows CD بخاتە ناوPC دوای ڕیستارت بکات و دواتریش R
ئەو ڕیگایەئەبێ شارەزایی تەوای لە کۆماندەکان هەبێ.
بەڵام لە هەنگاوی دوای ئەوە پرسیاری لێ ئەکات بۆ دانانی ویندۆز یا ڕێپەیر ئەوکات ڕیپەیر هەڵئەبژێرێ.

http://windowsxp.mvps.org/IEFIX.htm

هەندێ جار یاهوو تۆۆلبار دەبێتە هۆی ئەو کارە تکایە هەرچی توولبارە لە ئیکسپلۆرەر لای بە بە تایبەت یاهوو
Start>> Control Panel>> Add or Remove Programs
Yahoo toolbar