پێویستیم بە بەرنامەیەکی "گەڕان" هەیە بۆ ماڵپەڕی پەڕتووک
ئازیزان.. ئەم کاتەتان شاد
لەگەڵ زۆربوونی کتێبەکانی ماڵپەڕی پەڕتووکدا، پێویستیەکی زۆرم بە بەرنامەیەکی "گەڕان" هەیە تا لە ماڵپەڕەکەدا دایبنێم (هەروەک چۆن لەم ماڵپەڕە خۆشەویستەی ئێوەدا بەشی "گەڕان" هەیە، شتێک بێت لەو بابەتە).. بەو شێوەیە کارئاسانیەکی زۆر بۆ خوێنەرانی ماڵپەڕی "پەڕتووک" دابنین دەکەم و دەتوانن بە ئاسانی ئەو کتێبانە بدۆزنەوە کە دەیانەوێت..
هیوادارم ئێوە بتوانن لەم بارەیەوە یارمەتیم بدەن..
لەهەموو بارێکدا سوپاستان دەکەم..
بەهرۆز حەسەن.. ماڵپەڕی پەڕتووک
http://www.pertwk.com
بەڕێز بەهرۆز:
من سەیری ماڵپەڕەکتم کرد وە بەڕاستی کتێبی باشی تێدایە.
بەڵام شتێکی سەرەکی کە سەرەنخی زۆر کەسێک ڕادەکێشێت کەبۆ یەکەم جار کەسەیری پاڵپەڕەکە بکات ئەویش ئەوەیە کەنەتۆ و نە نووسەری ئەو کتێبانە هیچ ڕەزامەندییەکتان ڕانەگەیاندووە لەبارەی مافی داگرتنی ئەو کتێبانەوە. لەبەر ئەوە بریا بەڕێزتان ئەوەتان بنووسیبا کە ئێوە بەرپرسیارن لەبەرامبەر مافی لەبەرگرتنەوەی ئەو کتێبانەدا یان ڕەزامەندی نووسەرەکانیانتان بنووسیبایە.
سەبارەت بەپرسیارەکەت ئایا تۆ چۆن ناوی کتیبەکانت تۆمار کردووە مەبەستم ئەوەیە ئایا لە داتابەیسێکدا هەڵتگرتوون یان هەر یەکەیان لەفایلێکی جیادایە.
ئەگەر لەداتا بەیسدا بێت ئەوا زۆر بەئاسانی دەکرێت بەڵام شارەزای بەرنامەنووسینی دەوێت.
سەرکەوتوو بیت
کاک بەهرۆز زۆر دەستت خۆش بێت بۆ کارەکەت، من دڵنییام تۆ مەبەستت خزمەتکردنە بەڵگەش ئەوەیە کەکتێبەکان خۆڕاین ، هەرچەندە ئەگەر بەپارەشبن هەرکارێکی شیاوە ئەگەر خاوەنەکانییان ڕازیبن. تۆزێک شارەزایم هەیە لەبارەی مافی لەبەرگرتنەوەوە(copy right) شتێکی ئاڵۆزە زۆرجار کێشەی چاوەڕواننەکراو بۆ زۆر کەس دروست دەکات. كێشەکە لەوەدایە ڕاستە تۆ دەڵێێت من بەرپرسیارم لێیان، بەڵام کاتێک یەکێک سەردانی ماڵپەڕەکەت دەکات ئەوە نابینێت وەناشزانێت تۆ لێرەدا وات وتووە، بەهەرحاڵ دەستت خۆش کتێبی باشی تێدایه هەوڵ دەدەم هەندێکیان داگرم، سوپاس بۆ نووسەرەکانیشیان بۆ پێشکەشکردنیان بە خۆڕای.
لەبارەی پرسیارەکەتەوە: پەیوەندی کێ ماڵپەڕەکەی دروستکردوە پێم وایە ئەو دەزانێت چی کردوە دەتوانێت خۆر بەئاسانی کوێریەک (Query) بنوسێت بۆ داتابایسەکە وە ، پاشان نەخشەیەک بنوسێت بەو زمانەی کە بەرنامەکەی پێ نووسیوە کەئەو کوێرییە (Query) بەکاربێنێت و ناوی کتێبەکان لەسەر ماڵپەڕەکە پیشان بدات، هەرچەندە دەبوایە کاتی خۆی بکرایە چونکه هەموو ماڵپەڕێکی زانییاری پێویستی بە " گەڕان" (search)هەیە.
من ئێستا زۆر بێ کاتم وەناشزانم چۆنماڵپەڕەکەت چۆن دروست کراوە. وەناشزانم جۆری داتابایسەکەت چییە(SQL , Access, MySql) یان بەچی زمانێک بەرنامەکە نوسسراوه ئایا(c,++c,PHP) ئەگەر بە java, #C نوسرابێت ئەوا من نەخشەکەت بۆ دەنووسم لەگەڵ کوێرییەکەدا .
پرسییارەکەت ببە بۆ بەشی کۆد و پرۆگرامکردن
بەدەخەوە من شارەزایم لە php دا نیە،
بەڵام زۆربەی برادەران لەم سایتەدا پێم وایە شارەزای باشییان هەیە لەو زمانەدا، دەستبکە بەنووسینی ئەگەر پرسیارت هەبوو بینووسە دڵنیام یارمەتیت دەدەن.
CMSـە كاك بەهرۆز؟
سكریپتەكەیە مەقسەدم گەر سەرچاوەكەی بنوسیت خراپ نییە
بژین