تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

ئینتەرنێت

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2006/09/30

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔11۔ )

سڵاو
برایان ..
دوای سرینەوەی نۆرتۆن ئینتەرنێت سیکوریتی و دانانی ئاڤاست ئینتەرنێت نەماوە !

هەرچی فایل و کلیلی نۆرتۆن و سمانتیک هەیە لە Regedit و پرۆگرام فایل و کۆمۆن فایل و هەموو ئەو جێگایانەی زانیومانە دەرمان کردووە دڵنییاین لەوەی نۆرتۆنی تیا نەماوە، هەوڵێکی زۆرماندا لەڕێگای سیدی شەریکەی ئینتەرنێتەوهADSL...KPN‌ هەوڵماندا تا ئینتەرنێت ئینستاڵ بکەینەوە بە‌ڵام بێ هودە بوو مۆدمە کە نادۆزێتەوە یان ئینستاڵی ناکات.

لەگەڵ ئەوەش دا تۆڵباڕ مەبەستمان ئەو خەتە شینەی خوارەوەیە کە کاتژمێروو ستارت ی لەسەرە لەوکاتەی پی سی دادەگیرسێنیت بۆماوە 10 تا 15 خولەك هیچ ناکاتەوە ودوای ئەو فەترەیە ئەنتی ڤایرۆس و شتەکانی تر دێنە سەر خەتەکە وە دەتوانرێت ستارت کلیک بکەین و زۆر ئاسایی دەبێتەوە تانها ئینتەر نێت کارناکات.
کەواتە لێرەدا کێشەکان دیاری کران ...

بۆ ئاگاداریی و زانیاری زیاترتان بە ساڤەمۆدە بە سی دی کاسپەرسکای سکانمان کرد 103 ڤایرۆس و ئادوارەی تێدابوو کە 32 دانەیان لەناو فایلی نۆرتۆنەکەدابووشەو شاد کاک نۆرتۆن!
ئێستا ئەمانەوێت لەبەڕێزتان بپرسین چی بکەین تا ئەو دووکێشەیە چارە سەر بکەین لەگەڵ سوپاسی خاوەن پی سی هیوا و بەندە.
جاوەڕوانی وەڵامین هەر بژین.

> دوای سرینەوەی نۆرتۆن
> ئینتەرنێت سیکوریتی و
> دانانی ئاڤاست ئینتەرنێت
> نەماوە !
IE نەماوە یا ئینیتەرنێت conection ؟

سڵاو و ڕێز

دوای سڕینەوەی نۆرتن با تەواوی ( چوونکە نۆرتن پیسترین ڤایرۆس دەرچوو نەک ئەنتی ڤایرۆس ) دەبێت ڕێستارت بکەیتەوە ئینجا پی‌سی پاک بکەیتەوە ، ئینجا ئەنتی ڤایرۆسی تازە دابنێ.

بەڕێز کاک هیوا

لە ئینتەرنێت ئۆپشن سەیری Connections بکە دڵنیا بە ئەم لاکێشە ی ژێر Dial-up and Virtual Private Network settings بەتاڵ بێت.

Spybot - Search & Destroy http://www.windowsmarketplace.com/details.aspx?view=buy&itemid=20308#productOffers دابەزێنە و لە ناو پی‌سی خۆت دایمەزرێنە و سکانی پێ بکە

سەرکەوتوو بیت

وشیار

سڵاو

کاک هێمن لەڕاستیدا مانای IE نازانم چی یە!
ئەوەندە دەزانم لە لای کات ژمێرەکەوە دوو ئیشارەتی ئینتەرنێتی داوە یەکێکیان زەربێکی سوری لەسەرە ئەوی تریان سێگۆشەیەکی زەردی لەسەرە!
وە کەبەشی ئینتەرنێت دەکەمەوە لەوێ سێ دانەن یەکێکیان هیچی لەسەر نییە.
ئەگەر ڕێنماییەکت هەبوو زۆرسوپاست دەکەین
_________________________________

کاک وشیار سوپاس بۆ وەڵامەکەت .. باڕاستی من نۆرتۆن بەسەرەتانی کۆمپوتەر دەزانم وەك لای سەرەوە باسم کردوە زۆربه ی‌ ڤایرۆسەکان لەناو فۆڵدەری نۆرتۆنەکەدابوون هەربۆیەش لای سەرە بەژمارە ئاماژەم پێداوە تا میوانە ئازیزەکان و ئەوانەی نۆرتۆن بەکاردەبەن بزانن ئەو سودەی نییە کە لێی چاوەڕوان دەکەن.
بە نیسبەت ڕێنماییەکەتەوە داوا دەکەم زیاتر ئاماژەبکەن بەو چارەسەرانەی کە دەکرێت بیکەین چونکە ماڵی خاوەنی کۆمپوتەرەکە ماوەیەك لە منەوه ‌دوورە،
وه ئەگەر بکرێت بە وێنە ڕێنماییەکانم بۆ باس بکەیت چونکە ئینگلیزی نازانم . بەهیوای ماندوتان نەکەین لەگەڵ سوپاس وپێزانینمان..

IE واتە Internet Explorer . ئەوەی كەپێی دەچیت بۆ ئینتەرنێت.
ئەوەی كە زەربە سورەكەی لەسەرە واتە مودێمەكەت كوژاوەتەوە ، مودێمەكەت دابگیرسێنەو پاشان ڕابوەستێ تا پەیوەندی گرێ دەدات بە ئینتەرنێت ،گەر ئیشارەتی زەردی هاتە سەر ئەوا كلیكی ڕاستی لەسەر بكەو Repair یا Reparere ، زمانی كۆمپیوتەرەكەت نەنوسیوە بەهەر حاڵ سێەمیان هەڵبژێرە و كرتەیەكی بە چەپ لەسەر بكە.
پاشان چاوەڕێ بە بزانە ویندۆس دەتوانێت بۆت چاك بكات. ئەگەر نەیكرد ئەوا ڕێگەی تر هەیە ، بەڵام جارێ بزانین چی بەسەردێت.

لەبیرت نەچیت كێبڵی مودێمەكە دەربە تا ٣٠ چركەو دایبگرسێنەوە پاشان ئەو هەنگاوانە بنێ.

ئەم کاتەتان باش

کاک زەندی .. سوپاس بۆڕوون کردنەوەکەت..
برام ئەوەمان کرد بەڵام هیچ گۆڕانێك ڕووی نەدا تەنانەت ناتوانرێت ڤیندۆس فایروال ئەکتیف بکرێت بۆیە ئاماژەم بەوەدا ڕەنگە کار ئاسانی بکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەر لاتان.
ئەگەر ڕێگایەکی تر هەبێت .. سوپاستان دەکەین.

کاکا هیوا واک خۆت ئاماژەت پێکردوە.. وێنەی2 کۆنێکشن لە تاسک بار نیشان دەدات. یەکیان زەربێکی سوری لەسەرە ئەویتر نیشانەیەکی زەردی لەسەرە. کەواتە ئەوەی زەربە سورەکەی لەسەرە زیادەیەو کۆنێکتی نەکردوه ئەوەی نیشانە زەردەکەی لەسەرە ئەوەیان کۆنێکشنەکەیە کە تۆ بەکاری دەهێنی. نیشانە زەردەکەش مانای ئەوەیە کە سیگناڵت نیە.. واتە سیگناڵ لە مۆدێمەوە بۆ کۆمپئوتەرەکە نایەت. تۆ ئەو ڕێگایانە ببڕە‌.

1- هەرچی فایە وۆڵ و دژە ڤایرۆس هەیە لەکاریان بخە.
2- کۆمپیوتەرەکە بکوژێنەوە، ئەوجا مۆدێمەکەش بکوژێنەوەو بۆ ماوەی 1 تا 2 دەقیقە بوەستە ئەوجا مۆدێمەکە هەڵبکەوە و بوەستە تاکو ئەو لایتە هەڵدەبێت کە نوسراوە ئامادەیە ( بەو زمانەی کە ‌ئێوە بەکاری دەهێنن) لەوەیە 1 دەقە بخایەنێت.
3- هەوڵبدە جارێک بە usb جارێک بە‌Ethernet تاقی بکەرەوە( مەبەستم وایەرەکەی نێوان pc بە مۆدێمەکە).
4- کۆمپئوتەرەکە هەڵبکەوە. بزانە کار دەکات یان نا.

کاک زەندی ببورە من وەڵامەکەی بەرێزتانم نەبینیبوو، وابزانم ئەوەی منیش هەمان مانای وەڵامەکەی تۆ دەگەیەنێت. بەهەرحاڵ خەمی ئەو چەند دەقەیەمە کە بە نووسێنەکەوە ماندوو بووم :)

کاک ئاوارە سڵاو
سەرەتا سوپاس بۆ ئەو کاتەی پێت بەخشین!
بەڕێز گیان
دڵنیابە کاتەکەت بەفێڕۆ نەڕۆیشتوە ڕێنماییەکانیشت هەنگاو بەهەنگاو جێ بەجی دەکەین، هەر بۆیەش ئەنجامەکەت بۆنانوسم لەبەر ئەوەی ماڵی کاک هیوا لەمنەوە دوورە ، ئینشەڵا بەیانی ئەنجامەکەی دەنوسم بۆت ئازیز ..ڕێزمان بۆ ماندووبونی هەموو لایەکتان. هەرشادبن.

یا ipconfig /release پاشان ipconfig /renew
هەوچەندە هەمان کاری repair ئەکات. بەڵآم

نا بەپێچەوانەوە كاك ئاوەرە ،من زۆرم پێ خۆشە كەكەسێك كۆمپیوتەرەكەی توشی كێشەكەیك دەبێت ، نەك دوو كەس بەڵكو ١٠ كەس بەیەكەوە وەڵام بداتەوە.
دوو شت گرنگن:
یەكەمیان كێشەی ناوبراو چارەسەر بێت.
دووەم ئێرە دەوڵەمند بێت بە زانیاری و خەڵكانی تریش سوودی لێ وەرگرن.
ئەوكات من دڵ تەنگم كە كێشەیەك بێ چارەسەر بمێنێتەوە.
بۆ كاك هیوا
نازانم Windows Firwall تان ئەكتیڤ كردەوه ، یا وەك خۆی ماوەتەوە. ئایە هەو‌ڵتان دا ئەكتیڤی بكەن له كۆنترۆڵ پانێل؟.

سەركەوتوبن

من پێم وایە ئەوە پەیوەندی بە گۆڕراوی ئای پی یەوە هەیە بۆ نمونە بچۆ سەر
start ---- run -------------- cmd ----------------- لەوێدا بنوسە
ipconfig
بزانە هەمان ئای پی ئەدریسی خۆتە کە هەتبووە گەر وانەبوو لە coniction دا ە دەستی ئای پی ئەدرێسەکەت داخڵ بە بزانە باش نابێت ،من لە هۆڵەندا بۆ هاوڕێیەکم بەو ڕێگایە جاک کرد بە مەرجێک مۆدمەکەت ئۆن لاین ئیش بکات واتە خەتا لە مۆدم نەبێت ،ئەو کێسەیەی تۆ باسی دەکەیت ە firewall سێرڤز پاک 2 لەکاربخات ئەوە من هەر بۆ ئەوە دەچم