مۆنتاژ کردنی فیلم
سڵاو بەرێزان
چۆن ئەتوانین بەکوردی لەگەڵ پرۆگرمی پینکەڵ ستودیۆ 10 بنوسین؟؟؟؟
هیوادارم کاک زەندی بتوانی ڕۆنبیکەیەوه بو ئەوەی برادەرانیش قازانج لێ وەرگرن وە هەر سەر کەوتووبی
لەگەڵ رێزی
ساڵح
بێگومان زۆربەمان هەوڵێكی یەكجار زۆرمان داوە بۆ ئەوەی كەبتوانیین لە فیلم دا بەكوردی سۆرانی بنوسین ،زۆر پرۆگرام بەئاسانی بە كۆپی پەیس ،ئەو كارەئەنجام دەدرێت، بەڵام لە پرۆگرامی [color=blue]Pinnacle Studio 10.5[/color] من خۆم پێشتر زۆر هەوڵم دا تیاسەركەوتوو نەبووم هەمو فۆنتەكانیشم تاقی كردەوە.
بەڵام بەهەوڵی بەڕێز كاك هونەر لەڕێگەی پرۆگرامی ئۆفیسی كوردی ٢٠٠٢ ،سەركەوتنی بەدەستهێنا ،من لای خۆمەوە دەست خۆشی لێدەكەم، وەهەروەها زۆر سوپاسی كاك ئاسۆ نادری دەكەم كە شیكردنەوەیەكی كردبوو لەسەر فۆتۆ شۆپ، بەبەكارهێنانی ئۆفیسی كوردی ٢٠٠٢.
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
[URL=http://img171.imageshack.us/my.php?image=filmpv8.gif][IMG]http://img171.imageshack.us/img171/3816/filmpv8.th.gif[/IMG][/URL]
[color=red]كلیكی وێنەكە بكە بۆئەوەی بەگەورەیی بیبینیت[/color]
بۆ ئەوەی بۆ ئەوەی بتوانی بەزمانی كوردی سۆرانی لەسەر فیلمەكانت بنوسی ،یا دۆبلاجیان بكەیت ئەوا دەبێت پرۆگرامی ئۆفیسی كوردی ٢٠٠٢ دابمەزرێنیت.
[url=http://khosrov.boloorian.club.fr/bolooriansoft/Compon/KurdishSoftware.exe]دابگرە[/url]
پاش دامەزراندن و كردنەوەی پرۆگرامەكە وەك لەوێنەكەدا دیاره ،لەلای چەپەوە فۆنتەكە بكە بەكەركوك پاشان كلیكی كیبۆردەكەبكە ئیتر دێتە سەر شاشەكە پاشان بەئارەزووی خۆت بنوسە ، پیتەكان ڕوون و دیارن بۆ ئەوە ی كۆتای بنوسی كاتێك ی نوسی پەنجە بنێ بە [color=blue]space[/color] بۆ ئەوەی ببێت بەپیتی كۆتای وە بۆ هەموو پیتە كۆتای یەكان هەمان كردار ئەنجام بدە.
پاشان كەنوسینەكەت تەواكرد كلیكی ئایكۆن كۆپی بكە ، چونكە بەكیلیكی ڕاست كۆپی نابێت.
لێرەدا تەواو
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
[color=blue]دوای ئەوە پرۆگرامی ڤیدیۆ هەرپرۆگرامێك بێت من Pinnacle studio plus 10.5 م بەكارهێنا.
یلمەكەمان دەكەینەوە ، هەر كلیپیك بمانەوێت بە ماوسەكە هەڵی دەگرین بۆ خوارەوە ، دوای ئەوە ٢ كلیكی بەیەكەوە دەكەین پاشان لەسەرەوە دەكرێتەوە پیتی T واتە تایتڵ دروست بكە دادەگرین. لەلای ڕاست لەسەرەوە كەنوسراوە Duration (خایاندن) ،ئەو ماوەیە زیادو كەم بكە كەبتەوێت نوسینەكەت ماوەی چەندێك دەربكەوێت .
Title Overaly دابگرە .
دوای ئەوە پیتی T واتە Add text لەخوارەوە دابگرە ، فۆنتەكان بكەوە دەبێت فۆنتی كەركوك بدۆزیتەوە گرنگی لێرەدا ئەوەیە كە لەكاتی كردنەوەی فۆنتەكان نەنوسراوە كەركوك یا كوردستان یا هەولێر ، بۆیە یەك یەك ئەو فۆنتانەی پیتەكانیان سۆرانیە بكەوە كەهاتە سەرەوە ناوە ڕاستیەكەی دەنوسرێت.
ئەگەر سەیری فۆنتی كەركوك بكەین نوسراوە { درر دزچپ } ،دەبێ ئەو فۆنتەی كەلەئۆفیسی كوردی پێی دەنوسیت هەمان فۆنت بێت لە پرۆگرامی ڤیدیۆكەت ، من فۆنتی كركوك م بەكارهێناوە.
پاشان Ctrl + V دادەگرین بۆ ئەوەی نوسینەكەمان بێتە سەر فیلمەكە. دوای ئەوە بەئارەزووی خۆت گۆڕانكاری لەنوسین و گواستنەوەو چیت دەوێت بیكە.
Ok بكەو نوسینەكانت لەسەر كلیپەكەن.
هیوادارم سوودی لێ وەربگرن
زۆر سوپاس بۆ كاك دیزاینكار بێگومان لەڕیگەی ئەوەوە نەبوایە ،نەمان دەزانی كە لە Pinnacle ئەم كارەدەكرێت[/color]
کاکە زەندی دەستەکانت خۆش بێت و ماندوو نەبوونیت لێ دەکەم.
من Pinnacle Studio 10 م دابەزاند بەڵام فۆرماتی فایلەکە NRG-fil کە بەراستی نازانم چ فۆرماتێکه .. !!! هەردوو پرۆگرامی وینرار و وین زیپم لە کۆمپیوتەرەکه هەیە بەلام پێناچێت بە وان بکرێتەوه، ئێوه چ پێشنیار و ڕێنوێنیەکتان لایە بۆ ئەم مەسەلەیان..
ڕێزو سڵاوی بێ پایان.
[color=blue]بۆ كاك sarchnar84 ![/color]
NRG فیل ، هەوڵ بدە بەنێرۆ بیسوتێنە سەر سیدی.
___________________________________
[color=blue] بۆ كاك Qandi ![/color]
بەڵێ دەكرێت بەم پرۆگرامە هەروەك من چۆن نوسیومە دەتوانی بنوسی بەبچوكی و لەكوێت بوێت دایبنێیت ،بەڵام بەو مانایا نا كە وەرگێڕانی فیلمەكان بەم پرۆگرامە بكرێت.
تەرجومە بەچەند پۆرگرامیك دەكرێت وەدەبێت تێكستی فیلمەكەت هەبێت.
ئەوەیان كلیپیكی كاك بەردەقانیم بینی پێش ٢ ساڵ ،تەرجومەی بۆ فیلمیكی هندی ( شامی كابوور و گروپەكەی) كردبوو.
ئەو كاك هێمن لەوانەیە زانیاری باشتریان هەبێت.
لەگەڵ ڕێزم
بەڕێزم گەر بەویندۆسی ٢٠٠٤ ببوایە بێگومان ئەو نوێ ترە لە لە ٢٠٠٢ ،بەڵام تەنیا بە ٢٠٠٢ دەكرێت ،هەرچەند من خۆم ٢٠٠٤ م تاقی نەكردۆتەوە.
وەبۆئەوەی كە دایدەگری نازانی دەچێتەكوێ وە ئەوە هەر زۆر ئاسانە.
كاتێ دایدەگری Save بكە ، نەك open ! كە سەڤیت كرد بزانە لەكۆێ هەڵی دەگری .
بێگومان ئێستا لەناو كۆمپیوتەركەته بۆئەوەی بزانی لەكوێ یە هەرفایلێكی تر دابگری ، ئەوا ئەو شوێنەت بۆ دەكرێتەوە.
جارێكی تر دایبگرە ، كەلەوچوارچیەوەیەی بۆت دەكرێتەوە یەكسەر save ی مەكە تۆزێ بەووردی تەماشای بكە. نوسراوە desktop یا my ducoment
گەر هەر سەركەوتوو نەبویت
زمانی كۆمپیوتەرەكەم بۆ بنوسە؟
وە Internet explorer یا Firefox یاخود یەك لەوانی ترە.
وەڵام گەر سەركەوتونەبویت.
سوپاس بۆ وەڵامەکەت کاک زەندی!
ئۆفیسی ٢٠٠٤ نابێت :) دەبێ ٢٠٠٢ بێت
بەڕێزم وەك لەسەرەوە ئاماژەم پێ كردووە وە بەڕێز دیزاینكار ئاماژەی پێكردووە ، ئەم كارە هەر بە ئۆفیسی 2002 دەكرێت.
كە تۆ Setup ی پرگرامەكە دەزانی لەكوێی یە ،٢ كلیكی بكەو دایمەزرێنە.
سحری ئەم پرۆگرامە لە كیبۆردەكەدایە ، نەخێر پێویست ناكات زمانی كیبۆردەكەی لای كاتژمێرەكە بگۆڕیت، كە تۆ كیبۆردی Office 2002 ت بەكارهێنا ئەو هیچ دەوری نامێنێت.
[color=red]
تێبنی:-
وێنەی Setup ی ئۆفیس ٢٠٠٢ كارتۆنێكی كراوەی بەتاڵە ، كاتێكی ئینستاڵت كرد له قۆناغی دوای ئینستاڵ كردن . نوسراوە Just me وە every one , لەوانەیە تۆ Just me ئیشارەت كردبێت ، وە خۆت ئەدمینستەر نەبیت. وە تۆ بە یوسەر كاونتێكی تر دەچیتە ناو ویندۆس بۆیە ئەو پرۆگرامە لە كاونتی تۆ دەرناكەوێت ،بەڵام گەر Every one ئیشارەت بكەیت لەكاتی ئینستاڵ كردن ئەوە بۆ هەمو بەكارهێنەرێكی كۆمپیوتەرەكە دەردەكەوێت. باوەڕناكەم لەوەزیاتر هیچ هەڵەیەكی تر هەبێت.
[/color]
سەركەوتبیت
سڵاو و ڕێز
بوشڕا تاقی بکەرەوە
سەرکەوتوو بیت
وشیار