تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

کۆپی کردنی فایلەکان تا07 % ئاسایی دەڕوات

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2006/08/30

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔21۔ )

ئەم کاتەتان باش

من کۆمپوتەرەکەم چل گیگایە ئەمەوێت فؤڕماتی بکەم کردومەبەدووبەش سی لەگەڵ دی .
سی دیی ئەسڵییە کە ئەگاتە کۆپی کردنی فایلەکان تا07 % ئاسایی دەڕوات بەڵام دواتر ناتوانی کۆپی بکات نوسراوە یان ئەنتەربکە بۆئەوەی هەوڵێکی تر بدەیتەوە یان دای بخە یان با بەسەریدا بڕوات . چی بکەم تا بتوانم فۆڕماتی بکەم چونکە هەموو شتەکانی سڕیوەتەوە تەنها ئەوە ماوە کە چی له سەر‌ سی دیەکەدایە کۆپی بکاتە سەر هاردەکە.پێشتر وانەبوو چەند جار بێ کێشە فۆڕماتم کردووە.

تکام وایە بەپێی زانیاریتان ڕێنمایم بکەن...زۆر سوپاس

سیدیەكەت پاك بكەرەوه بە پەڕۆیەكی نەرم و پاك‌ ، پاشان هەموو جارێك كە Enter دەكەیت ، یەك جار زیاتر دەست مەنێ بە عەنتەر دا. ئەوە زۆر گرنگە هەوڵێكی تر بدە بزانە چۆنە.

بەڕێز کاك زەندی
سڵاو
ئەوەیسەرەوەم جێبەجێ کرد بەڵام هەروەك خۆیەتی..ئەگەر ڕێنماییەکی ترتان لابێت
سوپاستان دەکەم

ئایە تۆ دڵنیایت كە هەڵەت نیە لە سڕینەوەی پارتیشن.!
HD هاردیسكەكەت كۆن نیە، وە هیچ كێشەی نەبووە؟..
فایەلەكانی ئەو پارتیشنە كۆپی بكە سەر دیسكی تر ،هەموو هاردەكەت فۆرمات بكە بزانە ،ئەم هەوڵانە سوودێ دەبێت.
یاخود گەر دەتوانی هاردەكەت دەربێنەو بە كۆمپیوتەرێكی تر هەوڵ بدە فۆرماتی بكه.‌
ئایە لەدوای وەستان هیچ پەیامێكت بۆ نایات؟.

کاك زەندی
ئەم کاتەت باش
سەبارەت بەپرسیاری یەکەم، بەڵی دڵنیام کەهیچ هەڵەم لەسڕینەوەی پارتیشن دا نەکردووە و پێشتریش ئەم کارەم چەند جار کردووە.

لەڕاستیدا هاردەکە هی ساڵی 2001 وەکێشەکەش تەنها ئەوەبوو زۆر خاوبوو سپای وێرو و پاك کردنەوەش سودی نەبوو بۆیە هەوڵی فۆڕماتمدا.

من ئێستا سەرلەنوێ هەردووپارتشنەکەم سڕییەوە و جارێکی تر هەوڵم دا بێ سودبوو، نەخێر هەروەك پێشتر تەنها سێ ڕێگا دەدات یان (ئەنتەر> ئێکست > ئێف سێ‌).

لەڕاستیدا ناتوانم له ئێستادا لەسەر کۆمپوتەری تر تاقی بکەمەوە بەڵام هەوڵی بۆدەدەم.

بەوهیوایەی چارەسەرتان لابێت.
سوپاس بۆ ماندووبونتان.

کێشەی هاوشێوە
http://www.kurditgroup.org/phorum5/read.php?1,36233?RIAA

ئایه هەوڵت دا بە فۆرماتی خێراو بە فۆرمات ئاسایی فۆرماتیان بكەیت؟.
بەهەردوو شێوەكە هەوڵ بدە، بزانیین هەمان كێشە ڕوودەدات!.

هەوڵ بدە پارتیشنێكیان بسڕەوە، بەكلیكی ڕاست و فۆرماتی بكە. پاشان جارێكی تر پارتیشنەكە دروست بكەوە.
دوای ئەوە هەوڵ بدە هەمووی فۆرمات بكە لە ئەنجامی ئاگادارم بكە.
وە بچۆ سایتی هاردەكەت لەكوێ كڕیوە بزانە هیچ Update و پرۆگرامێكیان دانەناوە بۆ فۆرمات كردن!

زۆر بەڕێز کاک زەندی
سڵاو
چاوەکەم ببورە له ڕێگەی دۆستێکمەوە بەتەلەفۆن ڕێنمایی باشیان کردم کارەکە بۆمن ئاڵۆزبوو! سەرەتا کارەباووایەروشتی پێلێکردمەوە دوای سێ کاتژمێر ناردمیە ناو بایۆس زۆرشتی پێکردم هەندێکی بەهەڵەدەمکرد چونکە ئەو بەڕێزە خەڵکی یوگسلافیابوو شارەزاییەکی زۆرباشی هەیەو لەدووکان کاردەکات ئە وهؤۆڵندییەکەی زۆرباشنییە منیش ئینگلیزی نازانم ..بەهەرحاڵ.بمبوورە زۆرسەرقاڵ بووم.

بەڕێز ..ئێستا هەمووی زۆربەجوانی کۆپیکرد بێ هیچ کێشەیەك ،بەڵام کەتەواوبوو نەئەچووە سەرڤیندۆز دەبێت ئێف یەك بکەم دوای پەنجەرەیەکی ترم بۆدەکاتەوە دەڵێت کامیانت دەوێت فلۆپی+ سیدی درایڤەر+ یان لەوناوانەدا ناوی هاردەکەشی تێدایە کە سامسۆنگە.پاش کلیك کردنی ڤیندۆز دادەگیرسێت. کەواتە دووکێشەم هەیە یەکێکیان لەئەنجامی باش حاڵی نەبوونمە ڤیندۆز بەشێوەی ئاسایی ناکرێتەوە! چونکە لە بایۆس نازانم چیم کردووە؟
دووەم ..دوای داگرتنی ئاپدەیتەکان بەسێ جار له ‌مایکرۆسۆفتەوه ‌کەژمارەیان پەنجاو پێنج دانه یە‌ نازانم هەندێ جار کۆمپوتەر جام دەبێت تا پێنج خولەکێک هەرچی کلیک بکەم ناکرێتەوە تەنانەت سترڵ+ئاڵت+دێلت ئەویش دەوری نییە، پاش ئەوماوەیە هەمووی پێکەوە دەکرێنەوە.
بۆزانیاری زیاتر ..
BIOS: Award Medallion BIOS v6.0
Processor: Intel Pentium II MMX 300MHZ
320MB RAM
ببورە لەدوورو درێژی نوسینەکەم !
لەگەڵ ڕێز.

بۆ sp2 دانابەزێنی و لە ئەپدەیت هێنان ڕزگارت بێ.

کاکە هێمن سڵاو
بەڕێز
System:
Microsoft Windows XP Home Edition Service Pack 2 Vercie 2002
منیش هەر ئەوەم هەیە بەڵام نازانم بۆ وایە.. سیدی ئەسڵییە بەڵام سەرم لێی دەرناچێت!
شەوت شاد بەڕێزم

ببورە كاك هێمن ڕەشید لەماڵ نەبووم!
بەڕیزم بەداخەوە كۆمپیوتەرەكەی من BIos تێیدا بەربەست كراوە ،لەلایەن كۆمپانیەكەوە، بەڵام پێم وایە كێشەی Boot ت هەیە، بۆیە هەمو جاڕیك دەپرسێت ، لە فلوپی ،سیدی رووم یا هاردەكەت، بێگومان بۆ فۆرمات دەبێ سیدی ڕووم هەڵ بژێری وە بۆ كاتی ئاسایی HD كەت.
ئەمەش پێم وایە لە Bios ڕیك دەخرێت. گەر كەس لەبرادەران لێرە یارمەتیان نەدایت ،پەیوەندی بكەوە بەهەمان یۆگسلافی بڵێ Boot م بۆ ڕیك بخە ،با هەمو جارێك داوانەكات.
وەبۆ فریز بوونی كۆمپیوتەرەكەت كۆمەڵێك هۆكار هەن ، لەوانە هەڵە لەدرایڤەر وە Upadte ،بوونی تۆز و خۆڵ لەناو كۆمپیوتەر ، هەندێ پرۆگرام ،داگیرسانی پرۆگرامێك یا كۆمەڵێك پرۆگرام لەگەڵ ویندۆس.
ئەگەر ئەو كێشەیان چارەسەر بێت، ئەوەیان هیچ نیە چاری دەكەین.

تكام وایە هاوڕیانی تریش كەڕێگای Bios یان هەیە و شارەزاییان هەیە یارمەتیت بدەن.
من خۆم وەك لەسەرەوە ئاماژەم پێكردووە بەهێچ شیەوەیەك ناتوانم بچمە بایۆس ،بۆیە ناتوانم لەخۆمەوە ڕێنمایەكەی هەڵەت بۆ دانێم دەتوانم بگەڕیم بۆ زانیاری ،بەڵام تا خۆم تاقی نەكەمەوە ناینوسم بەتایبەتی Bios شوێنیكی زۆر هەستیارە.
بەڵام بەم شێوەیە هەوڵ بدە بزانە چارەسەر نابێت.
[color=blue]------------------------------------------------------------------------------
Restart بكە پاشان لەگەكراوانەوەدا هەروەك چۆن فۆرمات دەكەیت F12 یا F2 دابگرە.
بە تیشكی سەركیبۆردەكەت بیبە سەر system setup وە Enter پاشان Boot sequence وە عەنتەر بكە دوای ئەوە ٣ بەشت بۆ دەكرێتەوە بزانە هەر سێكیان ئیشارەتی راست لەبەردەمیانە ،گە رHard-Disk Drive C: ئیشارەتی لەبەردەم نەبوو بە Space لەسەر كیبۆردەكەت بیكەیتە سەریو ئیشارەتی لێبدە.
دوای ئەوە ESC دوو ئەلتەرنەتیڤت دەداتێ Save change and Exit هەڵبژێرە بەهیوای ئەوەی سوودی هەبێت.
ئەم كارەئنجام بدە گەر چارەسەر نەبوو ئەوە پەیوەندی بكە ،بەو هاوڕیانەت بۆ چارەسەكردنی لە Bios.
[/color]
لەگەڵ ڕێزم

به ڕێز کاک هێمن،
CD ی که به کار بهێنه، مه رج نی یه هه مو CD یه کی ئه سڵی به با شی کار بکات.

برای زۆر بەڕێز کاکە زەندی
سڵاوو ڕێز
دەستەکانت خۆش بۆڕاستگۆیت،بۆماندووبوونت.
برای بەڕێزم..تێبینییەکانت هەمووی وایەولەجێگەی خۆیانن،لەڕاستیدا لەBIos کێشەم هەیه سەردانی خۆشەویستێکی خۆتان ئاسام کرد BIos ی کۆمپوتەرەکەی ئه و‌ جیاوازی هەبوو هەرچەندە هەموویم کۆنوس کردوو دواجار لای خۆم سەیرم کرد ئەنجامی باشی پێنەدام.
بەهیمەتی بەڕێزتان ئەمەش و کێشەی جام بوون یان فیز بوونی لەداهاتودا چارەدەکەین.

سەبارەت بەوەی لەدوای ڕیستارت باست کردووه،‌
بەڕێزم.... لەلای من F12 یان F2 هیچییان کار ناکەن تەنها دوو شت دەتوانم لەکاتی ڕێستاردو داگیرسانەوەی دایبگرم ئەویش Delete یانF1 دیارە وەک دەزانن یەکەمیان دەچێە Boot دوەمیشیان ئەختیاری HD یان CD-ROM هەرلەپەنجەرەبچکۆلەدا کە قەبارەکەی هێندە پاکەتێکی جگەره دەبێت..
بمبورەمەبەستم لەم دووبارەکردنەوەیە تەنها ئەوەبوو کەبەڕێزتان و خۆشەویستانی تریش ئاگاداربکەم کە جگە لە Delete یاF1 هیچ شتێکی تر کار ناکات من دڵنیام خۆم دەست کاریم کردوە ، لەهەوڵیشدا دەبم بۆ چارەسەر کردنی بەکۆمەکی هەموولایەکتان..
دووبارە دەستی ماندووبونت دەگوشم ....نمونەتان هەر زۆربێت
لەگەڵ ڕێزم.

----------------------------------------------

بەڕێز کاک karam

سڵاوی گەرم.. دەستت خۆش بۆ سەرنجەکەت زۆر ڕاستە.
بەهیمەتی خۆشەویستان ئەوەیانمان چارەسەرکرد.
یەك دوو هەنگاوی کەم ماوە بەڵام وەك كاکە زەندی نوسیویەتی لەجێگایەکی زۆر هەستیارە گەر شارەزانەبیت دەستکاری کردنی بڤەیە.. زۆرسوپاس .

هەربژیت.

bios ی کۆمپیوتەرەکان جیاوازن. لە کارخانەیەکەوە بۆ یەکێکی کە ئەگۆڕێ، وە تۆ ناتوانی لەسەر رێکخستنی بایوسێکی کە تۆ هی خۆت ڕێکبخەی.
بەڵام بە هەرحاڵ کاتێک ئەچیتە بایۆس ئەتوانی (ڕیستۆر دیفاوڵت) بکەیت بەیەکێک لە دوگمەکانی F7 یا F8 یا وەک ووتم جیاوازی هەیە لە کۆمپیوتەرەکاندا. بەڵآم لە لایەکەوە نووسراوە بە کام لە F کان ئەو کارە ئەکرێ.
reset default یا شتێکی لەو بابەتە نوسراوە واتاکەی گێرانەوە بۆ ئەسڵی یا شەریکە

برایانی بەرێز کاک زەندی کاک هێمن و هاوڕێیان
ئەم کاتەتان باش

زۆربەڕێز کاک ‌هێمن

سڵاوی گەرم.... براکەم لەلای منBIOS بەم جۆرەیە.. F5 Sttup Defults من ئەم بەشانەم گێڕایەوە بەپێی خاڵ بەند Main > Advanced > Power > Boot > Exit وە دواتر F10 م داگرت بۆ جێبەجێکردن. بەڵام گۆڕانێکی زۆر کەم ڕووی دا بۆنموونە ئەم نوسینانەی خۆرەوە پێشتر زیاتر بوون .. وە لەبەرئەوەی لە BIOS دوو دانەیانBOOT Virus Detection Enabled ببوون دواجار ئەوانەم کرد بە Disabled. وە لدوای ئەوانە ئێستا ئەمەی ماوەتەوە .
من لێرەدا هەوڵ دەدەم ئەوەی لەسەرەتایی داگیرساندنی شاشەکەوە دێتە پێش بینوسم تا لەوە زیاتر ماندووتان نەکەمبفەرموون،
Award Medallion BIOS v6.0, An Energy Star Ally
Copyright (C) 1984- 2000, Award Software, Inc.

ASUS P3V4X ACPI BIOS Revision 1003

Award Plug and Play Bios Etension v1.0A
Initalize Plug and Play and Play Cards…
Card-01: Criative SB AWE64 Gold
PNP Init Completed

Detecting Primary Mastro None
Detecting Primery Slava CD-ROM CCD-52X6S
Detecting Secondary Master SAMSUNG SV2042H
Detecting Secondary None

Floppy disk(S) Fail ( 40 )

Press F1 to Continue, DEL to enter SETUP
03/14/2000-VT694X-P3V4X-00

دوای ئەوەی F1 دادەگرم دواتر دەتوانم هارد یان سی دی یان فلۆپێ هەڵبژێرم!

من هیوادارم بتوانن زیاتر ڕێنمایمان بکەن وە ئایا ئەپ دەیت کردنی درایڤەر چۆن دەکرێت تا درایڤەرەکانم ئەپ دەیت بکەم ئایا ئەم کارە بەرنامەی تایبەتی پێویستە یان هەر لەسیستەمدا هەیە ئەگەر بۆم ڕوون بکەنەوە .

لەگەڵ ڕێزی زۆرم

سڵاو كاك هێمن!
بەڕێزم پێم وایە F5 Sttup Defults ئەوەیان بۆ سفركدنەوەی Bios كەكاك هێمن٧ ئامەژەی پێداوە.

وەبۆ Update كردنی درایڤەر یاخود چاك كردنەوەی درایڤەر بە سێ ڕێگا چارەسەر دەكرێت.
یەكەم:- بچێت لەسایتی درایڤەرەكانت ،بگەڕیی بزانیت گەر وەشانی نوێیان هەبێت ئەوا دایبگری ئینستاڵی بكەیت.
دووەم :- پرۆگرامیش هەن بۆ ئەو كارە لەوانە
[url=http://www.driver-soft.com/]Driver Genius Professional Edition 2006[/url]
سێیەم:- كلیكی ڕاست لەسەر my computer - properties- Hardware پاشان بەشی یەكەم بكەوە لەوێدا هەموو درایڤەرەكان دیارن ،هەردرایڤەریكت دەوێت كلیكی ڕاست لەسەر بكەو Update هەڵبژێرە گەر سیدی درایڤەرت هەبوو سیدی بكە سیدی رووم و سیدی ڕووم هەڵبژێرە،بەڵام ئەمەیان بۆ ئینستاڵ كردنە یاخود كاتیك ئیشارەتی پرسیاری زەرد لەسەر هەر درایڤەرێك بوو.
یاخود ناوی درایڤەرەكانت بنوسە تا لێرە هاوڕیان لینكەكەیت بۆ دەدۆزنەوە.

برا‌م کاکە زەندی
ئەم کاتەت باش

سەبارەت بەدێڕی یەکەم من لەوەی بەڕێز کاک هێمن تێگەیشتم، لای من لەBios ‌ تەنها F1 , F5 , F10 ی تێدایە کە خۆتان دەزانن کاریان چی یە!
دەست خۆش بۆ ئەو ڕوون کردنەوەیە بۆ Update كردنی درایڤەر هەوڵ ئەدەم لەسەر ڕێنماییەکانتان کار بکەم ..بەڕاستی ئەوەندە هێواشە تەنانەت منداڵەکانم ناتوانن یاری لە جۆرەکانی 3D یان یارییەکانی تریInternet لەبوارەکانی وانەو ژمێریاریدا کاری تێدا بکەن!
ئەگەر درایڤەرەکانم دەست نەکەوت بەڕێزتان ئاگادار دەکەمەوە چوونکە بەڕاستی کێشەی گەورەی من ئێستا هێواشییە تی و هەندێ جاریش دەوەستێت تا کەمێك.
من ئەمڕۆ هەمووی پاك دەکەمەوە لەگەڵ پانکەو شتەکانی و بەدوای درایڤەردا دەگەڕێم.
ئەو پەڕی ڕێزوو خۆشەویستیم بۆ ماندوو بوونتان.

برایانی بەڕێز
سڵاوی گەرم

پاش پاك کردنەوەی تەواوی کۆمپوتەرەکەم وەگەڕان بەدوای ئەپ دەیتی نوێ بۆ درایڤەرەکان بۆ داگرتنیان لە ڕاستیدا نەگەیشتمە ئەنجامێکی باش لەبەرئەوە شتێکی نوێم بەرچاو نەکەوت وە لە ڕێگای (كلیكی ڕاست لەسەر my computer - properties- Hard) تا دوایی... هەروەك کاکە زەندی خۆشەویست ڕێنمایی کردووم
ئەویش هیچ گۆڕانێک نابێت پێم وابێت نوێکارییەك نەبێت!

بۆ یە کێشەکەم هەروەک خۆی ماوەو زۆربەی ئەوشتانەی دەیان کەمەوە شەپۆل ئەدەن لەکاتی جوڵاندا..ئەمەو هێواشییەکەش لەولاوە بوەستێت بۆنمونە توانای هەڵسوڕانی(Google Earth) نییە نازانم و سەریشم لێی دەرناچێت و ئێوەشم بەخۆمەوە زۆرماندووکرد.!
هەرچەندە defragment کردووە دواتریش لەC:\WINDOWS\Prefetch هەموویانم پاک کردۆتەوه وه%temp%‌ سڕیوەتەوە تا گێڕێک بگۆڕێت بەڵام بێ سوودبوون.!
بەهیوای ئەگەر بەڕێزێکتان تێبینییەکی ترتان هەبێت ؟
لەگەڵ ڕێزم بۆ ماندوو بونتان

كلیكی ڕاست لەسەر my computer - پاشان properties- Hardware
بەشەی یەكەم بكەوە لەوێدا كاتێك درایڤەرەكانت دەردەكەون ،بزانە هیچ نیشانەی پرسیاری زەردیان لەسەرە؟.
من كەدەنگم نەبوو نەم زانی تۆ چیت كرد لە بایۆس ، وە كۆمپیوتەرەكەت بێ كێشە فۆرمات كرد؟.
ئەگەر هەر درایڤەرێك نیشانەی پرسیار زەردی لەسەر بوو ، + كەی بكەوە بزانە كام درایڤەرە پاشان كلیكی ڕاست و Update هەڵبژێرە.
دوای ئەوە خوارەوە ئیشارەت بكە نێكست ،وەجارێكی تر خوارەوە نێكست وە بۆ جاری سێیەمیش هەر خوارەوە هەڵبژێرە واتە مەگەڕی خۆم دەزانم درایڤەرەكە لەكوێدایە.
پاشان لەوێدا ئیشارەتی ئەوە بكە كه دەڵێت View compatible Hardware . لەخوارە ،گەر دەركەوتن یەكەمیان ئیشارەت بكەو كلیكی نێكست بكە بۆ ئەوەی كارەكەت تەواو بێت.
بەم شێەوەیە هەموو ئەو درایڤەرانەی نیشانەی هەڵەیان لەسەرە ، Update یان بكە.
كەتەواو بویت ڕیستارتێك بكەو بزانە كێشەكەت چۆنە.
تێبنینی:-
گەر هیچ درایڤەر دەنەكەوتن بەم شیێوەیە ئەوا لەسەرەوە پرۆگرامێكم دانابوو ،دایبگرە ١٥ ڕۆژ خۆڕایە ئەوە خۆی درایڤەرەكانت بۆ دەدۆزێتەوەو تۆ دایان دەگری و ئینستاڵیان دەكەیت، بەكارهێنای ئاسانە گەر شتێكت لا ڕوون نەبوو ،ئەوا بەچاوان من یارمەتیت دەكەم.
Start - Run - بنوسە msconfig - ok پاشان start up بكەوە لەوێدا هەموو نیشانەكان لەبدا ،جگە لەئەنتی ڤایرۆس و Firwall وە ئەوەیان كە نوسراوە Ctfmon یا سیستەم.
ڕیساترت بكە ،دوای پەیامیكت بۆ دێت ئیشارەتی بكەو ئۆكەی. لەوانەیە خۆت ئەمەیان بزانیت.

زۆر بەڕێز کاک زەندی
دوای سڵاو دەستی ماندووبوونی بەڕێزتان و کاک هێمن دەگوشم.
برام
بەهەوڵ و هیمەتی تۆ ی خۆشەویست کێشەکەم چارەسەرکرا.

لەڕاستیدا درایڤەرەکان هیچیان نیشانەی زەردیان لەسەرنەبوو!

بەڵام دوای داگرتنی ئەوبەرنامەیە و لەلا یەکی تریشەوە بەرنامەی ( everesthome220exe )دابەزاند تاناوی درایڤەرەکان بزانم ئەوەیانم لەسایتێکی هۆڵندی بینی کە زۆرباش کارەکانی روون کرابووەوە. دواجار دەرکەوت هەندێك لەدرایڤەرەکان کە زمارەیان لە چوار زیاتربوو بە مودەربۆردیشەوە دەبوو ئەپدەیت بکرانایە . ئەمەش دوای هەوڵ و زانیاری تۆی خۆشەویست و ئازیزان.

من دووبارە ڕێزو سوپاسم بۆ بەڕێزتان و هاوکاره ‌بەڕێزەکانتان و هیوادارم بەڕێوەبەرانی ئەم ماڵپەڕە خۆشەویستەش هەمیشە هەر سەربەرزوو سەرکەوتوبن.

لەگەڵ ڕێزمدا..هەربژین.

هێمن.

سوپاس بۆ هەست و پێ زانینت!
نمونەت زۆربێت.