تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

Open source in Kurdistan

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2006/09/20

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔15۔ )

To whom it may concern,

In February and March we, two Swedish teachers, plan to go to Kurdistan to take part in a project aimed at teaching young adults (between ages 18-30) the basics of computer- and internet-use: writing e-mails, doing searches, chatting, using blogs etc. We intend to present the students to the Open Source alternatives and will also give opportunity to internet-interaction with students in Swedish adult education.

We are going to give the course during one month and of course an underlying goal is to broaden the perspectives of democracy, where the possibilities of internet can play a role. Our question to you is if you have any suggestions, information etc. that could be helpful to us. You might know more about, for instance, what the internet use looks like and what technical solutions are good. Advice in any of these areas would be very helpful!

Best Regards,
http://pckurd.com/modules.php?name=Forums&file=viewtopic&p=815#815
//Ola

سڵاو بەڕێز
سەبارەت بە پێشنیاری ئەو دوو مامۆستا سوێدیەی کە دەیانەوێت لە سەرەتای ساڵی 2007 بێنە کوردستان بۆ ئەو مەبەستەی کە باست کردوە من ئامەدەم یارمەتیان بدەم و ڕێنوێنیان بکەم بۆ کارەکانیان بەڵام نازانم چۆن ئەگەر تۆ روونکردنەوەی زیاتر بدەیت و نوسینەکەشت بکەیت بە کوردی ئەوە هەر زۆر باشە هەم بۆ ئەوەی هەموو کەسێک تێبگات لە بابەتەکە و هەم یارمەتیەکان زیاتر بن یان ئەتوانیت پۆستی ئەلەکترۆنی ئەو دوو مامۆستایە دابنێێت بۆ ئەوەی پەیوەندیان پێوە بکەین

سوپاس

پی دەچێت كوردی كوردستانی باكور بن. كاك هاوسەر كرتەیەك لەسەر ناوەكەی بكە گەر دەتەوێت پەیوەندیان پێوە بكەیت.یاخود پێشنیاریان بۆ بنێریت.

سەركەوتوبن كارێكی پیرۆزە.

طهانکس فۆر یۆئرس رەپلەحس، حت حت'ل بە هەلپفئلل حن ەنگلحسه جۆئلد یۆئ ورحتە حن ەنلحسه پلەاسە

تهانکس

Any information will be helpfull with english, or you can just answer to tread on pckurd.com forum above

Thanks for yours attention

سڵاو
کاک زەندی گیان ئەو برادەره ئەڵێت ئەگەر هەر زانیاریەکتان هەیە بە ئینگلیزی بۆمان بنێرن بۆ ئەو لینکەی سەرەوە که دامانناوه لە پیسی کورد ئێ باشه کاکە من بەتۆ ئەڵێم پرۆژەی ئاوا چۆن بە کۆمێنت باس ئەکرێت جارێ من هەتا ئەو‌ چەند دێرەم کرد بە کوردی قیر ووتی چەق ئنجا چجای ئەوەی پەیوەندیان پێوه بکەم و لە یەکتری تێبگەین؟

بەخوا نازانم بڵێم چی بەراستی ئەوە هەروا نابێت تۆ بە کۆمێنتێک باسی پرۆژەیەکی ئاوا گەورە بکەیت من زۆر حەزەکەم بەڵام نازانم چۆن پەیوەندیمان هەبێت لەگەڵ ئەو بەرێزانەدا؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

حەزەکەم تۆش رای خۆت دەربری کاک زەندی

سڵاو کاک هاوسەر!
منیش ڕام وەک بەڕێزتانە ،پێم وایە ڕێگەی ئێ مایلیش بەس نیە بۆ ئەو جۆرە کارانە ، دەبێ ژمارە تەلەفۆن یا لەڕێگەی چات کردنەوە پەیوەندیان پێوەبکرێت.
ئەوان داوای یارمەتیش دەکەن و دەڵێن لەڕێگەی PCkurd وە نەبێت نابێت.
ئەگەر ئەوان مەبەستیان بێت ، كورد هەموی باوەشیان بۆ دەكاتەوە.
بەداخەوە منیش ئینگلیزیەكەم پێرفێكت نیە ئەگەر نا ئەو ئەركەم دەگرتەئەستۆ.
بۆ وەرگێڕانی هەر جۆرە پرسیارێكیان هەبوایە.
پێم وایە لە PCkurd یارمەتیان دەدرێت.

نا کاک پشتیوان گیان جارێ با بزانین مەبەستی ئەمان چیە ؟ با هەر لە خۆمانەوە نەڵێین واو وا، بەڵکو ئەمان بیانەوێت خزمەت بکەن خۆ ئێمە هیچ زەرەرمان نەکردوە

بۆمان روون ئەبێتەوە بەم زووانە

سڵاو

- کاک پشتیوان بەڕێزتان چوون بۆ ئەفگانستان؟
- ئایا بەرنامەی ئەو بەڕێزانەت زانی بۆچی ئەچن؟
- دەتوانی ناوی دەزگایەک یان رێکخراوێکمان پێ بڵییت لە کوردستان کە گرنگی بدات بە Open source ؟
- ئینگلیزیەکەت هەلەی ڕێزمانی زۆر تێدایە بە هیوای باشکردنی..

لەگەڵ ڕێزم

--نا کاکە سەفین من نەچووم بۆ ئەفگانستانەکەی کەتۆ دڵت بۆی ژان ئەکا...

-- نەخێر ، ئەوو بەڕێزانە لە کەسی سەرێۆس وو ، رازگۆۆ ناچن،،،،ئەوانە کووردستان بە کۆێرە دێەک ئەزانن....دەنا ،،،ئەوا ئەرزوو ئەوە گەز،،،ناوونیشانی خۆیان بدەن ، من رێگەی چوون و هاتنیان بۆ دابین ئەکەم ،،
--برام بۆ هەڵەی زمانەکەش،، کەس داوای لێ نەكردووی ببیتە زمانەوان لەم سایدە....گرینگ ئەوەیە کە پەیامەکە..گەیشت،،،،( دەریاش...،،،،،،،.،،،،،،،،،،،،،،،،، پیسسس نابێ )

سڵاو

کاکە پشتیوان لە سەر خۆبە ئازیزم :)

کە تۆ دەریا بیت و ئێمەش سەگ ڕاستە قەت بە دەمی من پیس نابێ!!!!!!
( نەم زانی دەگاتە ئەم ئاستە قسەکانمان)

1- کە نەچوی بۆ ئەفغانستان چۆن بریارت دا کە کوردستان باشترە لە ئەفغانستان...بەڵی دڵم بۆ ئەوانیش ژان ئەکات وەک کوردستان ..

2- دوبارە چۆن بریارت دا ئەوانە ڕاستگۆ نین !!...خۆ نەهاتوون یەخەت بگرن کاکە گیان تەنها پرسیاریان کرد...ئەگەر باوەرت پێیان نیە وەڵامیان مەدەرەوە نه ک خۆت بکەیت بە نوێنەری هەموو کورد یەکسەر خەتیکی ڕەشیان پێدا بێنیت.(بزانە کاک هاوسەر ئەڵی بابزانین چیان ئەوێ).

3- بۆ هەڵەی زمانەکە بە ڕاستی هەقی خۆتە مافی من نییە..لەمەودا باسی زمان لەگەڵ بەڕێزتان ناکەم ( بەڵام کەی هەڵەی زمانەوانیت لە من بینی ...هەر زمانێک بە سوپاسە بۆت هەیە راستم بکەیتەوە)

4- کاک پشتیوان ئەم پرسیارەم وەڵامی نەبو ئەگەر نییە(دەتوانی ناوی دەزگایەک یان رێکخراوێکمان پێ بڵییت لە کوردستان کە گرنگی بدات بە Open source ؟ ) من نازانم هەیە یان نا

هیوادارم ئاستی ئاخاوتنمان بەرزتر بێت له داهاتودا ( من سەگم زۆر خۆش دەوێ ...سوپاست دەکەم)

بە کوردی و بە کورتی هەدوکمان دڵمان ژان ئەکات بۆ میلەتەکەمان بەڵام بەڕێزتان ناتەواویەکان دەشارنەوە و ئەوەی پرسیارشتان لێ بکات ئاوای وەڵام ئەدەنەوە..منیش بە تەواوی تاقەتم چووە لە مجامەلەو قەیناکات هێشتا ساوان لە بەر ئەوەی

1- ئنتەرنێت لە لایەن حۆکمەتەوە لە کوردستان = سفر ..ئەگەر هەندێ بازرگان نەبوایە ئەو کوێرە ئنتەرنێتەش نەدەبو...

2- لە کوردستان ئەتوانی تەلەفون بکەیت بۆ گشت دۆنیا کەچی ناتوانی لە نێوان شارەکانی خۆی پەوەندی بکەیت(تێم ئەگەی)

ڕێزو خۆشەویستی

سەفینی سەگ

..............................
تێبینی : ئەمە هەندێک زانیاری کەم لەسەر پەیوەندی و ئنتەرنیت لە ئەفغانستان جا هاوڕێیان خۆتان بەراوردی بکەن لەگەڵ کوردستان

وەزارەتی پەیوەندیو پڕۆژە تەواو بوەکان
http://www.moc.gov.af/completed.asp
http://trb.gov.af/trb.htm
هەندی کۆمپانیای خزمەتکاری
http://www.neda.af/
http://www.ceretechs.com/
http://www.acsa.org.af/
کۆمپانیای دی زۆرە ئەوەندە بەسە

ئەكرێت ئاوها كاك پشتیوان قسە نەكرێت تكــــــــــــــایە!!!

زانستپەروەران و كوردئاتی گرووپ ئەم باسەیان لاگرنگ دەبێت گەر ئەو پرسیارەی كاك سەفین وەڵام بدرێتەوە(دەتوانی ناوی دەزگایەک یان رێکخراوێکمان پێ بڵییت لە کوردستان کە گرنگی بدات بە Open source ؟). پاشان هەرچیەك بۆ كوردستان بكرێت باشە بەتایبەتی باشور چونكە زۆر ئاستەكە نزمە وە ناحەقیشیان نی‌یە.
ئەكرێت لەئێستەوە سەرچاوەی كراوە (Open source) ببێت بەسەرچاوەیك كە فێرخوازی كورد لەسەری پێبگرێت. نازانم دەستی ڕەش بەسەر ئەو گروپەدا مەنێ كاری باش دەكەن و كردەن.
ڕووی ئەوە بەبنی مەنجەڵ بێت كە وشەی سۆرانی و بادینی و كرمانج و ناوچەگەرێتی تێخستین ئەگینا گەلۆ ئێمە بەپارت و سیاسەتەوە خۆخۆربین خۆ لەڕەگەزدا یەكین.

ئەی برا ئێمە ١٦ ساڵە (هەوای پاكی ئازادی هەڵئەمژین)!!!! كارێكی ئاوهامان هەیە؟؟؟
http://linux.ferheng.org/

زۆری تریش هەیە بەڵام جارێ بەس

لەگەڵ یەك كۆمەڵ ڕێزمدا

سڵاو،
خوودی كێشەكە ئەوەیە كە كەسانی وەك كاك پشتیوان لەوێ خاوەن قسەن بۆیە وە‌زعی ئەو خەڵكە بەدبەختە زۆر باشە.
كاك پشتیوان ئای‌تی و كۆمپیوتەر یەكسان نیە بە ئیمەیل و كازا :)

بۆ ئەو بەرێزانەی لەم بابەتەدا کۆمێنتیان نووسیوە
پاش سڵاو رێزم بۆ بۆچونەکانی هەموتان منیش ئەمەوێت چەند راستیەکی تر هەیه کە بیخەمە روو سەبارەت بەم بابەتە ئەویش:

1-وەک لەسەرەتاوە ئاماژەم پێکردوه با جارێک هەر لە خۆمانەوه حوکم نەیەین با بزانین ئەم دوو مامۆستا بەرێزه چیان ئەوێت؟ ئایا راستگۆن؟
2- ئەگەر پرۆژەیەکی وا بکرێت لە کوردستان بە راستی دوور لە دەەست تێوەەردانی کەسانی نەزان و نەشارەەزا و گێل لە کوردەەکانی لای کوردستانی باشور ئەەوا جێگەی دەەست خۆشی و کارێکی پیرۆزه.
3- لەبەر ئەوەی لە کوردستان ئای تی بە مانا راستەقینەکەی خۆی لەژێر سفرەوەیه ئەوا پێویسته پرۆژەیەکی ئاوای وەک ئۆپن سۆرسه جێبەجێ بکرێت چونکەە ئێستا تەەواوی دونیا بەرەو لای ئەم دەستەواژەیە ئەچن ئەویش سەرچاوەی کۆدی کراوەیه.
4-لە کوردستان تا ئێستا هیچ دەزگایەکی لەو شێوەیە نیە و بونی نیه که گرنگی بدات بە کۆدی کراوه
5- کوردستان نەک هەر پێویستی بەم پرۆژەیەیە بەڵکو پێویستی بە کەسانی شارەەزا هەیه بۆ ئەوەی هەر لە سەرەتاوه بە شیوەیەکی ئەکادیمی هەموومان فێری سەرەتای بەکار هێنانی کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت و ئیمەیڵ و هتد ئەم شتانه بکات چونکه وەەک وتم هیچ شتێک لە کوردستان بە مانا ئەسڵیەکەی خۆی بوونی نیە لەبەر ئەوەی خۆم لە وەزعەکەدا ئەژیم وەک کاک دیزاینکاریش دەڵێت خۆ ئای تی هەر ئیمەیڵ و کازا نیە چونکە کەسانی وا لە کوردستان کراوە بە سەرپەرشتیاری ئای تی و ئینتەرنێتی دەزگاکان کە منداڵێکی ساوا لەوان باشتره له بواری ئای تی دا.
6- کۆتا شتیش با گوێ لە یەک بگرین چونکە گەورەترین کێشەی ئێمەی کورد ئەوەیه کە کەسمان ئامادە نین گوێ بۆ کەسێک رادێرین کە لە خۆمان بە تواناتر و زیرەکتر بێت چونکە پێمان عەیبە بەڵام بۆ؟ بۆ وابین؟ بۆیە حاڵمان ئاوایه پێم وا بێت لە ناو کورداندا کەسی شارەزای وای تێدا نیە شان بدات لە شانی عەرەبێکی کەنداو کە شارەزایی هەبێت له ئای تی دا ئایا وایە؟

سڵاو و ڕێز

لە کوردستان پێویستیمان به Open mind ‌ http://www.mind.org.uk/About+Mind/ هەیە، نەک
Open source

دەزگای ئۆپن وورگ هەیە.

لەگەڵ ڕێزم

کوڕە باسی چی دەکەن تازە بە تازە بە سەتڵ و چیلکەدار هێڵە سپی‌یەکانی سەر شەقام ڕادەکێشن... لە ڕۆژنامەش بڵاویان کردبۆوه.

خۆزگایە ئەوەندە بە رەش بینانەو لە ئاسمانەوە سەیری قەبرسان(كوردستان) تان نەدەكرد و كەمێك لەسەر خۆتر و بە نەرم تر بتان روانیایە كوردستان. لە دوورە فیشەك بە تاریكیەوە ئەنین.. داخ لە دەست كورد ، هەر كوردە ئەگەرلەسەر ئاسمانیش بێت و هەر ئازایە قسە بە یەكتر بڵێن،
ئێوە چوزانن كوردستان پێویستی بە ئۆپن سۆرسە ؟ كوردستان پێویستی بەوەیە جارێ كەسەكان فێری خوێنەواری بكرێن و دوایی فێر بن چۆن ماوس بگرن، ئیتر ئۆپن تەرەماش چیە!!
بە خراپ ئەوەندە باسی شوێنێك مەكەن كە خەڵكی ئەوێن و دڵتان بۆی بسوتێ و كابرا لە ناو قوردا نقوم بوبو خەریك بوو ئەخنكا كەچی برای موسڵمان پێی ئەوت ئەوە مەقەست هەتا سمێڵت كورت نەكەیتەوە دەرت ناهێنم، كوردی خۆشمان هێشتا پێویستی بە شێوەی گرتنی ماوسەو ئێوەش باسی ئۆپن سۆرسمان بۆ ئەكەن و گرەوتان لەسەر ئەوەیە هەیە یان نیە؟!!
داخخخخخخخخخخخخخخخخخخخ