تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ لینک ‌و پرۆگرام

مۆنتاژ کردنی فیلم

Saleh Tahir

Saleh Tahir

بڵاوکراوەتەوە

2006/08/28

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔7۔ )

سڵاو بەرێزان

چ پرۆگرامێک هەیه بو مۆنتاژکردنی فیلم وه زمانی کوردی قەبول بکات.جگە لە مۆڤی مەیکەر 2 .

لەگەڵ رێز و سڵاوی براتان

ساڵح

کاک سەلاح پرۆگرام بۆ ئەم مەبەستە زۆرن،
بۆ نموونە
adobe premiere و pinnacle studio 10 پرۆگرامی باشن.
بەڵام بەداخەوە جگە لە پرۆگرامی موڤی مێکەری ویندۆز هیچ پرۆگرامێکی تر شک نابەم کە پاڵپشتی زمانی شیرینی کوردی بکات. جا نازانم ئەگەر بە یەکەێک لە پرۆگرامەکانی بوشڕا یان ئۆفیسی کوردی 2002 بنووسی و لەبەریبگریتەوە و بیلکێنی.
کاک هوشیار لەم بوارە شارەزایە، ئەو لەوانەی ڕێگایەک بزانێ.
سەرکەوتوو بیت

خزمێكم لەكوردستان دوكانی ئەوكارانەی هەیە پرۆگرامی Media Studio بەكاردەهێنا ، بەڵام نازانم كام میدیا ستۆدیۆ،چونكەچەند پرۆگرامێك هەن بەو ناوە ،بەڵام لەوانەیە ئەمەیان بێت،دەتوانی فری تریاڵەكەی دابگری و تاقی بكەیتەوە.، بەڵام گەر پشتگیری كرد تكایە ئاگادارم بكەوە!
خۆم كاتم كەمە بۆ تاقی كردنەوەی.
[url=http://www.metoosoftware.com/prod_psp.asp?WT.srch=1]Media Studio[/url]

لەگەڵ ڕیزم

سڵاو،
دەكرێ لە هەموو پرۆگرامەكاندا بە كوردی بنووسرێت، بە بەكاربردنی ئۆفیسی كوردی ٢٠٠٢
http://www.all4kurds.net/arshif.php?subaction=showfull&id=1130980114&archive=&start_from=&ucat=1&

بەڕێز دیزاینكار خۆت ئەوكارەت كردووە لە [color=red]Pinnacle Studio[/color] ؟. من زۆر هەوڵم داوە بە كۆپی پەیس ، ناكرێ ،بەڵام ئەمەی كاك ئاسۆ باسی فۆتۆ شۆپ دەكات ،ئیتر نازانم گەر هونەرەكە لە فۆنتەكانی ئۆفیسی كوردی بێت.
پێم باش بوو گەر دڵنیایت تاكو قۆڵی لێ هەڵماڵین.

كێ دەڵێ بەم زووانە دەردەكەو‌ێت!
لەگەڵ ڕێزم

كاك زەندی بەڵی لە وەشانی ٩ و ١٠ ش دا زۆر بەجوانی دەنووسێت، ئەوەت لە بیرنەچێت دەبێ لە پیناكڵ دا هەمان فۆنتی كوردی هەڵبژێری پاش لكاندنی.

سەركەوتووبی

زۆر سوپاس كاك دیزاینكار بۆ وەڵامەكەت !

سڵاو كاك ساڵح!
لە گۆشەی پرسیاروو وەڵام بیكە بە پرسیارێك ،من بۆتان ڕوون دەكەمەوە چۆن پێی دەنوسرێت، بۆئەوەی هاوڕیانی تریش سوودی لێ وەربگرن.
ئەم گۆشەیە میوانی كەم ترە.
من دوێنێ تاقیم كردەوە ، توانیتم پێی بنوسم.

لەگەڵ ڕێزم