ئینتەرنێت
سڵاو
برایان ..
دوای سرینەوەی نۆرتۆن ئینتەرنێت سیکوریتی و دانانی ئاڤاست ئینتەرنێت نەماوە !
هەرچی فایل و کلیلی نۆرتۆن و سمانتیک هەیە لە Regedit و پرۆگرام فایل و کۆمۆن فایل و هەموو ئەو جێگایانەی زانیومانە دەرمان کردووە دڵنییاین لەوەی نۆرتۆنی تیا نەماوە، هەوڵێکی زۆرماندا لەڕێگای سیدی شەریکەی ئینتەرنێتەوهADSL...KPN هەوڵماندا تا ئینتەرنێت ئینستاڵ بکەینەوە بەڵام بێ هودە بوو مۆدمە کە نادۆزێتەوە یان ئینستاڵی ناکات.
لەگەڵ ئەوەش دا تۆڵباڕ مەبەستمان ئەو خەتە شینەی خوارەوەیە کە کاتژمێروو ستارت ی لەسەرە لەوکاتەی پی سی دادەگیرسێنیت بۆماوە 10 تا 15 خولەك هیچ ناکاتەوە ودوای ئەو فەترەیە ئەنتی ڤایرۆس و شتەکانی تر دێنە سەر خەتەکە وە دەتوانرێت ستارت کلیک بکەین و زۆر ئاسایی دەبێتەوە تانها ئینتەر نێت کارناکات.
کەواتە لێرەدا کێشەکان دیاری کران ...
بۆ ئاگاداریی و زانیاری زیاترتان بە ساڤەمۆدە بە سی دی کاسپەرسکای سکانمان کرد 103 ڤایرۆس و ئادوارەی تێدابوو کە 32 دانەیان لەناو فایلی نۆرتۆنەکەدابووشەو شاد کاک نۆرتۆن!
ئێستا ئەمانەوێت لەبەڕێزتان بپرسین چی بکەین تا ئەو دووکێشەیە چارە سەر بکەین لەگەڵ سوپاسی خاوەن پی سی هیوا و بەندە.
جاوەڕوانی وەڵامین هەر بژین.
> دوای سرینەوەی نۆرتۆن
> ئینتەرنێت سیکوریتی و
> دانانی ئاڤاست ئینتەرنێت
> نەماوە !
IE نەماوە یا ئینیتەرنێت conection ؟
کاکا هیوا واک خۆت ئاماژەت پێکردوە.. وێنەی2 کۆنێکشن لە تاسک بار نیشان دەدات. یەکیان زەربێکی سوری لەسەرە ئەویتر نیشانەیەکی زەردی لەسەرە. کەواتە ئەوەی زەربە سورەکەی لەسەرە زیادەیەو کۆنێکتی نەکردوه ئەوەی نیشانە زەردەکەی لەسەرە ئەوەیان کۆنێکشنەکەیە کە تۆ بەکاری دەهێنی. نیشانە زەردەکەش مانای ئەوەیە کە سیگناڵت نیە.. واتە سیگناڵ لە مۆدێمەوە بۆ کۆمپئوتەرەکە نایەت. تۆ ئەو ڕێگایانە ببڕە.
1- هەرچی فایە وۆڵ و دژە ڤایرۆس هەیە لەکاریان بخە.
2- کۆمپیوتەرەکە بکوژێنەوە، ئەوجا مۆدێمەکەش بکوژێنەوەو بۆ ماوەی 1 تا 2 دەقیقە بوەستە ئەوجا مۆدێمەکە هەڵبکەوە و بوەستە تاکو ئەو لایتە هەڵدەبێت کە نوسراوە ئامادەیە ( بەو زمانەی کە ئێوە بەکاری دەهێنن) لەوەیە 1 دەقە بخایەنێت.
3- هەوڵبدە جارێک بە usb جارێک بەEthernet تاقی بکەرەوە( مەبەستم وایەرەکەی نێوان pc بە مۆدێمەکە).
4- کۆمپئوتەرەکە هەڵبکەوە. بزانە کار دەکات یان نا.
کاک زەندی ببورە من وەڵامەکەی بەرێزتانم نەبینیبوو، وابزانم ئەوەی منیش هەمان مانای وەڵامەکەی تۆ دەگەیەنێت. بەهەرحاڵ خەمی ئەو چەند دەقەیەمە کە بە نووسێنەکەوە ماندوو بووم :)
یا ipconfig /release پاشان ipconfig /renew
هەوچەندە هەمان کاری repair ئەکات. بەڵآم
من پێم وایە ئەوە پەیوەندی بە گۆڕراوی ئای پی یەوە هەیە بۆ نمونە بچۆ سەر
start ---- run -------------- cmd ----------------- لەوێدا بنوسە
ipconfig
بزانە هەمان ئای پی ئەدریسی خۆتە کە هەتبووە گەر وانەبوو لە coniction دا ە دەستی ئای پی ئەدرێسەکەت داخڵ بە بزانە باش نابێت ،من لە هۆڵەندا بۆ هاوڕێیەکم بەو ڕێگایە جاک کرد بە مەرجێک مۆدمەکەت ئۆن لاین ئیش بکات واتە خەتا لە مۆدم نەبێت ،ئەو کێسەیەی تۆ باسی دەکەیت ە firewall سێرڤز پاک 2 لەکاربخات ئەوە من هەر بۆ ئەوە دەچم